بۆ یادی چلەی کۆچی دوایی کاک عەزیز وەجاغ، عوسمان کەوکەبی‌شاد

بۆ یادی چلەی کۆچی دوایی کاک عەزیز وەجاغ، عوسمان کەوکەبی‌شاد.

نووسینی عوسمان کەوکەبی‌شاد

چوار دەورەی بە کێو تەنراوە و ناوی چیاکانیش بریتن لە (کڵاوی نیزامان، مەشکەڵدێر، خاڵەگەرزە، دۆلێ سەرچاوێ، گیادرو، کورتەکە، هتد…) ئاغا خاوەنی ئەو دێیە بوو. ئاغاکان دوو برا بوون، کە ناویان (سەلیم ئاغا و حاجی کام حەمەد) بوو. کاک عەزیز کوڕی سەلیم ئاغای ئاڵوەتانە. دانیشتوانی ئەو گوندە، بە چوار شێوە ژیانیان بە سەر دەبرد، وەک جوتیاری بە نیوەکاری یان بە سێیەک بۆ ئاغا، مەڕداری، شوانکارە، مەعامەلە کردن. هێندێکیشان قەرە بوون، واتا جوتیار یان مەڕدار نەبوون، لە رێگای کاسپی جۆراو جۆر ژینانیان بە سەر دەبرد.

دەشتی وەزنێ زیاتر لە دە هەزار هیکتارە. رێگای بەینی دەشتی وەزنێ و گوندی ئاڵوەتان بە پیادە نزیکەی دوو کاتژمێرە. ئەو دەشتە لە رۆژئاوا را لکاوە بە شاخی گویز و دەشتی خوارێ و نارتە کە سەر بە باشوری کوردستانن و هاوسنوری رۆژهەڵاتی کوردستانن. لە لای مردواێ را گردی دێران و کێوی مەڕوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە گرێ دەدات. ئەو دەشتە پان بەرینە هەموی مڵکی سەلیم ئاغا و حاجی کام حەمەد بوو. خەڵکی گوندی ئاڵوەتان ئەو کات بە دەستوری ئەو ئاغایانە دەبوو هەموو هاوینێکی بۆ بەرهەم هێنانی کشتوکاڵیان و لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان ماڵیان بە ئەسپ و ماین و کەر و ئێستر بار بکەنە دەشتی وەزنێ. دەشتی وەزنێ چەندین هاوینەهەواری لێبوو وەک، کانیەبەرجۆبیان، کانیەخواجە، قڕگە، دۆڵەڕەوێ، گردی دەلیزە و باخۆڵ. خەڵکی ئاڵوەتان هەموویان لە هاوینەهەوارێک تاوڵیان هەڵدەدا. هەروەها لە دەشتی وەزنێ گوندێکی بچوکی لێبوو کە ئاغای کوڕی سەلیم ئاغای سەرپەرستی دەکرد.

لە گەڵ ئەوەیدا کە کاک عەزیز کوڕی سەلیم ئاغای دەسترۆیشت و بە دەسەڵاتی ناوچە بوو، بەڵام ئەو هەموو کات لە بەرەی چینی هەژار و وەرزێر و کاسبکاران دابوو.

بۆ درێژەی بابەت فایلی پدف کراوی بابەت سەیر بکەن.