ره‌وتى ریفۆرمخوازى “حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران” له به‌رده‌م چه‌ند پرسیاردا. ئاماده‌کردنى: رامیار
ره‌وتى ریفۆرمخوازى “حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران” له به‌رده‌م چه‌ند پرسیاردا
ئاماژه: حیزبى دیموکراتى کوردستانى که له ماوه‌ى ته‌مه‌نى خۆیدا چه‌ندین قۆناغى ئه‌زموون کردووه و باڵ و گرووپ و لایه‌نى جۆراوجۆرى لیکه‌وتۆته‌وه، له پاش کۆنگره‌ى 13 سه‌ره‌ڕاێ بوونى 2 باڵ، لایه‌نێکی‌تر له ژێر ناوى “ره‌وتى ریفۆرمخوازى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ” به بیروبۆچوون و مکانیزم‌گه‌لێکى‌تر ده‌ستى به چالاکى کردوو و خۆى خزانده نێو پرۆسه‌که‌وه. ئه‌م ره‌وته پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک کادرو پێشمه‌رگه‌ى به‌توانا که له ئۆرگانه سه‌ره‌کییه‌کان ئه‌و حیزبه‌دا کاریان کردووه. به مه‌بستى تاوتوێ کردنى کێشه‌کانى ئه‌م دواییانه‌ى نێو”حدکا” له 2 ژماره‌ى رابردووى “چاو‌دێر”دا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چه‌ند وتوێژمان بڵاوکرده‌وه. ئه‌وه‌ى له خوارێ ده‌یخوێننه‌وه ده‌قى وتوێژى ئه‌م ژماره‌ى چاودێره له گه‌ڵ چه‌ند که‌س له لایه‌نى ریفۆرمخوازى حزبى ناوبراو.
پرسیار: ره‌وتى رێفۆرم خوازى ” حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران ” به پێى چ زه‌رووره‌تێک پێکهات و خۆى خزانده نێو پرۆسه‌که‌وه؟
که‌ریم محه‌ممه‌دى: ره‌نگه زه‌رووره‌ته‌کانى هاتنه ئاراى ره‌وتى رێفۆرم زۆر بن که به کورتى له سه‌ر هه‌ندێکیان ده‌دوێم. ئه‌گه‌ر چاوێک به ده‌یه‌ى رابردووى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران‌دا بخشێنین ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ که له دواى شه‌هید بوونى دکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندى خه‌باتى شاخ و چه‌کدارانه ورده‌ورده که‌م ره‌نگ ده‌بێته‌وه و جێگیر بوون له که‌مپه‌کان و شێوه خه‌باتێکى دیکه دێته ئاراوه که ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کانى پێش خۆى، که پێویستى به به‌رنامه و فکرێکى تازه بووه بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه تازه‌ى که هاتبووه ئاراوه. به‌ڵام هیچ گۆرانکارییه‌ک به سه‌ر ئه‌و حیزبه‌دا نه‌هات. ئێمه له دنیاى دوو جه‌مسه‌رى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌کیه‌تیى سۆڤیه‌تیى و هه‌ره‌س هێنانى بیرۆکه‌ى سۆسیالیستى پێمان ناوه‌ته دنیاى یه‌ک جه‌مسه‌رى که سه‌رمایه‌دارى و بیرۆکه‌ى لیبرالیسم سه‌روه‌رى خۆیان سه‌پاندووه. ئێمه هیچ ئاڵوگۆڕێکمان پێک نه‌هێنا و ته‌نانه‌ت ئێستاش به‌شێکمان به فکرییه‌تى دونیاى دوو جه‌مسه‌رى و بیرۆکه‌ى چه‌پ ده‌روانینه کێشه و ئاڵوگۆڕه‌کانى دنیا و ده‌ورووبه‌رمان. له لایه‌کى دیکه‌وه خه‌باتى جه‌ماوه‌رى له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانى شاخ و خه‌باتى چه‌کداراى گۆڕانێکى قووڵى به سه‌ردا هاتووه‌و ئاستى وشیارى خه‌ڵک چۆته سه‌رێ، بزووتنه‌وه‌کانى کۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان شکڵیان گرتووه (ژنان، حوێندکاران، رۆشنبیران، NGO کان و…)، خوێندکاران و بزووتنه‌وه‌ى خوێندکارى چالاکن، ژنان له گۆڕه‌پانى خه‌باتدا ئه‌کتیڤن، کرێکاران هه‌ر رۆژه و له لایه‌ک ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تیى خۆیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه، لاوان زۆر هه‌ڵسووڕانه ده‌ستیان داوه‌ته خه‌باتێکى مه‌ده‌نى، رۆشنبیران له هه‌ر هه‌لێک بۆ ده‌ربڕینى ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تیى و روون کردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ” نا ” به دۆخى ئێستاى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ڵێن. که وابوو حیزبێکى خاوه‌ن پرۆژه و به به‌رنامه‌ى ده‌وێ تا ئه‌و دوالیزمه فکرییه و ئه‌و بزووتنه‌وانه رێبه‌رى و کانالیزه بکات، به‌ڵام بێ پرۆژه‌یى به سیماى ئێمه‌وه دیار بووه. له لایه‌کى دیکه‌وه ئێستا له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه خوازى گوتارى زاڵى کۆمه‌ڵگان به چه‌شنێک که زۆربه‌ى خه‌ڵک چاویان له گۆڕانکارییه‌کان له هه‌ولێر و سلێمانى بڕیوه تا تاران، به‌ڵام ئێمه تووشى هه‌ڵه‌یه‌کى وه‌ک ده‌رکردنى به‌یاننامه له‌گه‌ڵ “پان ئێرانیسته‌کان” ده‌بین که دکتۆر قاسملوو به چڵکاو خۆرى رێژیمى حه‌مه ره‌زا شایان ده‌زانێ، له لایه‌کى دیکه‌وه له به‌رامبه‌ر بێحورمه‌تى شۆڤینیستێکى وه‌ک “نه‌زمى ئه‌فشاردا” به سه‌مبووله‌کانى ناسیۆنالیزمى کوردى، نه‌فه‌رى یه‌که‌مى حیزب به لاپه‌ڕه‌یه‌ک و‌ڵامى ده‌داته‌وه که به قه‌ولى دۆستێکمان “ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه به کتێب هه‌ڵده‌گرێ له سه‌رى بنووسى”. له پاشان پێکهاته‌ى حیزبى دیمۆکرات پێکهاته‌یه‌کى ته‌مه‌رکوزگه‌را و سه‌نتراڵ بوو که که‌مینه‌یه‌کى رێبه‌رى بڕیارده‌ر له‌وێدا رۆڵیان هه‌بوو و به‌ده‌نه و زۆرینه‌یه‌ک که به‌شدارى و کاریکه‌ریان له سه‌ر بریاره‌کانى حیزب نه‌بوو و هه‌ر ئه‌وه‌شه که پێکهینه‌رى جۆرێک له “پۆپوولیسم”ه که به‌شداریکى زۆر و کێبه‌رکێى له لانى که‌مى خۆیدا دێلێته‌وه و ئه‌و زۆرینه‌یه به‌ره‌و پاسیڤ بوون ده‌بات و له باشترین دۆخدا ته‌نیا ئامرازێکن بۆ ده‌نگدان به‌و که‌مینه بڕیارده‌ره. له لایه‌کى دیکه‌وه له حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران‌دا دوو باڵ به فه‌رمى بوونیان هه‌بوو که ئێمه پێمان وابوو که ئه‌و دوو باڵه هیچ بنه‌مایه‌کى هزرى و مه‌عریفیان نه‌بووه و له سه‌ر کۆمه‌ڵێک نه‌ریتى ناوچه‌یى و شه‌خسیه‌ت په‌ره‌ستى هاتوونه‌ته ئاراوه. به کورتى ئێمه پێمان وابوو حیزبى دێموکرات مشکى تاقیگه (موش آزمایشگاهى) نیه بێ هیچ پرۆژه و فکرێک بته‌وێ بچیه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خۆت تاقى بکه‌یه‌وه و پێمان وابوو باڵێکى سیاسى که لۆژیکێکى عه‌قلانى و مۆدێرنى هه‌بێ ده‌بێ پرۆژه و به‌رنامه‌ى خۆى ده‌ربخات و یه‌کگرتنى باڵێکى سیاسى ده‌بێ له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌ماى هزرى و مه‌عریفى بێ نه‌ک له سه‌ر ناوچه‌گه‌رى و شه‌خسیه‌ت په‌ره‌ستى. بۆیه له پیلۆنۆمى 5ى پاش کۆنگره‌ى سێزده ئه‌و ململانێ و هه‌ڤڕکێ نامه‌عریفى و نادیمۆکراتیکه‌ى نێوان ئه‌و دوو باڵه، هه‌ڕه‌شه‌ى له یه‌کگرتوویى ریزه‌کانى حیزب ده‌کرد، بۆیه- ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌لێک له هاوبیرانى خۆمان که پێشتریش پێویستى چاکسازى و ریفۆرممان له نێو حیزب‌دا خستبووه به‌ر باس، به تاوتوێ کردنى هه‌موو ئه‌و زه‌رووره‌تانه و زۆر زه‌رووره‌تى دیکه که لێره‌دا مه‌جال نییه بچمه سه‌ریان، بۆ پێش‌گرتن به له‌ت بوونى حیزب و هه‌روه‌ها بۆ ریفۆرم له هه‌ر دوو بوارى هزرى و پێکهاته‌یى دا، به فه‌رمى خۆمان راگه‌یاند.
