شاخێک بە رێزەوە. ڕابوون ڕۆژهەڵات
شاخێک بە رێزەوە. ڕابوون ڕۆژهەڵات
” بۆ جوانڕۆ”
دەستەوئێخەی گوللە و ئاور
شارێک؛ راچەنیو لە خەنجەر
شارێک؛ خۆیەتی و خوێنی خۆی
هاتۆتە شەڕگەی، خودای شەڕ
شەقامی؛ دەماری وڵات
خوێنی لاوی؛ رووباری پاک
کۆڵان کۆڵان، برین دەڕوێ
لە جەستەی جوانڕۆی، شکۆی خاک
قەڵای ورەی جوانڕۆ، بەرزە
میراتی سبەینێی وڵات
میری نەورۆزی ئازادین
ئاسۆی نوێی، خۆری رۆژهەڵات
شەو بەسەریان دا ببارێ
خۆر دەزێتە چاویانەوە
هەر گوللە، نەمان بخوێنێ
جوانی ژین، بە ناویانەوە
جوانڕۆ بە رێگای ئاوردا
خوشی، بەرەو جوانیی؛ باڵای
رابووە، دژی بێدەنگی
راماوە، لە شکۆی ئاڵای
دڵی رۆژهەڵات لێدەدا
بە ریتمی جوانڕۆیی، ئەوڕۆ
خوێن و ئاور و کۆڵ نەدان
ناحەزی دەکەن قەڵاچۆ
لە رێی بەهاریی نیشتمان
سەد وەرزی سەخڵەتی دیوە
لەوبەر تاریکیی گورگستان
دیتوویەتەوە کازیوە
بژی خوێنی داگیرساوی
کیژ و کوڕی شاری هەڵۆ
بژی شاخێک، سەری رێزی
دانەواند بۆ شکۆی جوانڕۆ
ڕابوون ڕۆژهەڵات