ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (National Security) به‌شی (2). سه‌لیم حه‌قیقی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (National Security) به‌شی (2). سه‌لیم حه‌قیقی
ڕۆڵی ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه‌کان بۆ پاراستن و بازرگانی ده‌وڵه‌تان گرینگی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. هه‌بوونی زانیاریه‌كی زۆر له بواری ئابووری و نیزامی وڵاتێک له‌لایه‌ن وڵاتی ڕه‌قیبه‌وه، ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی ئابووری ئه‌و وڵاته بخاته مه‌ترسیه‌وه که به‌شێکیان بریتین له…
1. توانایی کێبرکێ
2. ڕاده‌ی سه‌رمایه گوزاری(به‌تایبه‌ت له به‌شی ده‌ره‌کی)
3. ڕاده‌ی چه‌ک و چۆڵ و که‌ره‌سته‌ی نیزامی
4. چۆنیه‌تی گه‌شه‌ی ئابووری و نیزامی
5. توانایی به‌رهه‌م هێنانی ئابووری و نیزامی
6. خاڵه به هێز و لاوازه‌کانی ئه‌م دوو چه‌مکه
هه‌ر بۆیه کۆ کردنه‌وه‌ی زانیاری له‌م بوارانه دا بابه‌تێکی گرینگ و پڕ نهێنییه که ئه‌گه‌ر بکه‌وێته ده‌ستی دژبه‌ر، ئه‌وا په‌تت وه‌سه‌ر ئاو ده‌که‌وێ! کاتێک شه‌ڕێ ئێران و عێراق ده‌ست پێده‌کات، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵان عه‌مباره‌کانی دراوی ڕۆژئاواییه‌کان به تایبه‌ت ئیسرائیل و ئه‌مریکا پڕ ده‌بن له دۆڵار، له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا سه‌دان ملیارد دۆڵار قازانج وه‌ده‌ست ئیسرائیل ده‌که‌وێ که هه‌موو کاروباری بازرگانی به چه‌ک و چۆڵه‌کان له‌لاین سرویسه سیخوری و هه‌واڵگرییه‌کان ده‌کران، ئه‌وان بوون توانیان خزمه‌تێکی باش بکه‌ن به ئابووری وڵاتانی خۆیان و به فرۆشتنی که‌ره‌سته‌ی نیزامی کۆنه و قۆڕازه به ڕێژیمی ئێران وه‌ک مانگا بیدۆشن و شیری لێ بگرن!. نمونه‌یه‌کی تر و هه‌ره به‌رچاو ئه‌و گه‌ماڕۆیانه‌ی سه‌ر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، هه‌واڵگرییه‌کانی وڵاتانی دژی ڕێژیمی ئێران به تایبه‌تی CIA و MOSAD وه‌ها چوونه‌ته ناو ڕه‌گ و بناوانی ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی ڕێژیمی ئێران که ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان پێنادرێ بیر له ڕێگایه‌ک بکه‌نه‌وه که خۆ له‌و گه‌ماڕۆیان ده‌رباز بکه‌ن و به نهێنی و به قه‌ولی خۆیان ده‌وریان لێده‌نه‌وه، خێرا به زانیاری ته‌واوه وه، پیلانه‌که‌یان ئاشکرا ده‌بێ و له دا‌و ده‌که‌ون، نه‌وت هه‌ڵگری “گریسی 1” کاتێک ده‌خوازێ زیاتر له دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بگوازێته‌وه و هیچ که‌س جگه له به‌رپرسانی به‌رزی وزاره‌تی نه‌وت و ده‌زگای زانیاری ئاگاداری ئه‌و جووڵه‌یه نین، له ده‌ربه‌ندی “جه‌به‌ڵوتارق” ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێ!، ئه‌مه یانی کاره‌سات له‌ناو سیسته‌می ئیداری و هه‌واڵگری ئێران ڕوویداوه و به‌سه‌ر یه‌ک دا ڕووخاوه.
