بەرێزان بەرێوبەرانی ماڵپەری رەنگینی گیارەنگ کاکە حەمەرەسوڵ کەریمی و دادە شلێر حەسەنپوور. محەممەد خادمیانی

بەرێزان بەرێوبەرانی ماڵپەری رەنگینی گیارەنگ کاکە حەمەرەسوڵ کەریمی و دادە شلێر حەسەنپوور. محەممەد خادمیانی

بە بۆنەی یادی بیست ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەری زێرینی گیارەنگ پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم.

یەکێک لە گرینگترین کۆڵەکەکانی دێموکراسی و کؤمەڵگای دێموکراتیک، میدیا و رۆژنامەی ئازاد و بەرپرسیارە. بۆ نەتەوەی کورد کە بەداخەوە ئێستاش لە ژێر تەوژمی سیستمی کۆڵۆنیایی دا مەترسی سرینەوە و لەناوچوونی لەسەرە و بەردەوام هێرش و هەرەشەی داگیرکەر لە چەند لاوە تەنگی پێ هەڵچنیەوە، ئەو پێداویستیە گرینگترو پربایختر دەکات. گیارەنگ وەک ماڵپەرێکی نەتەوەیی، شۆرشگێری ئەو رؤڵە گرینگەی، لەو کاتە هەستیارەدا وەئەستۆ گرتووە و بیست ساڵە بەردەوام لەم سەنگەرە پیرۆزەدا خەبات و خزمەت دەکات و بۆتە بەستێنێک بۆ بیری ئازاد و پێگەیەک بۆ پێشخستنی باوەری نەتەوەیی.

گیارەنگ لە تاراوگە لە دایک بووە و ئەوە بەرێوەبەری و نوێکرنەوە و بەرۆژکردنی هەواڵ و بابەتەکان قورستر و زەحمەتر دەکات. تێکۆشان و چالاکی بەردەوامی بەرێوبەرانی گیارەنگ لە سەنگەری پێشەوەی خەبات بۆ ئازادی رۆژهەڵات لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات لە دەرەوی وڵات و هەروەها ژیانی نەخوازیاو و ئاستەنگ و گرفتی تایبەتی ژیانی تاراوگە نەیتوانیوە بەربەستی وەشان و خەباتی رۆژنامەگەری ئەو دوو ئازیزەمان بێت. گیارەنگی رەنگین بە ئێرادەی پۆڵایینی پێشمەرگانە، بیست ساڵە لەسەر پێ راوەستاوە و بەردەوامە.

گیارەنگ لە کۆمەڵگای فکری و سیاسی و نەتەوەیی کوردی و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستاندا رۆڵێکی کاریگەر و پێگەیێکی دیار و بەرچاوی هەیە. هەر ئەوەی کە گیارەنگ چەندین جار کەوتۆتە بەرهێرشی سایبێری سپای داگیرکەری ئێران ئەوە دەگەیێنیت کە گیارەنگ ماڵپەرێکی نەتەوەیی، شۆرشگێری و هەزری کاریگەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

لە بیستەمین ساڵی وەشان و خزمەتی گیارەنگی زێرین، جارێکی پیرۆزبایی لە هەردووک تێکۆشەری زۆر ئازیزم کاکە حەمەرەسوڵ و دادە شلێر دەکەم و ئاواتەخوازم گیارەنگ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی ئازاد دا درێژە بە خەبات و خزمەت بدات.

رێز و حورمەتی دوبارە،

براتان محەممەد خادمیانی