پرسیار: ده‌لێن ئه‌و ره‌وته پاش کۆنگره‌ى سێزده له ژێر کاریگه‌رى و سێبه‌رى باڵى که‌مینه‌دا دامه‌زراوه. ئایا ئه‌مه وه‌ک پڕۆپاگه‌نده‌یکه دژ به ئێوه یا نا واقعییه‌تى هه‌یه؟
که‌ریم محه‌ممه‌دى: ئه‌مه ته‌نیا پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کى پووچ و خاڵى یه، دیاره ئه‌م جۆره پڕۆپاگه‌نده‌یه زۆر جار له‌وه‌ش ده‌رچووه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێکى ده‌فته‌رى سیاسى قۆڵى کاک مسته‌فا هیجرى به ستوونى پێنجه‌مى ناو ده‌بردین، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن سه‌ر به لایه‌نى ده‌ره‌کى یه. به‌ڵام به‌شێک له ئه‌ندامانى رێبه‌رى پشتیوانى ئه‌و ره‌وته‌یان کردووه بۆ نموونه به‌رێز کاک “بابا عه‌لى مێهرپه‌روه‌ر” و کاک “سمایل بازیار”. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد ئێمه به پێى ئه‌و زه‌رووره‌تانه پێک هاتووین به دوور له کاریگه‌رى هیچ کام له باڵه‌کان. دیاره ئه‌و جۆره پڕۆپاگه‌ندانه له عه‌قلیه‌تێکه‌وه دێ که پێى وایه له سه‌رده‌م و دۆخێکى زێڕیندا ده‌ژى و هیچ که‌م‌وکۆڕى و هه‌ڵه‌یه‌ک له کاری‌دا نیه و پێى وایه که حه‌قیقه‌ته‌کان لاى ئه‌ون و ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و راده‌وه‌ستێ و ره‌خنه ده‌گرێ ناحه‌قه و ده‌بێ له مه‌یدان وه‌ده‌رنرێ، که ئه‌مه سه‌ره‌تاى درووست بوونى فاشیزمه، سه‌ره‌تاى درووست بوونى دیکتاتۆریه‌کى توتالیتره که به‌رده‌وام هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌رامبه‌ر و دوژمن بۆ خۆى درووست ده‌کا، بۆ ئه‌وه‌ى دژه‌که‌ى وه‌ک هۆکارى سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانى دیارى بکا. له‌م رۆژانه‌دا کاک “حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى” وته‌بێژى قۆڵى کاک مسته‌فا له دیمانه‌یک دا ده‌ڵێ ئه‌و ره‌وته زۆر گرنگ نین، دووکادر و دوو پێشمه‌رگه‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌وان که‌وتوون. دیاره ئه‌مه سیاسه‌تى که‌م ره‌نگ کردنه‌وه‌یه، چونگى کاک حه‌سه‌ن به‌رپرسى سیاسى نیزامى بووه و به باشى ده‌زانێ ئه‌و ره‌وته هه‌م له بابه‌ت رێژه‌یه‌وه زۆرن و هه‌م له بابه‌ت فکر و پرۆژه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن. ته‌نانه‌ت له به‌شێکى به‌رچاوى ئه‌ندامانى رێبه‌رى قۆڵى کاک مسته‌فا که 9 یان له ژێر دیپلۆمه‌وه‌ن زۆر به تواناترن و زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و ره‌وته که‌سانێکى ئاکادمیک و ده‌رچووى زانکۆکانن. به‌ڵام ئه‌وان مێگه‌ل و له‌شکریان بۆ گرینگه تا ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و ره‌وته خاوه‌ن چ فکر و پرۆژه‌یه‌که.
پرسیار: ئایا پێکهاته‌ى حیزبى دیمۆکرات پێکهاته‌یه‌کى ریفۆرم هه‌ڵگره؟
سامان فه‌قێ نه‌بى: ئه‌گه‌ر به کورتى چاوێک به مێژووى ئه‌م حیزبه له کاتى دامه‌زرانییه‌وه تاکوو هه‌نووکه بخشێنین، ده‌رده‌که‌وێ که حیزبى دیمۆکرات وه‌کوو سیسته‌مێکى کراوه، شوێنى پێکه‌وه لکاندنى ئایدئۆڵۆژیا جیاوازه‌کان له پێناو ئامانجى گشتیى واته رزگارى نه‌ته‌وه‌یى بووه. ئه‌م حیزبه هیچ کات خۆى له چوارچێوه‌ى ئایدیۆڵۆژیایه‌کى دوگم و نه‌گۆڕدا نه‌ناساندووه و له کرده‌وه‌شدا وه‌کوو ” ئاکته‌رێکى به‌رپرسیار” ئه‌م راستییه‌ى سه‌لماندووه. حیزبى دیمۆکرات هه‌ڵگرى ناسنامه‌یه‌کى روونى فکرییه و جیا له فه‌زاى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایى، هه‌موو کاتێک به پێدا چوونه‌وه‌یه‌کى ره‌خنه‌گرانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ باروودۆخه‌کان کردووه.
