ماڵپەری گیارەنگ بۆتە سەکۆیەک لە سۆشیاڵ میدیادا. شاسوار ڕەحمانی

ماڵپەری گیارەنگ بۆتە سەکۆیەک لە سۆشیاڵ میدیادا. شاسوار ڕەحمانی

بە بۆنەی بیستەمین(٢٠) ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێز شلێر خانمی حەسەنپوور و کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی خۆشەویست دەکەم و دەستی ماندوبوویتان دەگوشم، هیوای بەرەوپێشچوونی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەو ماڵپەڕە، ئەوەیە کە توانیویەتی ببێتە مینبەرێکی ھەمەرەنگ و مەودایەكی بەرفراوان بۆ گەیاندنی پەیام و دەربڕینی راو بۆچوون و نووسین و وتاری نووسەران لە نێو بەشێکی بەرچاو لە چین و توێژەکاندا و بەبێ جیاوازی ڕووماڵی هەواڵەکانی کرددووە، کە ئەمەش شانازییەکی گەورەیە لە تۆمارو کاروانی خزمەتی دوو دەیەی کارکردنتاندا و ئەوەش بنەمای کارکردنی ماڵپەری سەنگین و گرانە.

گومان لەوەدا نییە بێ وچان و دڵسۆزانە لەو بیست ساڵەدا خزمەتێكی گەورەتان لە بەشی راگەیاندن لە پێناو رەوشەنگەری بە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان گەیاندووە وە وەک ماڵپەرێکی سەنگین، بەرپرسیارانە رووماڵی رووداو پێشهاتەکان کردوە و لە ئاست پرسە نیشتمانییەکان ھەڵوێستی تەواوتان هەبووە و ئەرکی پیشەی خۆتان وەک دەسەڵاتی چوارەم لەپێناو خەبات بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد و ئاوەدان بەجێگەیاندووە، و لە ھەمووی گرینگتر ماڵپەری گیارەنگ نەکەوتۆتە بەر کێشمە کێشمی چەواشەکاری و لەدەستدانی متمانەی خوێنەری.

خەباتی سەختی پێشمەرگایەتی ساڵانی ڕابردوویی کاک حەمەڕەسووڵ و بەخشینی بەشێک لە جەستەی بە نیشتمان و ھەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی، سەرەرایی زامداری و کەم ئەندامی و بەڕێوە بردنی ماڵپەری گیارەنگ لە گەڵ ھاوژینە بەڕێزەکەی شلێر خانم، بێ ھیچ بەرامبەر و چاوەروانیەک، شاھیدی ئەوەتان بۆ دەدەن کە ئێوە نموونە و سەرمەشقی خۆنەویستی و خەبات و تێکۆشانن و ماڵپەرەکەشتان بۆتە سەکۆیەک لە سۆشیاڵ میدیادا و جێگای سپاس و متمانەی خوێنەر و بینەرەکانتان بووە.

دووباره‌ ئه‌م ساڵیاده‌ له‌ ئێوه‌و سه‌رجه‌م نووسەر و خوێنه‌رانتان پیرۆز بێت و به ‌هیوای به‌رده‌وامی و گه‌شه‌ی زیاتر به‌ ماڵپەرەکەتان.

رۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەت کوێستانەکانی سەردەشت و کێوی گیارەنگ بەوەیکە دوو تێکۆشەری بە ئەمەکی وەک ئێوەی لە داوێنی پاکی خۆیدا پەروەردە کردوە بۆ ھەمیشە سەربەرزە.

براتان: شاسوار رەحمانی