ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٣٠ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٣٠ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٨٣٠ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکرات یەکەم ژمارەی دوای یەکگرتنەوە کە کۆتایی بە دیاردەی دوو “کوردستان”ی هێنا، چاپ و بڵاو بوویەوە.
لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا چاومان بەو وتار و بابەتانە دەکەوێ:
– بڕیاری دادگای مێکونووس تا ڕادەیەک ساڕێژکەرەوەی برینەکان بوو/ مستەفا هیجری
– لە هەر شوێنێک ‌هێرشمان بکرێتە سەر، بەرگری لە خۆمان دەکەین/ خالید عەزیزی
– بایه‌خی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات/ د. ئاسۆ حەسەن‌زادە
– لەسەر پرسی یەکگرتنەوەی دێموکرات: دیمانە لەگەڵ قادر وریا و سامان موکریانی
– هەڵهاتنی ئەستێرەی سۆهەیل/ عەلی بداغی
– قۆناغی دوای یەکگرتنەوە کردنەوەی دەروازەیەک بۆ بەڕۆژەڤ‌کردنی پرسی کورد لە وڵاتانی دەرەوە/ ناسر باباخانی
– نەخۆشی ئەگەر نەتکوژێ، بەهێزترت دەکا!/ برایم لاجانی
– وانەکانی دابڕان و یەکگرتنەوە/ مەنسوور مروەتی
– فیمینیزمی ڕەش و چوارچێوەیەک بۆ فیمینیزمی کورد/ د. ئازاد محەممەدیانی
– یەکگرتنەوەی دێموکرات و پرسی ژنان/ ئاسۆ منبەری
– ٢١ی خه‌رمانان و ده‌روه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی/ ڕەحمان سەلیمی
– لە یەکگرتنەوە گرینگتر/ ئەلبورز ڕوویین‌تەن
– یەکگرتن و پێشکەوتن/ پێژمان شەریعەتی
– بۆ دێموکرات و قەڵاخۆڕاگرەکەی/ ڕەزا دانشجوو
– بەرەوپیلی هەواڵی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات/ لیستی پەیامەکانی پیرۆزبایی
– ناساندنی کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی “تاوانی پیرۆز”ی بێهزاد قادری/ کاروان مێراوی
– بایدن نەدەبوو لە ڕێککەوتنی ناوکیدا کۆمارییەکان پاشگوێ بخا / و: کەماڵ حەسەن‌پوور
– تێرۆریزمی نەرم و مەخمەلی یان تێرۆری گەشتیارتۆقێن/ دارسمە
– هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید کەرەم کەڵەشی)/ برایم چووکەڵی