ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨١٩ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨١٩ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٨١٩ی “کوردستان” زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دواژمارەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا لەگەڵ هەواڵ و ڕاپۆرتی تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دێموکرات، چاومان بەو بابەتانەش دەکەوێ:
– پەیامی خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی نەورۆز
– ساڵی نوێ، هەڕەشە و دەرفەتەکان بۆ جووڵانەوەی کورد/ کەماڵ کەریمی
– بووژاندنەوەی بەرجام، هەناسەی مەسیح بۆ ئابووریی وڵات یان درێژکردنەوەی تەمەنی ڕێژیم؟/ عومەر باڵەکی
– سیاسەتی زمانی لە حیزبی دێموکرات‌دا/ قادر وریا
– ئاستەنگەکانی بەردەم وەدیهاتنی ئامانجەکانی ژنان/ ئارەزوو نستانی
– چەند وێستگەیەکی مێژوویی حیزبی دێموکرات لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧/ پێشەوا عەلی‌پوور
– نەورۆز لە هاوکێشەکانی نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا/ هێمن تەروال
– بۆچی هەولێر کرا بە ئامانجی هێرشی مووشەکی؟/ ڕەزا محەممەدئەمینی
– کورتە ئاوڕێک لە ڕۆمانی «هانا» لە نووسینی ڕەند زارعی/ سارۆ خوسرەوی
– زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (زێنەب جەلالیان)/ دیاکۆ دانا
– نیشتمان پیرۆزە ناوی، لەو هەوای حەیرانەدا (سەید ئەمیر عەبدی)/ برایم چووکەڵی
– جان میرشایمەر و بناخە تاریکەکانی کەتوارگەرایی/ و: کەماڵ حەسەن‌پوور
– تۆ بڵێی ئەم شێوازی خۆشی تۆڵەسەندنەوەیە ببێتە باو؟/ دارسمە
– بۆ برای کوردم/ ڤاسیل سیمۆنینکۆ- شاعیری ئۆکڕاینی/ و لە ئینگلیزییەوە: سولێمان دڵسۆز
– ئاشقانی وڵاتی خۆر/ کەریم فەرخەپوور