جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێێ ٢٧٢٣ی کوردیتان لێ پیرۆز بێ
جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێێ ٢٧٢٣ی کوردیتان لێ پیرۆز بێ
له بهرهبهری دهسپێکی ساڵی نوێدا، زۆر به گهرمی پیرۆزبایی نهورۆز لە خەڵکی بوێر و تێکۆشەری کوردستان لە ئێوە خۆشەویستان، لە هاورێ و دۆستان، لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کوردستان و پێشمەرگەکانی نێو سەنگەری خەبات و خەڵکی خرۆشاوی سەر شەقامەکانی کوردستان دەکەم.
بە بۆنەی نەورۆزی ٢٠٢٣ی کوردی جوانترین و ڕازاوەترین چەپکە گوڵی بەهاریتان پێشکەش دەکەم و هیوادارم کە ساڵی نوێ دوایین ساڵی حکوومەتی تیرۆریستپەروەر و دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران بێ وشۆڕش و ڕاپەرینی ژینا (ژن ژیان ئازادی) بە هەوڵ و هیممەتی خەڵکی خرۆشاوی کوردستان و ئێران بگاتە لووتکەی سەرکەوتن و ئامانجەکانی ئەم شۆڕشە و شەهیدانی کوردستان کە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆییە وەدیبێ و بە ئاکام بگات.
نەورۆزی ئەمساڵ بە هۆی بوونی شەهیدانی شۆڕشی ژینا ، شەهیدانی سەر شەقام ، شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی نێو بەندیخانەکان ڕەنگ و بۆن و بەرامی تایبەت بە خۆی کە هەستی بەرزی نەتەوەییەهەیە، بۆ ئەوەی هەموومان ڕەنگ و بۆن و بەرامی نەورۆزێکی دیکە ببینین، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لە ئاست خۆی سەربەرز بێتە دەر، پێویستە کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان و هەموومان یەکڕەنگ و یەکدەنگ و یەکگرتوو بەگژ کۆماری پەت و سێدارە بچینەوە و هەروەک چۆن سەنگەرەکانی سەر شەقام و شاخ و تاراوگە بوونە دەنگی بوێری خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران ، ئەمجارەش پێویستە هەموومان بە یەکەوە لە ماڵەکانمان بێینەدەر و بە جلوبەرگی ئاڵواڵ و ڕەنگاورەنگی کوردی سەیرانگا و شەقام و شوێنە گشتییەکان لە شار و گوندەکان پڕ و گەشاوە بکەین و بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و دیدارکردن و سروودی نیشتمانی و گۆرانی تایبەت بە نەورۆز و شۆڕشی ژینا ڕۆژەکانمان گەشتر بکەین و ئەم شۆڕشە بەرین و بەرینتر بکەینەوە.
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگەکانی کوردستان و کەم ئەندامانی شۆڕش
جێژنی نەورۆزتان و ساڵی ٢٠٢٣ی کوردی لە گشت لایەک پیرۆز بێ.
ماڵپەری گیاڕەنگ
حەمەڕەسووڵ کەریمی