زمانی گیاڕەنگ زمانێکی تەواو خۆماڵی و ڕەسەن و بێ گرێ و گۆڵە، زمانی چیایە. سەید خدر میرسەیدی
زمانی گیاڕەنگ زمانێکی تەواو خۆماڵی و ڕەسەن و بێ گرێ و گۆڵە، زمانی چیایە. سەید خدر میرسەیدی
بیست ساڵ پێش، لەوان ڕۆژانێکدابوو بەسەر ماڵی دوو ماڵپەڕی دەستەخوشکدا کەوتم، یەکیان گیارەنگ بوو کە بۆ ڕاستی و درووستی هەواڵ و زانیارێکان دوای کوردستان بە محەکم دەشوباندن ، گیارەنگ و ڕۆژهەڵاتتایمز.
ئێستاش کە بیست ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لەسەروەری ماڵپەڕی گیاڕەنگدا تێدەپەڕێ، هزر و بیرمان وەک ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگر پێمان دەڵێ: گیاڕەنگ وەک هەمیشە ماڵپەڕێکی رەنگاڵەیە بە بابەتگەلی ئەدەبی، هونەری، میژوویی، داستانی قارەمانیەتی پێشمەرگە و سەربردەی مێرخاسانی گەل بارگاوی کراوە! وەک گرانبارێکی ئانگڕاو و دەوڵەمەند لە هەندەران و لە کوێستانەوە بەرەو ئاران و زێد و کەونە لانەکەمان بێ پسانەوە لە رایەڵکە دایە.
زمانی گیاڕەنگ زمانێکی تەواو خۆماڵی و ڕەسەن و بێ گرێ و گۆڵە، زمانی چیایە، زمانی خەڵکی
بنارو پێدەشتە، زمانی شەقام و شارە، زمانێک بەرلەوەی چڕۆی ئاواتی بترووکێ سەدان جار لەسوتمان دەرباز بووە!
ئێستێ دەبینین بەخۆشیەوە، وشیاری نەتەوەیی زاخاویداوە و تەژێ لە وشەی پاک و ڕەوان کە دیارە لە دێڕ بەدێڕی گۆڤار و ماڵپەڕەکان بە تایبەت گیارەنگدا دەدرەوشێنەوە، گیارەنگ یەکێک لەو ماڵپەڕانەیە کە لێوڕێژە لە هەستی نەتەوەپارێزی و گەشەدان بە باوەڕێکی تۆکمە و توندوتۆڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافی چارەنووسی گەل، هەرئەوەش وایکردووە کە گیارەنگ وەک ماڵپەڕێکی بەبرەو و خۆش نێو و خاوەن پرستێژ دەرکەوێ، ئەم خۆشەویستی و باوەڕمەندیە کۆمەڵێکی زۆر لە کەسایەتی و خاوەن قەڵەمی بەبڕشت و دەروەستی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە کە وەک پوورە ئەم لالەزارە کە پاراوی خوێنی شەهیدانە بکەن بە هەوارگەی هەنگ و هەرێمی بە پیت.
من دەڵێم کە دەبینین گیارەنگی سەردەشت و پێشمەرگە و دوژمن بەزێن، بەردەوام و پشوو درێژ لە سەر پێیە، ئاوێنەی باڵانوێنی دێموکڕات و هێزی گەل و نیشتمانە، هاوکات دەنگی شەقامی شڵەژاوی شارو شۆڕشی ژیناشە! بۆیە ئەو تایبەتمەندیانە پێمان دەڵێن ماڵپەڕی گیارەنگ ڕیژەی جەوهەری بەڕۆژ بوونەوەی زۆرە!
لەدوا بڕگەدا من دەڵێم شانازیێکی گەورەیە بۆ دوو پێشمەرگەی ماندوویی نەناس بەرێزان کاک حەمەرەسوڵ و خوشکە شلێر کە وەک منداڵەکانی خۆیان بە گیارەنگ ڕادەگەن و بۆتە بەشێک لە ژیار و شەریکە بەشی ژیانیان و شەو و شەونخونی لەسەر دەکێشن بۆ وەیکە لەپێ نەکەوێ و بەرقەرار بێ.
دیسان دەڵێم ماندوو نەبنەوە، بەردەوام و سەرکەوتوو بن
سەید خدر میرسەیدی