کاتێک که بنیامین نتانهایۆ له ساڵی 2018 له حه‌فتاوسێهه‌مین دانیشتنی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باس له “قالی شووییه‌ک” ده‌کا له “تورقوزئاباد” (نزیک تاران) و گوتی ئه‌م شوێنه که زۆرتر وه که‌لاوه‌یه‌کی چۆڵ و فه‌رش شۆریه‌ک ده‌چێ، جێگای کۆ کردنه‌وه‌ی ئۆرانیۆمه، به‌رپرسانی باڵای ئه‌و ڕێژیمه به‌تایبه‌ت ده‌زگای دیپلۆماسی ده‌ره‌وه به تانه وته‌شه‌ر پێده‌که‌نین و گاڵته‌یان ده‌هات، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه ده‌رکه‌وت که قسه‌ی نتانیاهۆ ڕاست ده‌رچووه و ئه‌وه پشکێنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی؛ خڵت و شوێنه‌واری ئه‌م ماکه‌یان له‌وێ دۆزیویته‌وه. ئه‌وه به واتای ئه‌مه‌یه که هه‌واڵگرییه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا زۆر باشتر له جه‌نابی وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌شێکی زۆر له کاربه‌ده‌ستانی به‌رزی ئێرانی ئاگاداری کاروباری نهێنی ئه‌و وڵاته‌ن!
ده‌زگا نهێنی و سیخورییه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا وه‌ها ڕۆچوونه‌ته ناو سیستمی سیاسی، ئابووری و نیزامی ئه‌م وڵاته، که ئێستا هه‌موولایه‌ک له یه‌کتر وه‌شک که‌وتوون و ڕۆژانه ده‌بینین به ناو و پاساوی جۆراوجۆره‌وه که‌سانی پایه به‌رزی سیاسی و ئابووری ته‌نانه‌ت نیزامی ئه‌و ڕێژیمه دیکتاتۆره ده‌گیرێن و بێ سه‌روشوێن ده‌کرێن.
ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه‌کان ده‌توانن له ڕێگای دانی زانیاری له جێگای خۆیدا، ڕه‌وشی بازار و باقی به‌شه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و بازرگانی و بازاری دراوی ئه‌و وڵاته‌ی که مه‌به‌ستیانه کۆنترۆڵ بکه‌ن، نمونه‌یه‌کی تربازاری ئاڵۆز و شپڕێوی دۆلار له ئێران، به جۆرێک نرخی دۆڵار له ماوه‌یه‌کی کورت دا نزیک 200% زیادی کردووه، ته‌نانه‌ت ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئاماژه پێکراو ڕۆڵیان له ژن و ژن خوازی و دانی مه‌دره‌کی ئاکادێمی و به‌خشینی پووڵ و پاره به بنه‌ماڵه‌ی به‌رپرسانی پله‌ی یه‌کی ئێرانی چ له ده‌ره‌وه چ له ناوخۆ هه‌یه. ئێستا سیستمی گه‌نده‌ڵی ئێران وه‌ک مشکی ئازمایشگایی لێ هاتووه بۆ ده‌زگای سیخوری و ئاسایشی ئه‌مریکا و ئیسرائیل!
به‌شێک له شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه دوای شه‌ڕی سارد، له ڕاده‌ی کێبرکێی که‌ره‌سته‌ی نیزامی که‌م کراوه‌ته‌وه به‌ڵام مۆدێڵی شه‌ڕه‌کان ئاڵووگۆڕیان به‌سه‌ر داهاتووه و شه‌ڕی نه‌رم و ئابووری و سیخوری ئێستا له بوورس دان. به‌ستێنی چالاکیه‌کانی سیخوری و جاسووسی نه‌ک هه‌ر به ته‌نیا پرس گه‌لێكی نیزامی و سیاسییه به‌ڵکوو بابه‌تی وه‌ک کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان(كه‌سی)، نهێنی بازرگانی و ئابووری، گه‌شه و پێشکه‌وتنه پیشه‌ییه‌کان به تایبه‌ت له که‌رتی کۆمپیوته‌ر و ئینتێرنێت دا و…هتد . “بووزمه‌ن” له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه، ئیتر ده‌وڵه‌ته‌کان له جیهان دا ته‌نیا بڕیاڕده‌رانی کایه‌ی سیاسه‌ت نین و ڕاده‌ی بڕیارده‌رانی ناحکومی وه‌ک گروپه ئه‌وپه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌کان(فره نه‌ته‌وه‌یی )، ڕێکخراوه‌کانی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی و ناحکومی و … زیادیان کردووه، ئه‌و پێێ وایه، وێڕای ئه‌و هه‌مووه ڵێڵی و ڕووداوه راستیانه‌ی ژینگه‌ی جیهانی بۆ ئاڵووگۆڕی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز، حکومه‌ته‌کان ناچاران له هاوڕێیانی خۆیان له ده‌زگا سیخوری و هه‌واڵگرییه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن.
ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌مه‌یه که ڕێکخراوه‌کانی هه‌واڵگری بتوانن به ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به زانیاری و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی شرۆڤه و شه‌ن کردن و پێشبینی ڕاست و دروست، به‌ستێنێکی له‌بار بۆ بڕیاردانێکی ئاوه‌زمه‌ندانه بۆ سیاسه‌تمه‌داره‌کان ئاماده بکه‌ن.
له قۆناغی ئێستادا زۆر که‌س له خه‌ڵکی ڕه‌شۆکی و بازاری، به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره دووپات ده‌که‌نه‌وه، ئه‌دی بۆ ئه‌مریکا لێی نادا؟؟!! له نه‌ستی کۆمه‌ڵگا دا لێدان و گورز وه‌شاندنی ته‌نیا به مووشه‌ک و ساروخ و فرۆکه ده‌کرێ، ئیتر به‌شێکی زۆر له خه‌ڵک له‌وه تێناگه‌ن، له سیاسه‌تی ژووره تاریکه‌کان و پشتی په‌رده‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بینین، شه‌ڕ ده‌مێکه ده‌ستی پێکردووه و ته‌نانه‌ت ڕێژیمی توتالیته‌ری ئیسلامی ئێران، به چۆک داهاتووه و هه‌ر ته‌نیا ڕواڵه‌ت و قاپێلکه‌که‌ی ماوه، ئه‌و هه‌مووه په‌له‌قاژه‌یه‌ی ده‌شیکه‌ن هێمای له گیانه‌ڵڵا دابوونیه‌تی! به‌ڵام مه‌خابن ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به گشتی و به‌تایبه‌تی کورد، هێشتا خۆیان له گه‌مه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌دۆزیویته‌وه و به‌داخه‌وه له‌م سۆنگه‌یه‌وه هیچ کارێکیان هه‌تا ئێستا له ده‌ست نه‌هاتووه. نه‌بوونی سیستمێکی نهێنی سیخوری و ئاسایشی، نه‌بوونی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و ڕێک و پێک و به به‌رنامه، گرینگی نه‌دان به پرسی ئابووری و شه‌ڕی نه‌رم و فه‌زای سایبێری، ونبوونی پارتنێر و لۆبی و… وایکردووه له پشکدار بوونی به ڕۆژی، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران به‌و فاکته‌ڕانه‌ی باسمان کرد، وه‌دوا که‌ون. ته‌نانه‌ت باشووری کوردستانیش تووشی ئه‌م سه‌رلێشێواوی و ئاڵۆزییه بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه هه‌رێمی کوردستان به نیسبه‌ت به‌شه‌کانی تری کوردستان(هه‌ڵبه‌ت به‌و ئیمکاناته باشانه‌ی که هه‌یه‌تی و وه‌ک حکومه‌تێک هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات) به ڕواڵه‌ت ده‌زگای زانیارای و سیخوری هه‌یه به‌ڵام کارکردی ئه‌م ناوه‌ندانه ته‌نیا مه‌سره‌فی ناوخۆیی هه‌یه و هه‌ر بۆ خه‌ڵکی کورد کاری پێکراوه. خۆ تێهاویشتن ده گۆمی هاوکێشه سیاسیه‌کان و چوونه ژووره تاریکه‌کان، پێویسته به زانستی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌ی هه‌یه. کورد ده‌بێ باش ئاگاداری، کارکرد، تایبه‌تمه‌ندییه‌کان، چۆنیه‌تی گۆران و ئاڵووگۆڕه‌کان، دانوستاندنه‌کان و …هتد بێت ده‌نا له‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆی ڕه‌خساوه له سیاسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دا سه‌ری بێ کڵاو ده‌مێنێته‌وه.