له ئاستى تیۆریکدا، روانگه‌یه‌کى سه‌رچاوه‌گرتوو له ” پلۆرالیسم” به سه‌ر گوتارى ئه‌م حیزبه‌دا زاڵ بووه، گه‌رچى له ئاستى پراکتیکیدا، ده‌بێ ئه‌م خه‌سله‌ته به لێکدانه‌وه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ڵسه‌نگێنین. رێبه‌رى شه‌هیدى حیزبه‌که‌مان ” دکتۆر قاسملوو” به‌رده‌وام پێداگرى له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که که‌سایه‌تیى شۆڕشگێر و که‌سایه‌تیى دیمۆکرات هیچ چه‌شنه ناته‌باییه‌کیان پێکه‌وه نییه و ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه بۆ ئه‌ندامى حیزبى ته‌واوکه‌رى یه‌کتره. به بڕواى دکتۆر قاسملوو ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد له خه‌باتى رێکخراوه‌یى خه‌سارێکه و ستراکتۆرى نادیمۆکراتیک و گۆڕان هه‌ڵنه‌گرى ئه‌حزابى کوردى خه‌سارێکى مه‌زنتره. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه وه‌ک حیزبى دیمۆکرات ده‌بێ قه‌ره‌بووى ئه‌م که‌م و کۆڕیانه بکه‌ین. بێگومان حیزبێک که ساغ که‌ره‌وه‌که‌ى واته دکتۆر قاسملوو به‌م راده‌یه باوه‌رى به “ته‌مرینى دیمۆکراسى” هه‌بێت، ریفۆرم هه‌ڵگره. حیزبێک که رێبه‌ره روحییه‌که‌ى خاوه‌نى بیرۆکه‌یه‌کى له‌م چه‌شنه بێ و نه‌وه‌یه‌کى رێفۆرمخواز تێیدا هه‌ڵقۆڵابێ، ده‌توانێ که ته‌نگژه‌کانى خۆى چاره‌سه‌ر بکات و به خوێندنه‌وه‌یه‌کى واقعییانه، سه‌ر له نوێ خۆى داڕێژێته‌وه و خۆى له‌گه‌ڵ هاوکێشه‌کاندا بگونجێنێ.
پرسیار: گه‌ر وایه بۆچى نه‌تانتوانى پێش به له‌تبوونى ئه‌و حیزبه بگرن؟
سامان فه‌قێ نه‌بى: هۆى ئه‌وه‌ى که نه‌مانتوانى پێش به له‌تبوونى حیزبى دیمۆکرات بگرین، ئه‌وه بوو که ئیرادى له‌ت بوون له بوارى زه‌ینى و عه‌ینى به سه‌ر ئیراده‌ى یه‌کڕیزى و یه‌کپارچه‌ییى دا زاڵ ببوو. ئه‌گه‌ر له روانگه‌ى ده‌روون ناسى سیاسییه‌وه به‌شێک له پێکهاته‌ى رێبه‌رى حیزب هه‌لسه‌نگێنین، به روونى ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وان ناکارامه‌یى و هه‌ڵه‌کانى خۆیان، به هه‌ڵسووکه‌وت‌گه‌لێکى کز و لاوه‌کى وه‌کوو ” بێحورمه‌تى به ده‌نگى جیاواز ” ، ” به هێند وه‌رنه‌گرتنى نه‌وه‌ى نوێ “، ” به‌رچه‌سب لێدان” حه‌شار ده‌داو به هیچ جۆرێک رازى نه‌ده‌بوون ئه‌م نه‌ریته نادیمۆکراتیه وه‌لابنێن. له بوارى مه‌عریفیشه‌وه به‌شێک له هاوڕێیانى زۆرایه‌تیى کومیته‌ى ناوه‌ندى، ته‌نیا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان له چه‌مکى دیمۆکراسى زه‌ق ده‌کرده‌وه که به “دیمۆکراسى ژاکوبنى” واتا” دیمۆکراسى زۆرینه ” ناسراوه. له حاڵێکدا که به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کى بابه‌تیانه، چه‌مکى دیمۆکراسى تاوتوێ بکه‌ین، به‌م راستییه ده‌گه‌ین که نه‌هادینه کردنى دیمۆکراسى به ده‌ره‌جه‌ى یه‌که‌م پێویستى به هێندێک مه‌رج هه‌یه که سه‌ره‌کی‌ترینیان، چاندنى که‌لتوورى دیمۆکراسى له رێگاى په‌روه‌رده‌یه‌کى نوێ و سه‌رده‌میانه‌ى ئه‌ندامانى حیزبه. به‌ڵام به داخه‌وه له‌م دواییانه‌دا له مه‌یدانى کرده‌وه‌دا له جێگاى ده‌روونى کردنى فه‌رهه‌نگى یه‌کتر قه‌بووڵ کردن و ئیعتراف کردن به بوونى یه‌کتر، تۆوى دووبه‌ره‌کى و جناح بازى و ناوچه گه‌رایى له ناخى ئه‌ندامانى حیزب به‌هێز ده‌کرا.
ئه‌ندامێکى حیزب که شاره‌زاى مافه‌کانى خۆى نه‌بێت، بێ‌شک ئیراده‌ى له ژێر هه‌ژمۆنى که‌سانى هه‌لپه‌ره‌ستدا ره‌نگدانه‌وه‌ى نامێنێ و له وجوودى ئه‌و ته‌نیا وه‌کوو ئامرازێک له خزمه‌ت سه‌پاندنى ویستى پاوانخوازانه‌ى که‌سانى تر که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ.
ده‌توانین بڵێین که له که‌ش و هه‌وایه‌کدا که ” ماخاویسم” واتا دژایه‌تى له‌گه‌ڵ فکرى نوێ حاکم بووبێت و په‌یوه‌ندى به‌ده‌نه‌ى حیزب و رێبه‌رایه‌تیى له حاڵه‌تى ئۆرگانیک بۆ حاڵه‌تى میکانیکى گوازرابێته‌وه و ده‌نگى جیاواز به دنگى کۆمارى ئیسلامى پێناسه بکرێت، ئیراده‌ى رێفۆرمخوازانى ناو حیزب بۆ پێش‌گرتن له که‌رت بوونى حیزب، کاریگه‌رى نامێنى.
