کاربەدەستانی باڵای ڕێژیمی ئاخوندی بەتەواوی نائومیدبوونە.

کاربەدەستانی باڵای ڕێژیمی ئاخوندی بەتەواوی نائومیدبوونە.
حکوومەتی ئاخوندی ئێران پاش بێ هیوابوونیان سەبارەت بەوەی کە ناتوانن بەسەر ڕاپەرین و خروشانی گەلانی وڵاتدا زاڵ بن، سەرۆک کۆماریان ئەرکدار کردووە وەك دەڵاڵێکی سیاسی بە وڵاتاندا بگەڕی تا شوێنی داڵدەدانی سەرانی ڕێژیم و بنەماڵەکانیان لە ئەگەری داڕمانی ڕێژیم بۆ دابین بکات.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵگری و خەبەریەکان لە سەر ئاستی ئێراندا، بڵاو کراوەتەوە کە وڵاتی ڤەنزوئیلا وەك دۆست و هاوپەیمانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران، بەڵێنی داڵدەدان و پاراستنی خۆیان و ماڵ مناڵی پێداون. ئەوەش لە کاتێكدایە کە سەرۆکۆماری ئێران لە ڕۆژی خوێندکاردا لومەی خەڵکی کوردستان دەکات کە لە ژێر تەوژم و فشاردا، ئەو دوکاندارەیان ناچارکردووە داوای لێبوورن لە گەل بکات کە شیرنی داوەتە دەستی ڕەئیسی.

ڕەئیسی کاتێك خۆی هیوای بە درێژەی دەسەڵاتەکەیان نەماوە و دەفیکری ڕاکردندان لە وڵاتدان، جگە لەپاڕانەوە و کڕوزانەوەیان، بە دڵنیایەوە پەیامێکی دیکەی پێ نیەو ئەوان بکوژانی ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی گەلانی وڵاتن و دەبێت بە سزای خۆیان بگەن.
برایم رەئیسی سەركۆماری حكوومەتی ئاخوندی ئێران سەرەنجام توانی بێتە قسە و باسی شكەستی سەردانەكەی بۆ شاری حەماسە و بوێری و بەرخۆدانی نەتەوەیی کوردستان، بۆ سنەی قاڕەمان و كوردپەروەر لە ڕۆژی خوێندکار دەكات و پێیوایە لەو ڕێگایەوە دەتوانێت هەستی لاوانی شۆڕشگێڕی تاران بەدژی کورد بجووڵێنێت و بە لای ڕێژیمدا ڕایانکێشێتەوە.

جەلادێکی وەك عبرایم رەئیسی لە جیاتی سڕینی ئارەقەی شەرمم دەڵێت: وەختێك سەردانی كوردستانی كردووە و وەك قەرجێك بە بازاری داخراو دا گەڕاوە، سەردانی دوكاندارێكی کوردی ئەو شارەی كردووە و شیرنی پێدراوە و پاشان خەڵكی شار ئەو كەسەیان ڕیسوا كردووە و ناچار بووە داوای لێبووردن بکات.

بەڵێ بۆ خەڵكی سنە و كوردستان شیرنیدان بە جەلادێكی خوێنڕیژی وەك ئێوە و ھاوتەریبەكانتان مانا و لێدانەوەی دیكەی بۆ دەكرێ و ھەربۆیەش دوكاندارەكە بە خێرای داوای لێبوردنی لە خەڵك كرد پاش ئەوەی زانی چ ھەڵەیەكی گەورەی كردووە و نەدەبوو بەو جۆرە بێتە بەردەمتان.

گەلی کورد بڕیاری سیاسی و شۆڕشگێری خۆیداوە کە نابێت قاتڵی ڕۆڵەكانمان پێی بخاتە نێوكوردستان و جگە لە ستم و داگیرکاری و وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کرداری دڕندانەتان، کارێك تان نەکردووە جێگای بە زەیبن.

بەشیوەی ڕوونتە بڵێین ئێوە دوژمنی خوێن و خاك و شوناسی سیاسی و نەتەوەیی مانن و بەدڵنیایەوە ئەو ڕۆژە دوور نیە بتان كەینە پەند بۆ مێژوو و شار بەدەرتان کەین هەر وەك خۆشتان دەمێکە بیرتان لە بژاردەی هەڵاتان بۆ وڵاتێکی دیکە کردۆتەوە.

ڕەئیسی سەرکۆماری حکوومەتی تاران دەمێکە لەو ڕاستیە تێگەیشتووە کە گەلانی ئێران بە هیچ جۆرێك وازلە ڕاپەڕین و شۆڕشی ڕزگاریخوازی نا هێن تا دەسەڵاتی ڕەشی ئەو کۆنەپەرستانەی ئێران ڕادەماڵن.

سەرۆك کۆماری ڕێژیم پاش ئەوەی هەست بەمەترسی زیاتر دەکەن و دەزانن کە ڕوخانیان زۆر دوور نیە پەنایان بردۆتە بەر وڵاتی ڤەنزۆئیلا بۆ ئەوەی پاش روخانی حکوومەتی ئێران پەنای ژن و مناڵ و خۆیان بدرێ و لە ئاماندا بژین.

پێشەی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان کە لە روخان نزیك دەبنەوە لە یەك خاڵدا بەتەواوی پێك دەچێت، کاتی ڕاکردن و هەڵاتن لە وڵات، کاربەدەستانی تاران لە سەر ئاستی بەرزدا ئێستا دەڵالی خۆیان ناردووە کە جێگای حاوانەوەیان پاش ڕاکردن لە ئێران بۆ دابین بکات.

