ساڵوەگەری بیست ساڵەی دامەزرانی ‘’ماڵپەری گیاڕەنگ’’ فەتاح باریکی
ساڵوەگەری بیست ساڵەی دامەزرانی ‘’ماڵپەری گیاڕەنگ’’ فەتاح باریکی
لە بیستەمێن بەهاری تەمەنت دا ، گەرمترێن پیرۆزبایی و هەروەها ئۆمێد دەکەم کە هەروەک چیای سەربڵیندی گیارەنگ قائێم و پتەوتر لە پێشوو لە مەیداندا بدرەوشێتەوە.
لەناخی دڵمەوە ساڵوەگەری بیست ساڵەی دامەزرانی ‘’ماڵپەری گیاڕەنگ’’ لە برای بەرێزم کاک حەمەڕەسووڵی کەریمی و هەروەها لە هاوژینە سەربەرزەکەی دادە شلێری حەسەنپوور و هەروەها لە هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لە ماڵپەڕی گیاڕەنگ دا کاریان کردوە و قەڵەمیان تاو داوە پیرۆزبایی دەکەم و دەڵێم: هیوای سەربەرزی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتریان لەڕێگای گەشە ئەستاندنی بیری کوردایەتی دا بۆ ئەم ماڵپەرە خۆشەویستە بەئاوات دەخوازم.
بەگەورەیی خۆتان لە قەڵەمی کڵۆڵی منی دوور لە زانست و ئاکادیمێسک ببوورن.
هەر هەبن و بەهیوای سەربەستی نێشتمانمان.
براتان فەتاح باریکی