کاک حەمەرەسوڵ و باجە شلێری خۆشەویست. ئاکار پەردەدار
کاک حەمەرەسوڵ و باجە شلێری خۆشەویست. ئاکار پەردەدار
بە بۆنەی تێپەر بوون ٢٠ ساڵ بە سەر کارو چالاکی ماڵپەری خۆشەویستی گیارەنگ پیرۆزبایێکی گەرم ئاراستەی ئێوە خۆشەویست دەکەم.
لەو ماوەیەدا گیارەنگ بە بەردەوامی هەوڵ و تێکۆشانی خۆی وەکوو ماڵپەریکی جوان ، خەنجیلانە و رێکوپێک بۆ خزمەت بە زمانی شیرینی کوردی کردووە. زمانپاراوی ماڵیەرەکەتان و پاراستی کەسایەتیەکان یەکێک لە سیما جوانەکانی ئەو ماڵپەرە بووە بۆ لێ فێر بوون دەبێت. دوور لە زمانی ناشیاو و دەمارگرژی بێگومان یەکیکیترە لە ئەسڵی رۆژنامەوانی کە هەردەم لە گیارەنگ دا بەدی کراوە.
کورد دەڵێ “لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی سەرکەتووە هەیە” راست لە گەڵ باجە شلێر دەگوونجێ. شەونخوونی و هەوڵی بێ وچانتان بۆتە ئەو ماڵپەر جوانە کە لای هەموومان خۆشەویستە.
تەمەن درێژی و بەردەوامیتان بە ئاوادەخوازم هاورێیانی بەرێزم.
ئاکار پەردەدار