ئەو سێ وڵاتە ئەوەندە پێك ناکۆکن، هەرگیز ناگەن بەیەك. محەممەد سلێمانی
ئەو سێ وڵاتە ئەوەندە پێك ناکۆکن، هەرگیز ناگەن بەیەك. محەممەد سلێمانی
سێ ناوەندی بڕیاری بەتەواوی دژبەیەك و پێكە ناكۆك، ئەگەر دەستیش لە ناو دەستی یەكبنێن، ناتوانن، ناكۆكیە سیاسی و مێژوویەكانیان بشارنەوە لەسەر كۆی برگرژیەكان پێك بگەن و لە بەرەیەكدا یەکبگرن.
بارودۆخی سیاسی و ئابووری و پێك هەڵپڕژان و ئالۆزیەکان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا و ، پاشان هێرشی دەوڵەتی ڕووسیە بۆ سەر ئوکڕانیا تادێ زیاتر ئاکامەکانی دەردەکەون و وڵاتانی لاوازیش بەسەر جەمسەر و ناوەندەکانی بڕیاری سیاسی دا دابەش و بڵاو دەبن و دەبنە دەستەچیلەی زیاتری ئاگری کێشە و ئالۆزیەکان.
کاتێك سێ وڵاتی وەك ڕووسیە و ئێران و تورکیە لە تاران لەسەر ئاستی زۆر بەرزدا پێکەوە کۆدەبنەوە و باسی کۆمەڵێک پرسی هەنووکەی دەکەن، بێگوومان نیشانەی قووڵتربوونەوە و دەرکەوتنی ناکۆکی زیاترە لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندی سیاسی و بازرگانی هاوبەش پێکەوەیان لێك گریدەدات و تاران و مسکۆ و ئانکار بەڕادەیەکی ئەو تۆ پێکەوە دژ و ناکۆکن، هەرگیز ناتوانن لە بەرە و هاوپەیمانیەکی هاوبەشدا پێکەوە کار بکەن.
بێگوومان سێ وڵاتی ئێران و تورکیە و ڕووسیە جگەلە هەبوونی خاڵی هاوبەش، هەر بەوڕادەیەش و بگرە زیاتریش خاڵی دژبەیەکیان هەیە و پێك ناکۆكن و لەسەر کۆی پرسە سیاسی و ئەمنیەکان نەیان توانیووە بگەنە ڕێککەوتن و پێکەوە بزازێن.
نێوانی کریملین و تاران پێکەوە سازگارترە بەهۆی دۆستایەتی مێژووی مسکۆ لە گەڵ تاران و دیمێشق و خاڵی هاوبەشی فرەیان لەسەر ئاستی هەرێمایەتیدا پێكەوە هەیە و ، هەوڵدەدەن بە هەر جۆرێك بۆیان بلوێ تورکیەی ژێر دەسەڵاتی ئەردۆگان بخەنە نێو باتڵاق و لە شەڕێکی قوورسیەوە بگلێنن و لە ناتۆی دووربخەنەوە تا ساناتر لە ناوببرێ.
بەدڵنیایەوە کریملن و تاران زۆر بە باشی لە ستڕاتیژی ناسەقامگری تورکیە گەیشتوون و سەرکۆماری ئەو وڵاتەش بە جۆرێك هەڵسوکەوت دەکات کە لە راگەیاندنەکاندا، رەحم بەدۆست و هەوپەیمان ناکا و تەنیا هەوڵی خۆ فەڕزکردندەدا و بێگوومان ئەو شێوە بیرکردنەوە و سیاسەتە سەرەڕۆیانە، جگە لە زیان گەیاندن بە خانەخوێ، ناکرێ خێرێکی تری هەبێت و کاتێك هێرش دەکاتە سەر وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئۆرپای لە ناتۆدا و بە لایەنگری تیرۆر و داڵدەی ئەوانیان ناوزەد دەکات.
زیاتر تەریك دەکەوێتە وە ناچارە بە مەرج و پێشنیازی تاران ڕازی بێ و هەتا گوێ بۆ ڕێبەری ئێران بگرێ، چوونکی ئەردۆگان باش دەزانێت، تاران منەت باری ئانکارا نیە و ئەگەر ئێران بی هەوێ بە هۆی نەیارەکانی دەوڵەتی تورکیەوە، هەڕەشە دەخاتە سەر بڕیارە سیاسی و نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتەوە.
ئەردۆگان زیانێکی گەورەی بە پڕستیژ و سیاسەتی هێوری دیپلۆماسی وڵاتەکەی گەیاندووە و تادێ سیاسەتی پەراوێزخستن تورکیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بەدیاریکراویش یەکیەتی ئورۆپا و ناتۆدا زیاتر دەبێ.