ڕێژیمی ئاخوندی دەبێت لەو ڕاستیە بگات كە كورد وەك داگیركەر و خوێنمژێك سەیریان دەكا و ھەر كەس و دەستە و گروپێك پشتیووانی لە ڕێژیم بكات و ھاوكاری ئەو دەسەڵاتە جەھەندەمیەبێت، چارەنووسی ڕەش و تاریك دەبێت و گەلی كورد لێیان نابوورێت و ئەو ڕۆژەدێ دژە گەلیەکان بە سزای کردەوەکانیان بگەن لە ئێران و کوردستاندا.

ئەگەر سەركۆماری ڕێژیمی ئاخوندی تۆزێك شەھامەت و ویژدانی ھەبووایە، دەبوو پاش گەڕانەوەی لە كوردستان دەست بەرداری پۆستەكەی باو و بۆ ھەمیشە وازی لەو نیزانە بەتەواوی فاشیلەی تاران ھێنابایە و سەری خۆی بەرەو هەندەران هەڵگرتبا.

گەلانی ئێران بەگشتی ھاوشێوەی كوردستان بەڕاپەڕین و ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی گشتی نایان بە ڕێژیمی كۆنەپەرستی ئێران گوتووە و تا ڕوخانی ئەو دەسەڵاتە دەست بەردار خەباتیان نابن و ئێستا تاران و شارەکانی دیکەی ئێران زیاتر جووڵەیان تێکەوتووە و دوور نیە بەو زووانە خەڵکی پایتەخت بە رەو شوێنە گرینگ و هەستیارەکانی ڕێژیم بڕۆن بە نیەتی دەست بەسەرداگرتن و کۆنتڕۆڵی تەواوی تاران.

زۆر بەتامترە وەختێك شكەستی سەركۆماری ئێران بۆ سنەی تێكۆشەر لە زمانی خۆیەوە دەبیسیت و چۆن دەنووزێتەوە لە بەردەم خوێندکاراندا.

ئەو گەمژەیە ھێندە كەڵفام و نەزانە ھێشتا لە پەیامی سیاسی و شۆڕشگێڕی خەڵكی کوردستان نەگەیشتووە، لە جیاتی لۆمەی گەلی کورد لەسەر بەرخوردیان بەو دوكاندارەی شیرنی پێداوە بكات، دەبوو ڕوی خۆیان ڕەش بكن كە دەبێ چ دێو و درنجەیەك بن كە خەڵك بەو شێوەیە نەفرەتیان لێ بكات و ئەوەی سڵاویان لێ بکات بەوجۆرە دەکرێنە پەندی زەمانەی.

ڕۆژھەڵاتی كوردستان لە سێبەری ڕەشی دەسەڵاتی ئەو نیزامە گەندەڵ و دژی ئازادی و مافی سیاسی گەلانی پێك ھێنەری ئێراندا، زیاتر لە ٤٣ ساڵە خوێنی لێ دەچۆڕێ و ھێشتاش لەو سیاسەتە ستەمكارانەیان دەرھەقی گەلی كورد واز ناھێنن و بەردەوام ھەوڵی سڕینەوەی ئێمەیان وەك نەتەوەیی کورد لە ئێران داوە.

ڕاپەرینی ئەو جارە بۆ مەبەستی هێندێك گۆڕانکاری بچووك نیە و بگرە ئەو جار شۆڕشێکی بەرینی سەرانسەری لە ئێراندا بەدژی دەسەڵاتی ناوەندی بڕیاری سیاسی ئێران سەری هەڵداوە و پەیامی ئەو شۆڕش زۆر ڕوونە و داوای ڕوخانی ڕێژیمی ئاخوندی دەکەن و تا بەدی هاتنی ئامانج و خواستەکانیان دەست لە خەباتی خۆیان هەڵناگرن.

ئامانجی دیار و بنەڕەتی و جەوهەری ئەو راپەڕین و شۆڕشەی ئێران روخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی تارانە.

خروشانی بەر بڵاوتر لە تاران و مەشهەد و ئیسفەهان و شارەکانی تری ئێران پێمان دەڵێت تازە ئەو خەباتەی سێ مانگە چەخماخەی تێکۆشانی ڵیدراوە، گەڕانەوەی بۆ نیە تا بە ئامانج دەگات.

بەداخەوە تێچووی ئەو ڕاپەڕینە خوێناویە تادی بە هۆی پیاوکۆژانی ڕێژیمی خامنەی زیاتر دەبێت و بەشێكی بەرچاو لە خوشك و براکانمان لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئاخوندیدا لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردانی جەستەی و دەروونیدان ژیان تێپەڕ دەکەن و ژمارەیەکی بەرچاویش بەداخەوە چارەنووسیان نادیارە.
بەڵی ئەو شۆڕشە هەزینەی خۆیداوە و گەرانەوە بۆدواوە جگە لە قەتڵوعامی خەڵك، ستەمی سیاسی و نەتەوەیی زۆر ڕەقتر دەبێت و دەرفەت بۆژیان و گوزەران نامێنێتەوە و وڵات بە گشتی دەبێتە مۆڵگەیەکی بەتەواوی نیزامی و ئەمنیەتی بۆ گەلانی ئێران.

محەممەد سلێمانی