سڵا و رێزی تایبەتی بۆ ماڵپەری گیارەنگ و بەرێوەبەرانی. سولێمان کەڵەشی

سڵا و رێزی تایبەتی بۆ ماڵپەری گیارەنگ و بەرێوەبەرانی. سولێمان کەڵەشی

‎من پێم خوشە پێش لە ھەموو شتێک، پر بە دڵ لە ٢٠ ساڵەی دەست بەکار بوونی ماڵپەڕی خۆشەویستی گیاڕەنگ دا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەردوو هاوڕێی بەڕێزی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی گیارەنگ کاک حەمەرەسووڵ کەریمی و ھاوژینە سەربەرزەکەی خاتوو شلێر حەسەنپوور ھەر وەھا لە خوێنەران، نووسەران و ئۆگرانی ماڵپەری گیاڕەنگ بکەم و هیوادارم ئەو پەنجەرەیە هەمیشە ڕووناکی بەخشی هەموو شار و دێهاتێکی نیشتیمان بێ.

ھەڤالی ھێژا کەک حەمەرەسووڵ، ئەگەر بەشێک لە دوستان و خوێنەرانی ماڵپەری گیارەنگ تەنیا جەنابتان و هەروەها شاخ و ھێزی گیارەنگ یان لە رێگای مالپەرەکەتانەوە ناسیوە و دەناسن، بەڵام بە خۆشیەوە من ماوەیەکی لە ھمبێزی گەرمی گیارەنگ دا وەک فەرماندەری ھێزی گیارەنگ لە خزمەتی ئێوەی عەگید و قارەمان دا بووم و لە نێزیکەوە جەنابت و رۆڵە قارەمانەکانی هێزی گیارەنگ و سەردەشت دەناسم. بەراستی ئەو ماوەیەی کە لە خزمەتی ئێوە رۆڵە فیداکارەکانی ھێزی گیارەنگ دا بووم خۆشترین و پر شانازیترین کاتی پێشمەرگایەتی من بووە.

ئێوە یەکێک لەو پێشمەرگە و کادرە ھەرە قارمان و فیداکارەکانی رۆژە سەختەکانی خەباتی گەلی کوردن لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژھەلاتی کوردستان دا. ھەر وەھا مخابن لە شەر و بەرخوادانە دا چەند ئەندامی جەستەی خۆت لە دەست داوە.

کاکی من حەمەرەسووڵ ، ئێوە لە ھەر کۆێی بن و بە ھەر شێوەیەک خەبات بکەن، ئێوە نموونەی فیداکاری و خۆبەخت کردنن، ئێوە ھەمێشە خۆلقێنەر و پێشرەو و نموونەی بەرخۆدان بوون. بیست ساڵ پێش ئێستا سەرەرای ھەموو موشکلاتی ژیانی ئاوارەیی و دوورە وڵاتی، ئێوە بێجگە لە کار و خەباتی سیاسی و رێکخستن، ماڵپەری گیارەنگتان دامەزراند و بە ھیممەت و ئیمکانی خۆت و ھاوژینەکەت ئەو ماڵپەرەت بەرێوەبرد و بە بابەتی جۆراجۆر ماڵپەرەکەت دەوڵەمەند کرد و ئێستاش ھەر وەک دەبینن ماڵپەرەکەتان ئەمرۆ یەکێک لە ماڵپەرە ھەرە بەرچاو و دەوڵەمەندەکانی کوردی ئەژمار دەکرێ.

بێ‌شک ئەم کارەش بێ فیداکاری، لێزانین و ماندوونەناسی ئیمکانی نییە. ئەگەر بیست ساڵ پێش ئێستا بێنە بەرچاوی خۆتان، لانیکەم کارێکی وا لە ناو کۆمەڵگای کورد دا کارێکی زۆر ئاسان و ئاسایی نەبوو، بەڵکوو تەنیا کاری کەسانی وەک ئێوە تێکۆشەر و شۆرشگێر بوو.

دەستتان خۆش و ھەر سەرکەوتوو بن لە کار و ژیانی خۆتان دا.

لە کۆتایی دا داوای سەرکەوتن بۆ گیاڕەنگ و لەشساغی و بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەڵسووڕێنەرانی و بۆ نووسەرانی دەکەم.

براتان سولێمان کەلەشی

دانمارک