پرسیار: مکانیزمى ئێوه بۆ ریفۆرم و پاراستنى یه‌کپارچه‌یى حیزب چى بوو؟
حوسێن ئه‌حمه‌د پوور: دیاره ئه‌و پرسیاره‌تان وڵامێکى زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به کورتى باسى لێوه بکه‌ین، حیزب له قه‌یرانێکى وه‌هادا گیرى کردبوو که پێکهێنانى ریفۆرم له هه‌موو ئاسته‌کاندا ته‌نیا گه‌ره‌نتى پاراستنى یه‌کپارچه‌یى ریزه‌کانى حیزب بوو. تێگه‌یشتن له‌م راستیه زۆر گران نه‌بوو، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا به داخه‌وه له ئاکامى ده‌رک نه‌کردن به وه‌ها راستیه‌ک بوو که ئه‌و شته که نه‌ده‌با رووى دابا رووى دا. زۆر ئاسانه هه‌نگاوى یه‌که‌م بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ر چه‌شنه قه‌یرانێک و گرفتێک داننانه به بوونى ئه‌و قه‌یرانه یا خود ئه‌و گرفته، دووهه‌م هه‌نگاو ناسینى قه‌یران و هۆکاره پێکهێنه‌ره‌کانییه‌تى و دواتریش به پێى ئه‌و ناسین و لێکدانه‌وانه‌ى بۆ قه‌یرانه‌که‌ت هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ى رێگا چاره و مکانیزمى شیاوى بۆ دیارى بکه‌ى.
ره‌وتى ریفۆرم گرنگایه‌تى ده‌دا به‌م مه‌سه‌له‌یه. رۆشنگه‌رى له سه‌ر قه‌یرانه‌که ده‌کرد، به پێى توانا هه‌وڵى ده‌دا قه‌یرانه‌که شى بکاته‌وه و ئه‌ندامانى حیزب له ئاکامه پڕ مه‌ترسییه‌کانى ئاگادار بکاته‌وه و… لێره‌دا ده‌بێ بڵێم به داخه‌وه زۆرینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندى “حدکا” که به شێوه‌یه‌کى سروشتى به‌رپرسیاره‌تییه‌کى زۆرتریان ده‌که‌وته سه‌ر شان تا ئه‌م دواییانه‌ش دانیان به بوونى وه‌ها گرفت و قه‌یرانێک دا نه‌ده‌نا و مه‌سه‌له‌که‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت.
ره‌وتى ریفۆرم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داوایه‌کى به‌رز کرده‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه بوو داواى له دوو لایه‌نه ناکۆکه‌که کرد بێن و له کۆبوونه‌وه‌ى گشتى دا له سه‌ر خاڵه‌کانى ناکۆکیان بکه‌ونه مونازه‌ره‌وه با راستیه‌کان بۆ ئه‌ندامانى حیزب روون بێته‌وه و چیتر که‌س له رووى چه‌واشه کارییه‌وه به دواى لایه‌نێک نه‌که‌وێ. باڵى که‌مینه و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده ئاماده‌یى خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕى، به‌ڵام به داخه‌وه باڵى زۆرینه ئاماده نه‌بوو. باڵى که‌مینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندى ته‌نیا مه‌رجى بۆ به‌شدارى کردن له‌و مونازره‌یه‌دا ئه‌وه بوو که له لایه‌ن باڵى زۆرینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندى‌یه‌وه که هێزى پاراستنى کۆبوونه‌وه‌کانیان له به‌رده‌ست دا بوو، ئه‌منییه‌تى کۆبوونه‌وه‌که بپارێزرێ. چونکه به داخه‌وه ساڵى رابردوو له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌ڕێز مامۆستا له لایه‌ن ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تیى باڵى زۆرینه‌وه جۆرێک ئیهانه و بێحورمه‌تى به رخنه‌گرانى کاک مسته‌فا کرا و ئه‌وانى به لۆمپه‌ن و ئاژه‌ڵ وه‌سف کرد، به‌م جۆره کۆبوونه‌وه‌که شێوا و به‌ر به درێژه‌پێدانى گیرا، به‌ڵام باڵى زۆرینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندى ته‌نانه‌ت ئه‌م داوایه‌شیان ره‌تى کرده‌وه.
