گیاڕەنگ سەنگەرێکی پتەوی خەبات و بەربەرەکانی گەلەکەمان! ئیبڕاهیم لاجانی

گیاڕەنگ سەنگەرێکی پتەوی خەبات و بەربەرەکانی گەلەکەمان! ئیبڕاهیم لاجانی

بیست ساڵ بەسەر دەست بەکاربوونی ماڵپەڕی گیاڕەنگ دا تێدەپەڕێ. لەو ماوە دوورودرێژەدا گیاڕەنگ هەمیشە مەکۆیەک بووە بۆ بڵاکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی سەبارەت بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد بەگشتی و بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران بە تایبەتی.

لەو هەلومەرجە سەخت و دژوارەدا کە دەزگای سەرکوت و زەبروزەنگی کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە بەهەر شێوەیەک بێ خەبات و بەربەرەکانی گەلەکەمان بێدەنگ بکات، کار و تێکۆشانی گیاڕەنگ و سایت و ماڵپەرە کوردیەکانی دیکەی وەک گیاڕەنگ بە کارێکی گەورەو پڕبایەخ لە قەڵەم دەدرێ. بۆیە گیاڕەنگ بە سەنگەرێکی پتەوی جوڵانەوەی ئازادیخوازانەی میللەتەکەمان دادەنرێ.

 بایەخی ئەوکارە ئەوکاتە باشتر دەردەکەوێ کە بزانین هەموو ئەو زەحمەت و ماندووبوونە، ئاکامی هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی دوو تێکۆشەری کوردە کە سەرەڕای کەندوکۆسپەکانی سەر ڕێگای کاروژیان کە لە ئاوارەییدا بۆ هەموومان هەن، مایەیان لە ژیان و گیرفانی خۆیان داناوە تا گیاڕەنگ هەروا سەکۆیەک بێت بۆ بڵاوبوونەوەی دەنگ و ڕەنگی خەبات و بەرگری خەڵکی کوردستان. ئەوەش شانازیەکی گەورەیە بۆ خوشکە شلێر و کاک محەممەدڕەسوڵی کەریمی.

بەو بۆنەوە دەست خۆشیان لێدەکەین و ساخی و سڵامەتی و بەردەوامیان لە خەبات و تێکۆشاندا بۆ بەئاوات دەخوازین.

هیوادارین گیاڕەنگ لە دەورەی داهاتووش دا هەروا بەردەوام بێت و لە ڕووی فۆڕم و نێوەرۆکیشەو دەوڵەمەندتر، فرەدەنگتر، هاوچەرخ تر بێت.

ئیبڕاهیم لاجانی

ئۆسلۆ