بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆری ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت شەهریار عادڵی شەهید بوو

بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆری ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت شەهریار عادڵی شەهید بوو

گەنجێکی شاری سەردەشت بە ناوی شەهریار عادڵی، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی ڕەحیم عادڵی و کاڵێ کەریمی، خەڵکی شاری سەردەشت، بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کرا.

کاتێک ئێران بە یەکجاری لە موندیالی تۆپی پێی قەتەر دۆڕا و حەزف بوو خەڵکی ئێران کردیانە شایی و لۆغان و خۆشی، لە شاری سەردەشتیش زۆرێک لە لاوەکان خۆشحاڵی خۆیان دەربری و لە هەندێک شوێن و لە نێو ماشێنەکانی خۆیان دا ئاهەنگی شایی و خۆشیان لێدا.
لەو پەیوەندی‌یەدا چەند ڕۆژ دواتر چەند کەس لە شاری سەردەشت دەگیرێن، یەکێک، لە گیراوەکان شەهریار عادڵی بوو، دوای گیرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپا بە لێدانی باتووم و شەلاق هەموو گیانی شین و ڕەش دەکەنەوە و دوای چەند ڕۆژ دەینێرنەوە ماڵێ.
لە ماوەی چەند ڕۆژی دوای ئازاد بوونی دا و هەڕەشەکانی جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید شەهریار لە ماڵی خۆیدا بە ئازارەوە کاتەکان تێپەڕ دەکا و لە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ ی هەتاویدا بە هۆی ئازاری زۆر و کاریگەر بوونی برینەکانی جەستەی و شکانی چەند پەراسوویەک بەداخەوە لە ماڵی خۆیاندا شەهید بوو.

رژێم بە کەفالەت و زەمانەت شەهریار ئازاد دەکەن و هاوکات هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە، کە نابێ بڵێن ئەشکەنجە کراوە، لەو پەیوەندی‌یەدا شەهید شەهریار نەبردراوە بۆ لای دوکتور و لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا بە ئێش و ئازارەوە ژیانی تێپەڕ کردووە و لە ئاکامدا جەستەی زامداری و ئازارەکانی هەر بەرەو خەراپ بوون ڕۆیشتووە و بەداخەوە لە حەمامی ماڵەوەیان دا گیانی سپاردووە.
شەهید شەهریار نەوەی حاجی مارفی مامم بوو، لە ڕێگای ئەم کورتە نووسینەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی عادڵی بە گشتی و کاک ڕەحیمی باوکی و کاڵێی ئامۆزام و خوشک و براکانی و گشت خزمان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.

ڕووحی شەهیدانی ڕاپەرینی و شۆڕشی ژینا و هەموو شەهیدانی ڕیگای ئازادی شاد

ڕوو ڕەشی بۆ کۆماری پەت و سێدارە و تیرۆریستی ئێران