داواى مونازه‌ره ره‌وتى ریفۆرم، خوازیارى به‌ڕێوه‌چوونى رێفراندۆم بوو، واته هه‌ر لایه‌نێک مکانیزمى خۆى، پێشنیارى خۆى بۆ چاره‌سه‌رى پێشکه‌ش بکا و بیخاته به‌ر راپرسى‌یه‌وه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که رێفراندۆم ئه‌گه‌ر چى پره‌نسیپێکى دیمۆکراتییه، جیا له‌وه‌ى که ده‌کرێ ده‌ستێوه‌ردان له ئاکامه‌کانیدا بکرێ، ئه‌گه‌ر بێتوو له گۆمه‌ڵێکدا شه‌فافییه‌ت نه‌بێ، ئازادى ده‌ربڕین و ئازادى پاش ده‌ربڕین نه‌بێ و تاکه‌کان خاوه‌نى ئیراده‌ى سه‌ربه‌خۆ بۆ بڕیاردان نه‌بن، کاتێک که ده‌نگه‌کان بکڕدرێن یا خود تاک له ژێر گوشاردا ده‌نگ بدا، له وه‌ها دۆخێک‌دا رێفراندۆم ناتوانى ئاکامێکى ئه‌وتۆى لێبکه‌وێته‌وه و چاره‌سه‌ر بێ بۆ کێشه‌کان هه‌ر بۆیه به‌ر له رێفراندۆم داواى مونازه‌ره‌مان کرد. هه‌روه‌ها له رێفراندۆمدا گرینگ ئه‌وه بوو که چى ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. پێشنیارى ره‌وتى رێفۆرم له‌و کاته‌دا ئه‌وه بوو که ئه‌و خاڵانه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه له سه‌رى رێک ده‌که‌ون بکه‌وێته به‌ر راپرسییه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مه‌شیان هه‌ر قبووڵ نه‌کرد.
دیاره ده‌بێ ئه‌وه زیاد بکه‌م که له‌و کۆمه‌ڵه پێشنیاره‌ى ره‌وتى ریفۆرم که له رۆژى 9/2/2006 هاوکات له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوى په‌یوه‌ست بوون به ریزه‌کانى “حیزبى دیمۆکراتى کوردستان ــ ئێران” بڵاوکرایه‌وه له به‌شى پێکهاته‌ییه‌که‌یدا کۆمه‌ڵێک خاڵى تێدایه که به‌ر له‌وه‌ش ره‌وتى رێفۆرم پێداگرى له‌سه‌ر ده‌کرد، به باوه‌ڕى ئێمه ئه‌و خاڵانه چاره‌سه‌رى راسته‌قینه‌ى کێشه‌کانى ئه‌و کاتى حیزب بوون، وه‌کوو جیاکردنه‌وه‌ى دوو به‌شى سیاسى و نیزامى له یه‌کتر، دابه‌ش کردنى ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ى فیدراڵیزمى نێو رێکخراوه‌یى، پێکهێنانى لێژنه‌ى راوێژکارى بۆ کادره به ئه‌زموون و به‌ساڵدا چووه‌کان، دیارى کردنى پێوه‌رى زانستى بۆ به‌ربژێرانى رێبه‌رایه‌تى و…
پرسیار: ئێوه بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌و ره‌وته زۆرتر توانایى و وزه‌ى خۆتان له کام یه‌ک له ئۆرگانه‌کانى ناو حیزب‌دا وه‌گه‌ر خست؟
حوسێن ئه‌حمه‌د پوور: ئه‌وه‌ى راستى بێ زیاترى ئه‌و که‌سانه‌ى که به فه‌رمى کاریان بۆ ئه‌و ره‌وته ده‌کرد له ئه‌ندامى ئورگانه‌کانى راگه‌یاندنى حیزب بوون وه‌کوو چاپه‌مه‌نى و رادیۆ ده‌نگى کوردستانى ئێران و… به‌ڵام راستیه‌که‌ى ئه‌وه بوو گرینگى به هه‌موو ئۆرگانه‌کان ده‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له زۆربه‌ى ئۆرگانه‌کاندا چالاکیى ده‌کرد و توانى پشتیوانى به‌شێکى به‌رچاو له کادر و پێشمه‌رگه‌کان وه‌ده‌ست بێنێ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ندامانى چالاکی ئه‌و ره‌وته که‌وتنه به‌ر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ى لایه‌نى زۆرینه و زۆر تۆمه‌تى نابه‌جێ و ناڕه‌وایان پێوه لکاندن، ته‌نانه‌ت سه‌ر له نوێ لێکۆلینه‌وه‌ى ئه‌منییه‌تیان له‌سه‌ر کرایه‌وه. دیاره ئه‌وه مافى کومیته‌ى ئه‌منییه‌ته که هه‌ر کاتێک له که‌سێک که‌وته گۆمانه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ى لێ‌بکا، به‌ڵام ئه‌مه‌ى ئه‌وان زۆر نائاسایى بوو. کار که‌وته ئه‌و جێگایه‌ى که به ئاشکرا چالاکى ئه‌و ره‌وته‌یان به پیلانى کۆمارى ئیسلامى ده‌زانى بۆ وێنه له نامیلکه‌ى نێوخۆیى ” تێکۆشه‌ر”دا ئه‌ندامانى حیزبیان له‌وه ئاگادار کردبوه‌وه که کۆمارى ئیسلامى ده‌یه‌وێ له رێگه‌ى “جه‌ریان سازى” یه‌وه دزه بکاته نێو ریزه‌کانى حیزبه‌وه.
