دوای چل ساڵ، كورتە یادێك لەدوو مانگی مێژوویی ، مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستان

دوای چل ساڵ، كورتە یادێك لە دوو مانگی مێژوویی ، مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستان. ئەحمەد مەكڵاوەیی
‎ئێستا جادەی سەردەشت بۆ مەهاباد و سەردەشت بۆ پیرانشار هەر لە دەست هێزی پێشمەرگە دا بوو، شەڕێكی قورس لە لایەن خومەینیەوە بە سەر خەڵكی كوردستان دا سەپا بوو، بەڵام خەڵكی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بە پشتیوانی یەكتر لێبڕاوانە بە گژ هێزەكانی دوژمن دا چوو بوونەوە و تارو ماریان دەكردن.
‎ لەو سەر و بەندەدا رێژیم بە مەبەستی گڵاوی لە سەردەشت و پیرانشارەوە بە مەبەستی گرتن جادە كە هەم بۆ رێژیم و هەم بۆ حیزبی دێموكرات ستراتیژی بوو هێرشێكی بەر بڵاوی لە دوو لاوە دەست پێ كرد.
‎ لەو كاتە دا دوكتۆر قاسملوو ی نەمر لە سەر پێشنیاری رێبەری حیزبی دێموكراتی كوردستان ، روو بە جوان و گەنج و پیری گشت خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پەیامێكی رادیۆیی دا 20 ی خەرمانانە ١٣٦١ی هەتاوی تا 20ی رەزبەری ئەو ساڵەی، واتا یەك مانگ وەك مانگی ‎دیفاع لە ئازادی و مان ومەوجوودیەتی خەڵكی كورد راگەیاند.
ئەو پەیامە لە لایەن خەڵكی كوردستانەوە بە جۆرێ وەرگیرا كە هاو پێوەندیەكە وا بوو لە سەرتاسەری كوردستان لە سەر كاغەز و دارو بەرد دروشمی یەك ریزی و دیفاع لە كوردستان دە نوسران و بێ ترس لە مردن خەڵك بە گژ پیلانگێڕیەكانی دوژمن دا چوون و زەبری گەورە و بە ژان لە دوژمن دران و هاو پێوەندیەكی بێ وێنە لە كوردستان دا دروست بوو كە ئێستاشی لە گەڵ بێ ، بێ وێنەترین هاو پێوەندی بوو
‎لە گەڵ تەواو بوونی ئەو مانگە پڕ لە شانازیە، دوكتۆر قاسملووی نەمر بۆ جارێكتر لە پەیامێكی تری دا،20ی رەزبەری تا 20ی خەزەڵوەری هەر ئەو ساڵە واتە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی وەك مانگی هیرش بۆ سەر دوژمن دیاری كرد.
لەو كاتە دا بۆ جارێكیتر خەڵكی كوردستان یەك ریزی خۆیان توندتر كردو بێ ترسلە مردن لە هەموو شوێنە گشتیەكانی كوردستان و هیدی دا ژیرانە دروشمی ‎هەموو شتێك بو جەبهەو، هەموو ئیمكاناتێك بۆ سەنگەر لە دار و بەرد و دیوار نوسران و هاو پێوەندیەكی بێ وێنە دروست بوو كە هەموو بیریان لە تێكشكاندن هێزەكانی دوژمن دەكردەوە كە وای لێهات دوژمن لە ئاست ئیرادەی خەڵك و پێشمەرگە دا دەستەو ئەژنۆ داما وكوردستانی لێ كرا بە گۆڕستانی پاسدار و بەكرێگیراوانی.
‎ بەڵێ رۆژی مێژویمان یەكجار زۆرن بە ڵام مانگی دیفاع لە ئازادی و مانگی هێرش بۆ سەر دوژمن لە گەڵ هەموو رۆژە مێژووییەكان جیاوازن و نابێ لە بیر بچن كە زۆر شانازی گەورەیان تێدا خوڵقێندان كە تا مابین نابێ لە بیرمان بچنەوە كە نمونەیەكان تەفرو توناكردنی هێزی دوژمن بوو لە سەر جادەی سەردەشت بۆ پیراشار لە شارە دێی نەڵاس ڕا تا گوندی واوان بوو كە زیاتر لە 400 كەس لە هێزەكانی دوژمن كوژران وژمارەیەكی زۆریش بریندا بوون.
‎ خوێنەرانی بەرێز ئەم باسە زۆر هەڵدەگرێ كە لە سەری بنوسرێ ،بەڵام لە بەر ئەوە ناتواندرێ زیاتر لەوە لە دونیا مەجازی دا بڵاو بكرێتەوە ، ناچار بووم بە كورتی یاد لەم دوو مانگە مێژووییە بكەمەوە، هیوادارم حیزبەكەم ،حیزبی دێموكراتی كوردستان ، لە 20ی خەرمانانی ئەم ساڵ دا كە دروست دەبێتە چل ساڵی تەواو ، یاد لەم پەیامە و یەكریزیەیی خەڵكی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بكاتەوە و بكرێتە بۆنەیەكی تایبەتی لە نێو مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا.

‎ئەحمەد مەكڵاوەیی

23/2/1401