هەیئەتی نوێنەرایەتی گەلی کورد چون دامەزرا؟

هاوڕییان و دۆستانی بەرێز! بۆ وەبیرهێنانە و زانیاری لەسەر پرسی ئاشتخوازانەی گەلی کوردو حیزب و رێکخراوە شۆڕشگێرەکان لەسەرەتایی هاتنە سەرکار و جێگرەوەی بنەماڵەی پاشایەتی. هەیئەتی نوێنەرایەتی و دواتر حیزبی دێموکراتی کوردستان هەموو هەوڵی خۆیان خستەگەر بۆ چارەسەری کێشەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی کاتی لە ئێران، بۆ ئەم مەبەستە چەند گەڵاڵە و پێشنیار لەلایەن نوێنەرانی گەلی کورد ئاراستەی کاربەدستانی دەوڵەتی کاتی کرا، بەڵام بەداخەوە هەموویان بێ وەڵام و پشتگوی خران.
منیش پێم باش بوو بۆ ئاگاداری و زانیاری زیاتری ئەم گەڵاڵانە کە لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی ئاراستە حکوومەت و کاربەستانی ئەوسەردەم کراون لە دووتۆیی ئەم نامیلکەی خوارەوە ئامادەو بیخەمە بەرچاوی خوێنەران. هیوادارم جێی رەزامەندی گشت لایەک بێت.
ئەوەش ناوەرۆکی نامیلکەکە بریتین لە:

  • هەیئەتی نوێنەرایەتی گەلی کورد چون دامەزرا؟ عەزیز ماملێ
  • گەڵاڵەی ٢٦ ماددەیی نوێنەرایەتی گەلی کورد . عەزیز ماملێ
  • گەڵاڵەی ٦ ماددەیی حیزبی دێموکڕات. عەبدوڵڵا حەسەن زادە
  • گەڵاڵەی خودگەردانی دەوڵەت . عەبدوڵڵا حەسەن زادە
  • گەڵاڵەی ٨ ماددەیی مەهاباد. ئەحمەد ئەسکەندەری
    کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: رەحمان نەقشی