پرسیار: ده‌بینین پێش ئێوه‌ش که‌سانێک له حیزب‌دا باسیان له رێفۆرم و گۆڕان کردوه‌و که‌وتوونه‌ته به‌ر ته‌وژمى جیناحه‌کان و له ئاکامدا هیچیان پێ نه‌کراو حیزبیان به جێ هێشتوه. بۆچى ئه‌مه نه‌بووه ئه‌زموونێک بۆ ئێوه؟ جیاوازى ئه‌و ره‌وته‌ى ئێوه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى پێشوو چى بوو؟
سمایل شه‌ره‌فى: به‌ڵێ، دواى کۆنگره‌ى 12ى حیزب، کۆمه‌ڵێک کادرو پێشمه‌رگه که خاوه‌نى چۆنایه‌تیێکى باشیش بوون جیا له بیرى جه‌ناحى هه‌ر دوو باڵه‌که‌ى حیزب بیریان ده‌کرده‌وه‌و پێیان وابوو که ده‌بێ جۆرێکى دیکه بڕواننه کێشه‌کانى ناوخۆى حیزب و سیاسه‌ته‌کانى. به حوکمى ئه‌وه‌ى که له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کى زۆرى ئه‌و که‌سانه پێکه‌وه له رادیۆ ده‌نگى کوردستان کارمان ده‌کرد و لێک نزیک بووین، ئاشنا بووم به جۆرى بیرکردنه‌وه‌یان. پێکهێنانى رێفۆرم له نێو حیزبى دێمۆکراتى کوردستان دا ئامانجى ئه‌و که‌سانه بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ى که که‌وتنه به‌ر ته‌وژمى جه‌ناحه‌کانى ناو حیزب، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که چونکى ده‌یانه‌ویست ریفۆرم بکه‌ن ئاوایان به سه‌ر هات، به‌ڵکوو تاوانى ئه‌و که‌سانه له ژێر پێ نانى بڕیارێکى کۆنگره بوو.
کۆنگره‌ى 12ى حیزب بریارێکى په‌سند کردبوو که ده‌سته‌به‌ندى و گرووپ به‌ندى نهێنی تاوانه تا سه‌ر حه‌دى خه‌یانه‌ت. به داخه‌وه ئه‌و هاوڕێیانه‌مان به جێى ئه‌وه‌ى که راشکاوانه و ئازایانه نه‌زه‌راتى خۆیان له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه حیزبییه‌کان دا باس بکه‌ن و خه‌ڵکى لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه، بێ له به‌رچاو گرتنى ئه‌و بڕیاره‌ى کۆنگره، شته‌کانى خۆیان به نهێنى و به شێوه‌ى مه‌حفێلى باس کردبوو. ئه‌وه بوو که دواتر له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تى ئه‌وکاتى حیزب سزا دران.
ئه‌وه‌ى که ئه‌مه بۆچى نه‌بووه ئه‌زموونێک بۆ ئێمه، نازانم مه‌به‌ستتان چییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى که ئه‌وانى تووشى شکست کرد، مێتۆدى کاره‌که‌یان بوو. عه‌رزم کردن ئه‌وان به نهێنى خه‌ریکى کارکردن بۆ ریفۆرم بوون. له لایه‌ک بڕیارى کۆنگره‌یان شکاندبوو، له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه نه‌یانتوانى فکره‌که‌یان فۆرمۆڵه بکه‌ن و مێتۆدى کارکردنى بۆ دیارى بکه‌ن. جیا له هه‌مووى ئه‌مانه ریفۆرم و نهێنى کارکردن بۆ ریفۆرم دوو شتى ته‌واو لێک جیاوازن که ته‌نانه‌ت خودى فکره‌که‌ش ـ که پێکهاته‌ى ریفۆرم بێت ـ ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌م ره‌وته له گه‌ڵ ره‌وته‌کانى پێشترى خۆى زۆر لێک جیاوازه. پێش له هه‌موو شتێک ئه‌و ره‌وته دژ به هه‌مووى ئه‌و مێتۆد‌و شێوه کاره نه‌ریتى و نامه‌عریفیانه راده‌وه‌ستێ که تا ئێستاش جه‌ناحه‌کانى ناوخۆى حیزبى دێمۆکرات کاریان پێ کردوه یان ره‌وته‌کان له سه‌ریان پێکهاتوون. ده‌سته‌به‌ندى، ناوچه‌گه‌رایى، عه‌شیره‌بازى و بیرى خێڵه‌کى هه‌وێنى ململانێى ناوخۆیى حیزب و لایه‌نه‌کانى‌ترى کوردستان بوون و هه‌ن، به‌ڵام ره‌وتى رێفۆرمى حیزبى دێمۆکراتى کوردستان وێڕاى ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌مووى ئه‌مانه له سه‌ر بنه‌مایه‌کى فکرى نه‌ته‌وه‌یى دامه‌زراوه‌و راشکاوانه و به دوور له نهێنى کارى بوونى خۆى راگه‌یاندوه. ئه‌و ره‌وته ته‌نیا بوونى خۆى به شتى شه‌فاهى و مه‌تره‌ح کردنى ویسته‌کانى به شێوه‌ى زاره‌کى نه‌به‌ستۆته‌وه، به‌ڵکوو ـ هه‌ر وه‌ک له راگه‌یه‌ندراوێک دا رامانگه‌یاندوه‌ـ به‌رنامه‌کانى خۆمان فۆرمۆڵه کردووه‌و خستوومانه‌ته به‌رچاوى رێبه‌رایه‌تیى حیزب و کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان.
