پشتیوانیی ناوەندی هاوکاری لە بانگەوازی خۆپێشاندانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر
پشتیوانیی ناوەندی هاوکاری لە بانگەوازی خۆپێشاندانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر
ناوەندیی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پشتیوانیی لە بانگەوازی ناڕەزایەتیدەربڕینی سەرانسەریی سبەی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر کرد.
ناوەندی هاوکاری داوای لە خەڵکی کوردستان کردوە سبەی دوانیوەڕۆ لە هەموو شارەکان لە گۆڕەپان و شەقامە سەرەکییەکانی شار کۆببنەوە و دژی زوڵم و بێدادیی کۆماری ئیسلامی دروشم و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان بەرز کەنەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاری:
لە بانگەوازێکدا کە لەلایەن “لاوانی گەڕەک و کۆڵانەکانەکانی تاران” و چەندین گرووپی دیکە لە خەڵکی ناڕازیی بڵاو بووەتەوە، داوا کراوە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر بۆ پشتیوانی و هاوپێوەندی لەگەڵ خەڵکی سنە، کرێکارانی عەسەلوویە و خەڵکی زاهیدان لە سەعات ١٢ی نیوەڕۆوە هەتا بەرەبەیان بێنە سەر شەقام و، لە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان بەردەوام بن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێرای پشتیوانیی لەو بانگەوازانە، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران دەکا، سبەی دوانیوەڕۆ ٢٠ی ڕەزبەر لە هەموو گۆڕەپان و شەقامە سەرەکییەکانی شارەکان کۆببنەوە و جارێکی دیکەش لەدژی زوڵم و سەرەڕۆیی و دیکتاتۆریی ڕێژیم، دەنگ و دروشمەکانیان بەرز کەنەوە.
بژی یەکیەتی و هاوپێوەندیی خەڵکی خەباتگێڕی ئێران،
ژن، ژیان، ئازادی
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٩ی ڕەزبەری ١٤٠١