ڕووسیە وەك وڵاتێکی بە هێزی گێتی پاش ئەوەی هێرشی کردۆتە سەر وڵاتێکی ترو و لەشەڕیکی گەرم و قوورس کەوتووە و بەهۆیەش زیانێکی گەورەی بە کەرتی ئابووری و بازرگانی وڵاتەکەی گەیاندووە و تەنیا شتێك کە زەبەلاعی کریملێنی راگرتووە، هەڕەشە ئەتۆمیەکانە و دەنا وەك پێشتر بەمەترسی و هەڕەش تەماشاناکرێ پاش ئەوەی نەتوانیووە لە گەڵ وڵاتێکی وەك ئوکڕانیادا براوەی شەڕەکەبێت تا ئەمڕۆ. گەمارۆکانی سەر ڕووسیە بەتەواوی ئەو وڵاتەی هیلاك و ماندوو کردووە و پاش کۆتایی شەڕ، ئاسەوارەکانی زیاتر دەردەکەنو ئێستا زیاتر وەك گەرمە برینە لەسەر جەستەی وڵاتێکی زلهێزی وەك مسکۆ.
ئێرانیش لەوسەری گەردوونەوە کۆمەڵێك قەیرانی گەورە بەڕۆکی گرتووە و ئابووری و ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەگشتی بەسەریەکدا داڕماوە و شەقامی وڵات بەتەواوی لەو ڕێژیمە و حوکمڕانیەکەی هەراسان و بێزارن و ئەگەر جێگرەوەیەکی شیاو لە سەر ئاستی نەیارانی دەسەڵاتی تاراندا بوونی هەبوویە، دەمێك بوو ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆر و ستەمکارە لەسەر دەسەڵات لادرابوو.
بەگشتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا تادێ وڵاتە زلهێزەکان زیاتر لێك دەترازێن و ئەگەر سەیری ڕوواوەکانی پاش شەڕی نێوان ڕووسیە و ئوکڕنیا بکەین، ڕەنگە ئەوکات باشتر نێوەڕۆکی ئەو قسانەی خوارەوەمان بۆ دەربکەوێت.
وڵاتانی ئۆروپا لە پێناوی مانەوە و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییاندا زیاتر لێك نزێك بوونەتەوە و بە بوونە ئەندامی سۆێد و فیلاند، جگە لە بەهێز بوونی هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی ناتۆ، ڕووسیە لەسەر سنوورەکانیەوە زیاتر گەماڕۆ ئەدرێ و پاش کۆتایی هاتنی شەڕ، ڕووسیە دەبێت زیاتر ئاگای لەخۆی بێ و خۆی خربکاتەوە و ئیدی ناتوانێ وەك ڕابردوو ببێتە چاوسووری سەر وڵاتە درواسێ کانی.
دەمێکە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بشێوی و بارگرژیدا دەژی و لەگەڵ ئەو دۆخەدا ڕاهاتووە، شەڕی نێوان ڕووسیە و ئوکرانیا گەورەترین کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ وڵاتانی ئۆروپایی دروست کردووە و نرخی شتوومەك و کەلو پەلی ژیانی ڕۆژانەی خەڵك بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕوان نەکراو بەرزبۆتەوە و خەریکە پەردە بەتەواوی لەسەر هەتیوان لادەدرێت.
کۆبوونەوەی پۆتین لە تاران لە گەڵ ئەردۆگان و ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیە لە تاران، هیچ دەسکەوتێکی نەبوو، ئەوە نەبێت خامنەیی بە ئاشکرای پێی ڕاگەیاند کە نابێت هێرش بکاتە سەر سنووری سووریە، چوونکی بەقازانجی تیرۆریستەکانە. دیارە تاران و مسکۆ بە هاوبەشی هەوڵدەدەن سەرکۆماری تورکیە بخەنە تەڵە و گەورەی تورکیە لەسەر نەخشەی سیاسی و گیوگرافی بسڕنەوە.
بەهێزبوونی ئانکارا بە زیانی دوو وڵاتی تاران و مسکۆیە و ئەو ڕووخۆش یەش کە لە دیدارەکانیاندا بە ڕوخساریانەوە دەردەکەوت، بەشیکی ترس و نیگەرانیە لە یەکدی و ئەو سێ وڵاتە بە هۆی سیاسەتی فراوانخوازی و خۆ سەپێنی، خاڵی دژبەیەکیان ئەوەندە زۆرن، هەرگیز نابنە دۆست و هاوپەیمانی یەکدی و بەردەوام چاڵ بۆیەك هەڵ دەکەنن.
محەممەد سلێمانی
22.07.2022