پرسیار: هۆکارى ئه‌وه‌ى که پاش له‌تبوونى حدکا که‌وتنه له گه‌ڵ باڵى که‌مینه، واته “حیزبى دێمۆکراتى کوردستان ــ ئێران” چى بوو؟
سمایل شه‌ره‌فى: هه‌ر وه‌ک له راگه‌یه‌ندراوى یه‌که‌مى ئێمه‌دا (دواى له‌تبوونى حیزب) هاتووه، ئێمه وه‌ک ره‌وتى ریفۆرمى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئێران ئه‌م له‌تبوونه‌مان مه‌حکووم کرد. ئێمه دواى له‌تبوونى حیزب کۆبوونه‌وه‌یه‌کى سێ رۆژه‌مان گرت و به وردى رووداوه‌که‌مان تاوتوێ کرد، که چى بکه‌ین. نه‌زه‌راتى جۆراوجۆر و گوزینه‌ى جۆراوجۆر باسیان لێوه کرا. به‌ڵام له دوایین کۆبوونه‌وه‌مان دا به‌و ئاکامه گه‌یشتین که ئێمه بیر‌و بۆچوون و ویسته‌کانى ره‌وت وه‌ک گه‌ڵاڵه‌یه‌ک پێشکه‌ش به هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له‌و دوو لایه‌نه توانیان وه‌ک ره‌وتێکى ریفۆرمیستى دان به ئێمه دا بێنن، ناڵێین سه‌رجه‌م به‌ڵام به‌شێکى ئه‌ساسییان له گه‌ڵاڵه‌که‌مان قه‌بووڵ کرد، ئه‌وه تێکۆشانى سیاسیى خۆمان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه درێژه پێ ده‌ده‌ین.
ئێمه لێژنه‌ێکمان دیارى کرد‌و سه‌ردانى هه‌ر دوو به‌ڕێزان “مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده” و “کاک مسته‌فا هیجرى”مان کرد. به داخه‌وه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى چاوه‌وه‌ڕوانیمان ده‌کرد به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجرى نه ته‌نیا چاوى له گه‌ڵاڵه‌که نه‌کرد تا قسه‌ى له سه‌ر بکا، زۆر راشکاوانه فه‌رموویان که ئێمه هیچ ره‌وت و گرووپ و لایه‌نێک له نێو خۆمان دا به فه‌رمى ناناسین و ئێوه ده‌توانن وه‌ک هه‌موو ئه‌و کادرو پێشمه‌رگانه‌ى که ئێستا له حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران دان، سه‌رى خۆتان دابخه‌ن و کار بکه‌ن. به‌ڵام لایه‌نى به‌رامبه‌ر وێڕاى ئه‌وه‌ى که به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى دانى به ره‌وتى رێفۆرم دانا، به‌شێکى زۆرى گه‌ڵاڵه پێشنیارییه‌که‌ى ئێمه‌ى قه‌بووڵ کرد. ئێمه دواى ئه‌و سه‌ردانه له هه‌ر دوو به‌ڕێزان حه‌سه‌نزاده و هیجرى، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى خۆمان دا وێڕاى تاوتوێ کردنى گه‌لێک لایه‌نى جۆراوجۆر که پێویست ناکات لێره‌دا باسین بکه‌م، ساغ بووینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى که تێکۆشانى سیاسیى خۆمان له ریزه‌کانى “حیزبى دێمۆکراتى کوردستان ـ ئێران” دا درێژه پێ بده‌ین.
پرسیار: بۆچى پاش له‌تبوونى حدکا به شێوه‌یه‌کى جیا له‌و دوو حیزبه درێژه‌تان به خه‌بات نه‌دا؟
سمایل شه‌ره‌فى: ئه‌وه یه‌کێک له‌و گوزینانه بوو که ئێمه دواى له‌تبوونى حیزب باسمان لێوه کرد‌و بۆچوونى جۆراوجۆریشى له سه‌ر درا. به‌ڵام ئه‌وه‌ى راستى بێ جیا له هیندێک به‌ند ـ که ده‌کرێ کار بۆ گۆڕینیان بکرێ ـ گرفتێکى ئه‌وتۆمان له گه‌ڵ به‌رنامه یان باشتره بڵێم ئه‌ساسنامه‌ى حیزبى دێمۆکراتى کوردستان نییه‌و قه‌واره‌ى حیزبى دێمۆکرات قه‌واره‌یه‌کى دێمۆکراتیکه‌و هه‌موو که‌س ده‌توانێ به بیر‌و بۆچوونى جیاوازه‌وه خۆى تێدا ببینێته‌وه. به گشتى پێکهاته‌ى حیزبى دێمۆکرات گۆڕان هه‌ڵگره‌و تۆ ده‌توانى کارى تێدا بکه‌ى.
هۆکاره‌کان زۆرن، مێژینه‌ى مێژوویى حیزب، پێگه‌ى سیاسى ـ کۆمه‌ڵایه‌تیى حیزب له نێوخۆ‌و دونیاى ده‌ره‌وه‌دا و بوونى چه‌ندین رێبه‌ر و که‌سایه‌تیى گه‌وره‌ى وه‌ک “پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د”، دکتۆر قاسملوو” و “دکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندى” له پشت مێژووى ئه‌و حیزبه‌و زۆر شتى ئه‌رێنى دیکه ده‌خیل بوون له دانى وه‌ها بڕیارێکدا.