ماڵپەڕی گیاڕەنگ ٢٠ ساڵەی تەمەنی خۆی بەڕێ کرد. سەلاح پوورئەسەد
ماڵپەڕی گیاڕەنگ ٢٠ ساڵەی تەمەنی خۆی بەڕێ کرد. سەلاح پوورئەسەد
لەو بیست ساڵە دا سەڕەڕای کار و گیر و گرفتی ڕۆژانە و سیاسی و حیزبایەتی کاک حەمەڕەسوڵ و شلێر خانم، بەو پەڕێ لە خۆ بوردویەوە لە بەردەوامی تێکۆشان، نووسین، کۆ کردنەوە و بڵاو کردنەوەی بابەتی ھەمە ڕەنگ ماندوو نەبوون و ئەویندارانی ئەو ماڵپەڕەیان بە شوێن خۆیان دا ڕاکێشا. بەردەوامی و کار لە ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی زەحمەتێکی زۆری گەرەکە تا بتوانی پەیامێک بە گۆێی خەڵک بگەیەنیت. پەیامێک کە لەو دا جگە لە بیر ڕای جیاواز، ھەڵگری باوەڕێکی نەتەوەیی، ئینسانی و عەداڵەت خۆازانە بێ.
ماڵپەڕی گیاڕەنگ بێ جیاوازی بابەت، بیرەوەری و سەربردەی دەیان پێشمەرگە و کادر و فەرماندەی مەیدانی خەباتی بڵاو کردۆتەوە کە پڕن لە ئەزموون و وانەی لێ فێر بوون بۆ نەوەکانی داھاتوو. کاک حەمەڕەسوڵ کە خۆی پێشڕەو و بەشداری خەباتی دەیەی ٦٠ ھەتاویە بە گوێستنەوەی ئەو زانیاریانە خزمەتێکی زۆری بە مێژووی ئەو دەورانە پڕشنگدارە کردوە.
وێڕای پێرۆزە بایی لە ھاوڕێیان کاک حەمەڕەسوڵ و شللێر خانم بە بۆنەی ٢٠ ساڵەی دەست بە کار بوونی ماڵپەڕی گێاڕەنگ، ھیوا دارم لە جاران زیاتر بابەتی یەکسانی ژن و پێاو و دەوری ژنان لە ناو کۆمەڵگا و خەباتی سیاسی دا بایەخی زیاتری پێ بدرێ.
سەلاح پوورئەسەد