بۆ برای خۆشەویست وخوشکی بەڕێزم کاک حەمەرەسووڵ و خوشکە شلێر بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیارەنگ. حەسەن خۆشکەلام

بۆ برای خۆشەویست وخوشکی بەڕێزم کاک حەمەرەسووڵ و خوشکە شلێر بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیارەنگ. حەسەن خۆشکەلام

بەبۆنەی بیست ساڵەی تەمەنی ماڵپەری گیاڕەنگ لەقووڵایی دڵمانەوە پیرۆزباییتان پێ دەڵێین و هیوای سەرکەوتن و دەوڵەمەندی زۆرتر بۆ گیارەنگی لەبەردڵان دەخوازم هەر چەند لەو ماوەدا کەمترین سەردانی گیارەنگم بووە، بەڵام ناو وناوبانگی ئەو ماڵپەرە خۆشەویستە سنووری ناوچەی بڕیوە و هەموو ناوچەکانی گرتۆتەوە و کوردستانیە و بابەتە فرە رەهەندەکانی لەبواری سیاسی و مێژوویی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و هەواڵەکانی و راستوێژی لە هەموو بابەتەکانی هێندەی دیکەی لای خوێنەرانی خۆشەویست کردوە ئەوە کە بەرێوەبەرانی ئەو ماڵپەرە تێکۆشەرانی ماندووینەناس و مەیدانی خەباتی گەلەکەمانن و برای بەرێزم کاک حەمەرەسووڵ تێکۆشەرێکی مەیدانی و پارتیزانێکی لێزان و کارامەی خەباتی چەکداری و ئێستاش ڕێبەریەکی کاری و هەڵسووڕ و خەمخۆری حیزبەکەیەتی و لە هەموو مەیدانەکانی خەبات شاسوارە و لە هەموو شێوەکانی خەبات شارەزایە و هەلومەرج بۆ هەموو شێوەکانی خەباتی سیاسی و تەشکیلاتی و دیپڵۆماسی باری هێناوە و خاوەنی خامەیەکی رەنگین و بەبڕشتە و ئەو شانی داوەتە ئەو ئەرکە قورسە کە خۆی و خێزانی گیارەنگ بەرێوە دەبن پێم خۆشە باسی لایەنێکی دیکەی خۆشەویستی گیارەنگ بکەم کە چیایەکی بەرزی ناوچەی سەردەشتە و زۆرجار تێکۆشەرانی میللەتەکەمان لە بەرزایی و پەناو پەسیوی ئەو چیایە خۆیان حەشار داوە وماندوویەتیان حەساوەتەوە جیا لەوانە گیارەنگ ناوی هێزێکی گەورەی پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بووە کە تەنگی بە دوژمن هەڵچنیوە و چەقڵی چاوی دوژمن بووە و بۆتە خۆشەویستی خەڵکی کوردستان.

هیوای بەردەوامی بۆ گیارەنگی سەر سەوز و ساغی و سڵامەتی بۆ کاک حەمەرەسووڵ و دادە شلێر دەخوازم.

حەسەن خۆشکەلام