لە بانگ هێشتنەکە پاشگەز ببنەوە. عوسمان کەوکەبی‌شاد

لە بانگ هێشتنەکە پاشگەز ببنەوە. عوسمان کەوکەبی‌شاد

خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ هەموو سالێک لە ١٠ی مانگی دیسەبر، دەبخشرێ. خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی ئەمساڵی ٢٠٢٢ ی زاینی دەبەخشرێ بە نوسەر و چالاوانی مافی مرۆڤ ” ئالێس بیالیاتسکی” لە بیلاروس و رێکخراوی مافی مرۆڤی “مامێموریال” لە روسیا و رێکخراو مافی مرۆڤ ” ناوەندی ئازادی بۆ گەڵ” لە ئوکرانیا. لە ماوەی چەندین ساڵدا خەباتی ئاشتیانەیان بۆ مافی بنەرەتیەکانی مافی مرۆڤ کردووە. هەموو کات تێکۆشاون بۆ ئەوەی کە گەڵ بە ئازادی و بێ ترس دەبێ مافی رەخنە گرتنی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان هەبێت. زۆر چالاکانە خەباتیان بۆ ئازادی، دێموکراسی و ئاشتی کردووە. بە بەڵگەی باوەر پێکراو سەلماندویانە کە دەسەڵاتدارانی حکومەتی وڵاتەکانیان یاسای شەڕیان شکاندوە و مافی مرۆڤیان پاش گوێ خستوەو دەسەڵاتی سیاسیان بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی و مانەوەیان بۆ دەسەڵاتی خۆیان بە کار هێناوە.
خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ سیبولێکە بۆ هاوسۆزی و هاوکاری جهیانی بۆ دابین کردنی مافە بنەرەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئازای و ئاشتی. بە گوێرەی داب و نەریت، هەموو ساڵێک لە کاتی دانی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ کەسانی سیاسی و سەفیرانی وڵاتانی جیهان لە ئۆسڵۆ بانگهێشت دەکرێن بۆ رێز لێنانی براوەی خەڵاتەکە.
گەڵانی ئێران ئێستا بە دژی دەسەڵاتدارانی حکومەت خۆپێشاندان دەکەن، بۆ دابین کردنی ئاشتی و ئازادی. بەڵام دەسەڵاتدارانی حکومەت بە گوڵلە وەڵامی خۆپێشاندەران دەدەنەوە. هێزی سوپای پاسداران و بەسیج بە چەکی جۆراوجۆر بەرەو روی خۆپێشاندەران دەبنەوە. بە بەڵگە سەلمێندراوە کە توند و تیژی هێزەکانی حکومەت بە دژی خۆپێشاندەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بلوچستان لە شوێنەکانی تری ئێران زیادترە. بە گوێرەی راپۆرتی رێخراوەکانی مافی مرۆڤ زیاتر لە ٤٠٠ کەس شەهید کراوە، کە ٢٨ کەس لە وانە منداڵن. هەروەها زیاتر لە ١٥٠٠٠ هەزار کەس دەستگیر کراون. لە ناو ئەو گیراوانەدا منداڵ هەن. زۆر کەسیش بە دەستی سەرکوتکەرانی حکومەت بریندار بوون. زۆریان لەو بریندار بووانە ناوێرن بۆ چارە ورەگرتن سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان بکەن، لە ترسی گرتنیان بە دەستی دەسەڵاتدارانی حکومەت. هەروەها چەند کەس لەو گیراوانە حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
گەلانی ئێران ماوەی سێ مانگە خۆپێشاندان بۆ ئازادی و دێموکراسی و ئاشتی بە دژی حکومەتی ئێران دەکەن. بەڵام زۆر بە شێوەیەکی نامرۆڤانە سەرکوت کراون. بۆیە کارێکی بە جێ و مرۆڤانەیە کە کومیتەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لە بانگهێشتنی سەفیری ئێران لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بۆ بەڕێوەبردنی بەخشینی خەڵاتی ئاشتی پاشگەز ببێتەوەو ناوی لە ناو لیستی بانگراوان بسرێتەوە. سەفیری ئێران لە شاری ئۆسلۆیە ، نوێنەرایەتی حکومەتی دیکتاتۆری ئێران دەکات، بۆیە شایەنی ئەوەی نیە کە بۆ بەێوەبردنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بانگهێشت بکرێت.

١
گەلانی ئێران بۆ ماوەی ٤٣ ساڵە لە ژێر چەتری سیاسی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئیراندا ژیان بە سەر دەبن و دەناڵێنن و دەچەوسێنەوە. گەلانی ئێران ئامادەن لە خۆپێشاندانەکاندا گیانی خۆیان فیدا بکەن بن بۆ دابین کردنی ئازادی و ئاشتی و داهاتوێکی گەش و باش و خۆش بۆ منداڵەکانیان و نەوەی داهاتو. ئێستا شۆرشێکی گەلی لە ئیران لە ئارا دایە بە دژی دیکتاتۆری دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئیران. حکومەتی نۆرویژ واباشە کە بە شێوەیەکی چالاکانە و کاریگەر پشتیوانی شۆڕشی گەلانی ئێران بکات.
ئینستیتۆی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لە سەر بناخەی مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە. بەڵام رژێمی ئێران هیچ یەک لەو یاسا مافە مرۆڤانە بەڕێوە نابات و پاشگوێی خستون. پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ئەو توند و تیژیەی کە بە دژی گەلانی ئێران دەکرێ، دەبێ رابگرێ. بە نەمانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران نە تەنیا گەلانی ئێران ئازاد دەبن و دەحەسێنەوە، بەڵکو تەواوی ناوچە و وڵاتانی دەراوسێ و دەرو بەر دەحەسێنەوە.
خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بۆ گەشە پێدانی ئازادی و ئاشتی و هاسۆزی و پشتیوانی لە گەلانی ژێر دەست و چەوساوەی جیهانە. بە بیرو رای من بانگهێشت کردنی سەفیری ئێران لە لایەن کۆمیتەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لە رۆژی بەخشینی خەڵاتەکەدا کە رێکەوتی ١٠/١٢/٢٠٢٢ زاینیە کار و کردوەیەکی نامرۆڤانەیە و پشت تێکردن لە شۆڕشی گەلانی ئازادیخوازی ئێرانە کە ئامادەن بە گیان لە دەستدانی خۆیان بەشداری خۆپێشاندانەکان بکەن. بۆیە من داوا لە کۆمیتەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ دەکەم کە لە بانگهێشتنی سەفیری ئیران پاشگەز ببێتەوەو ناوی لە ناو لیستەی بانگهێشتواندا بسرێتەوە.

عوسمان کەوکەبی‌شاد
ئەندامی فەرمی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی ‌هامار/ نۆرویژ
رێکەوتی ٥/١٢/٢٠٢٢
تێبینی: ئەو وتارەم بە زمانی نۆرویژی نووسیوەو لە رۆژنامەکانی وڵاتی نۆرویژدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. بە پێویستم زانی کە وەریگێرمە سەر زمانی کوردی و بڵاوی بکەمەوە.