په‌یامی پشتیوانی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
ئه‌ندامان و هه‌وادارانی حیزب له شاری سه‌رده‌شت
په‌یامی پشتیوانی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
ئێمه زۆربه‌ی زۆری هه‌واداران و ئه‌ندامانی حیزب له شاری سه‌رده‌شت ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوكاری‌یه‌كی ئێوه‌ی به‌رێز وه‌ك حیزبی دیمۆكرات ( باڵی رێفۆرمخواز ) راده‌گه‌یه‌نین.
ده‌مانهه‌وێ: (ئه‌م حیزبه):
1 ـ وه‌فاداری سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حیزب، به‌تایبه‌تی شه‌هیدانی سه‌ركرده، پێشه‌وا، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی بێت.
2 ـ پێشكه‌وتن خواز بێت و مه‌یدان بۆ هاتنی كه‌سانی رووناكبیر بۆ نێو رێبه‌رایه‌تیی خۆش بكات. بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ریی حیزب بتوانێ به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه وڵامده‌ری پرسیاره‌كان بێت.
3 ـ هه‌رچی زووتر بۆ گه‌یشتن به كاناڵێكی ته‌له‌ڤزیونی هه‌وڵ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاناڵه ببێته ئامرازێك بۆ چالاك كردنه‌وه‌ی حیزب‌و تواناكانی تێكۆشه‌رانی نێوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
( پێویسته بزانن كه تیشك تی‌ڤی ده‌یتوانی ئه‌م كاره بكات به‌ڵام مه‌سئولیه‌تی نادرووستی تیشك تا ئێستاش نه‌یهێشتووه ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه ده‌نگی دیموكرات و خه‌ڵكی بێت.) هیوادارین به شێوه‌یه‌كی جیددی هه‌وڵ بده‌ن كه ببنه جێی شانازی خه‌ڵكی كوردستان.
4 ـ ده‌مانهه‌وێ دیموكرات پێشكه‌وتووترین و پێشكه‌وتنخوازترین حیزب بێت هه‌ر هه‌مووتان یه‌كده‌نگ و ته‌با بن و ئێمه و جیهان بڵێن: حیزبی دیمۆكرات هه‌رگیز نامرێ.
5 ـ ده‌مانهه‌وێ دڵنیامان بكه‌نه‌وه كه یه‌ك ده‌نگن و دیسان نامانگرێنن و تووشی خه‌فه‌تمان ناكه‌نه‌وه. پێویسته بڵێین چه‌ندین ساڵ چاوه‌روانی هاتنی ته‌له‌ڤزیۆنی دیمووكرات بووین، ئینتیزارتان نه‌بێ كه دووباره به‌و ئه‌ندازه‌یه چاوه‌ڕوان بمێنینه‌وه.
ئاوات، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هه‌واداران و ئه‌ندامانی حیزب له شاری سه‌رده‌شت هه‌رچه‌ند چه‌ندین نوێنه‌ر بۆ لای ئێوه به‌رێ كراون، هیوادارم وڵامی پێویستیان بدرێته‌وه كه ببێته جێی خۆشحاڵی ئێمه.