ماڵپەری گیارەنگ مەکۆی خەبات و نووسەران و هۆگرانی. عوسمان کەوکەبی‌شاد

ماڵپەری گیارەنگ مەکۆی خەبات و نووسەران و هۆگرانی. عوسمان کەوکەبی‌شاد

گیارەنگ کێوێکە لە ناوچەی سەردەشت، کێوێکی سەر سەوز و سەربەرز لە وەرزی بەهاردا پڕە لە گژ و گیای خۆرسکی جۆراوجۆری خۆش و بە کەڵک و گوڵی جوان و رازاوە. دانیشتوانی دەوروبەری ئەو چیایە بۆ خواردن و چێشت لێنان زۆر کەڵک لەو بەرهەمە گیایە خۆرسکانە وەردەرگرن. هەروەها هیزی گیارەنگ بە شێوەیکی قارەمانە و بوێرانە بەرگری لە لشکرکەشی بە ناو کۆمار ئیسلامی ئێرانی کردووە و شەهیدی داوە. ئەو ‌هێزە میژووی قارەمانەتی و سەربەرزانەیان تۆمار کردووە.

ماڵپەری گیارەنگ لە مانگی ٤ی ٢٠٠٣ ی زاینیدا بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دەستی بە کار و بڵاو کردنەوە کرد. ماڵپەری گیارەنگیش بە بڵاو کردنەوەی نووسراوەی کوردپەروەرانەوە بەرگری لە سەروەری کورد و کوردستان کردووە. هەروەها لە لەقاودانی پیلانی دەگیرکەران چالاکە و کاریگەرە.

ماڵپەری گیارەنگ بەرهەمی هەمە چەشنەی نووسەرانی بوێر و چاونەترس و تێکۆشەر بڵاو دەکاتەوە. ئەو بابەتەنە بۆ نمونە بریتین لە رامیاری، مێژووی، وێژەی، هۆنراوە، دیبەت، شرۆڤە، بیر ورای جیاواز، ژیاننامەی تێکۆشەران، وەڵامدانەوەی داگیرکەرانی کوردستان و نەیارانی.. ماڵپەری گیارەنگ مێژووی پڕ لە شانازی ٢٠ ساڵەی خۆی تومار کرد. ئەو تۆمار کردنە پڕ لە شانازیەش، بە هیممەت و تێکۆشەشانی کاک ” حەمەرەسوڵی کەریمی” و خاوتونی بەرێز ” شلێر حەسەنپور” وەیە.

بە راستی ئەو  دوو بەرێزانە بە هەستی پڕ لە کوردانە و بوێرانە لە کاری پیرۆزی بڵاو کردنەوەی ماڵپەڕی گیارنگ بەردەوام بوون و هیوادارم کە بەردەوامیش بن. بڵاو کردنەوەی ماڵپەرێکی وا کارێکی ئاسان نیە و ماندبوون و بوێری و وەرە و وەزەی دەوێت. دیارە کە ئەو بەرێزانە بە سەر کۆسپ و چەڵەمەکانی سەر رێگایاندا سەرکەوتوو بوون.

بە بونەی ساڵوەگەری ٢٠ ساڵەی بێ وچانی ماڵپەرێ گیارەنگ لە کانگای دڵمەوە پیرۆزبایێکی پڕ لە هەستی کوردایەتی لە بەرێزان کاک ” حەمەرەسوڵی کەریمی ” و هاوژینی خاتو ” شلێر حەسەنپور ” دەکەم.

نووسینی: عوسمان کەوکەبی‌شاد

شاری هامار وڵاتی نۆرویژ