بەرەو کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرەو کۆنگرەی ١٧ی خۆی دەچێ.
هەیئەتی ئامادەکاریی کۆنگرە لە داوایەکی گشتیدا دەخوازێ ئەو بەڕێزانەی بیروبۆچوون و سەرنج و پیشنیاریان لەسەر باسەکانی کۆنگرەی حیزب، هەروەها بەرنامە و سیاسەتەکانی ئەم حیزبە هەیە، لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە (kdpkongra17@gmail.com) پێوەندیمان پێوە بگرن.
بێگومان بەشداریی ئێوەی خاوەنڕا و، ڕەخنە و سەرنج و پێشنیارەکانتان باسەکانی کۆنگرە و بڕیارەکانی دەوڵەمەندتر دەکا.
لەگەڵ ڕێزدا
هەیئەتی ئامادەکاریی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
Email: kdpkongra17@gmail.com