ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٨٣٥ لە ژێر چاپ هاتهدهر.
ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٨٣٥ لە ژێر چاپ هاتهدهر. ڕۆژنامهی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که له کۆمهڵێک وتار و بابهتی سیاسی و ههواڵ و ههروهها بهشی ئهدهب و هونهر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاتهدهر.
لەژێر هێرشی مووشەک و دڕۆندا:
[ڕۆژنامەی “کوردستان”، ژمارە ٨٣٥، تایبەت بە نیوەی دووهەمی مانگی خەزەڵوەر چاپ و بڵاو بۆوە. لەو ژمارەیەی “کوردستان”دا جیا لە هەواڵ، بەیاننامە و ڕاپۆرتی تێکۆشانی حیزبی، ئەو وتار و بابەتانەش دەبینین:]
– چەند پەیامێکی مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزب
– مستەفا مەولوودی: کەمایەسیی سەرەکی لەو راپەڕینەدا نەبوونی ئۆپۆزیسیۆنی یەکگرتوو دژی کۆماری ئیسلامییە/ هەڤپەیڤین: عەلی بداغی
– کچی نیشتمان نەبم ئەگەر تۆڵەی نەستێنم!/ ئاسۆ مینبەری
– پێگەی لاوان له بزووتنەوەی نوێی خەڵکی ئێراندا/ د. کامرانئەمینئاوە
– ئێران بیانوومان پێ دەگرێ و دەیەوێ کێشە نێوخۆییەکانی بە ئەستۆی ئێمە دابێنێ/ عەلی عەونی
– ویژدانی گشتی لە “ڕاپەرینی ژینا”دا/ سۆران عەلیپوور
– “جیاییخوازی” ناوی ڕەمزی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی/ ڕەزا دانشجوو
– هەنگاوێک هەتا سەرکەوتن/ ئەلبورز ڕۆئینتەن
– ڕاپەڕین و بۆشایی دامەزراوەیەکی نەتەوەیی/ ئالان بەهرامی
– لە مافی خۆپێشاندانەوە هەتا ڕاپەڕین/ زانیار حوسێنی
– دیکتاتۆرەکان وەک یەک دەمرن/ برایم جەهانگیری
– زیندانبەزێنەکانی ئێمە (حەسەن جوجەگەڵوانی و نایب حاجیزادە)/ ئا: دیاکۆ دانا
– هەناردهی قاچە مریشک لە جیات “صدور انقلاب”/ دارسمە
– هەگبەی شۆڕش و شاخ (شەهید مەنسوور فەتاحی)/ برایم چووکەڵی
– فەرهەنگی پێشمەرگایەتی/ پژمان شەریعەتی
– بڵێسە و گڕی ڕاپەرین/ ناسر سادقی
– بۆ جەستەی بریندار و ماندووی ڕۆژهەڵاتی سەربەرزم/ ڕەزا ڕۆژهەڵاتی