تێکۆشەرانی ماڵپەڕی گیارەنگ، هێژا کاک حەمەرەسووڵی کەریمی و یای شلێری هاوژینی:
تێکۆشەرانی ماڵپەڕی گیارەنگ، هێژا کاک حەمەرەسووڵی کەریمی و یای شلێری هاوژینی:
پێشەکی بە بۆنەی تەمەنی بیست ساڵەی ماڵپەڕی گیاڕەنگ، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە ئێوە بەڕێوەبەران بە تایبەتیی و نووسەران و خوێنەران بە گشتیی دەکەم و هیوای هەر دەم بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە ماوەی ئەو دوو دەیەی وەشانی گیاڕەنگ دا، بە چەندین ماڵپەڕی جۆراجۆر لەو بوارە دا چالاکییان هەبووە و دواتر بە هەر هۆیەک لە درێژەدان وەستاون و یان تووشی تەنگەژە و هەرەس هاتوون.
گەلێک جێی خۆشحاڵییە کە ماڵپەڕی گیاڕەنگ وەک کۆلکەزێڕینەی سەر چیای گیاڕەنگ هەروا لە
درەوشانەوە دایە و لە هەموو فەسڵان دەگەڵ ئەسڵان هەر سەوز دەنوێنێ.
بابەتە هەمە لایەنەکانی رامیاری، کۆمەڵایەتی، فەلسەفی، مێژوویی، هەواڵدەری و راگەیاندنی گیارەنگ، وەک باخێکی بە بەهرەن کە زانیاری بە خوێنەر دەبەخشن و دەرگای وەرگرتنی بابەتە بە نرخەکان بە سینگ فراوانێوە ئاواڵەیە.
بیست ساڵ نیزیک بە نەسلێکە، بەڕێوە بەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ، بە دوو چەکی بیر و قەڵەم، خەباتێکی گرینگی مێدیایی یان بێ پسانەوە وەڕێخستووە کە ئەوە نیشاندەری دڵسۆزی و ئەرک ناسی و نەتەوەخۆشەویستییە کە دوو پێشمەرگەی هاوژینی تەواو رێ، پێی هەستاون و سەرەڕای زۆر ئەرکی بنەماڵەیی، حیزبی و رۆژانە و کار، بە دڵ ئاواڵەیی و خۆبەشانە لە پێناوی قەڵەم و پێنووسی کوردی و حەق وێژ دا، درێژەیان بەو خەباتە داوە.
خەرمانی بیست ساڵەی ماڵپەڕی گیاڕەنگ بە بەرەکەت و بەردەوام و نەپساوە بێ.
حەسەن ئەهوەن ــ ستۆکهۆڵم