سه‌ددام حوسێن سه‌رۆک و دیکتاتۆری پێشوو عێراقی له سێداره درا. نووسینی: حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی
سه‌ددام حوسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق دوای 35 ساڵ ده‌سته‌ڵاتدارییه‌تی و دیکتاتۆریه‌ت له ته‌مه‌نی 69 ساڵی دا په‌تی سێداره‌ی به مل ده‌کرا.
دوای ئازاد کردنی عێراق له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کانی خاریجی و گرتنی سه‌ددام حوسێن، له ڕێکه‌وتی 19ی ئۆکتۆبری ساڵی 2005 یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی سه‌ددام و شه‌ش که‌س له داروده‌سته‌که‌ی ده‌ستی پێکرا و دوای یه‌ک ساڵ درێژه کێشانی دادگا، سه‌رئه‌نجام حوکمی له سێداره دانی بۆ بڕایه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 30ی دیسامبری 2006 کاتژمێر 6ی به‌یانی به کاتی عێراق حوکمی ئێعدامی سه‌رۆکی پێشووی عێراق له شوێنێکی پارێزراو به هێزه سه‌ربازییه‌کانی خاریجی به‌رێوه چوو. حوکمی له سێداره درانی سه‌ددام دوای چه‌ندین دانیشتن و لێکۆلینه‌وه له رۆژی یه‌که‌می جێژنی قوربان دا له سه‌ر کوشتاری 148 که‌س له دانیشتوانی شیعه‌ی شاروچکه‌ی دجێل له ساڵی 1982 دا له ژورێکی ئاماده‌کراوی تایبه‌ت به ئێعدامی سه‌ددام دا به‌رێوه‌چوو و کۆتایی به ژیانی هات، سه‌ددام پێشتر داوای کرد بوو که گولله‌باران بکردرێت، نه‌ک به په‌ت له سێداره بدرێت. حوکمی سه‌ددام به په‌ت و سێداره به‌رێوه‌چوو و ناوبراو سزای تووند و تیژی و ملهوڕی و دیکتاتۆریه‌تی خۆی وه‌ر گرت.
وته‌بێژ و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێعی گووتی که سه‌ددام حوسێن له سێداره درا و پێش ئه‌وه‌ی ببردرێته سه‌ر سه‌کۆی ئاماده‌کراوی له سێداره‌دان شڵه‌ژاوی و ترس و بێ وره‌یی به روخساریه‌وه دیار بوو، ئه‌م ڕاوێژکاره ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که به‌رزان تکریتی زڕ برای سه‌ددام و عه‌واد به‌نده‌ری سه‌رۆکی دادگای شۆرشی ده‌ورانی سه‌ددام دوای ڕۆژانی جێژنی قوربان له سیداره ده‌درێن.
حوکمی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ددام بۆته هۆی خوشحاڵی دانیشتوانی عێراق و به تایبه‌ت کوردستانی باشور. نیشان دانی چه‌ند دیمه‌نێک له سێداره‌دانی سه‌ددام حوسێن فرمێسکی شادی خستۆته سه‌ر ڕوخساری خه‌ڵکی عێراق و به تایبه‌ت کوردستان.
ڕه‌غد کچی گه‌وره‌ی سه‌ددام داوای کردووه که دوای ئێعدامی سه‌ددام، جه‌نازه‌ی باوکی ته‌حویل بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی کاتی له وڵاتی یه‌مه‌ن بنێژدرێ، ڕه‌غد کچی سه‌ددام ئێستا له وڵاتی ئۆردۆن ده‌ژی.
له کۆتایی ژیان و ئێعدامی سه‌ددام حوسێن دا به دڵه‌وه پیرۆزبایی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و ئه‌نفالکراو و بێ سه‌رو شوێن کراوه‌کانی عێراق و به تایبه‌ت خه‌ڵکی خۆراگری کوردستان ده‌که‌م و هیوادارم که لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ بکرێته‌وه بۆ دانیشتوانی کوردستان.
ئاواته‌خوازم که به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م حوکمه‌ش نه‌بێته هۆی ئه‌وه که تاوانه‌کانی شیمیابارانی کوردستان و ئه‌نفالی خه‌ڵکی بێ تاوانی کورد وون ببێت و چاوپۆشی لێبکردرێت، راسته سه‌ددام به تاوانی 148 که‌سی شیعه‌ی شاروچکه‌ی دجێل له سێداره درا به‌ڵام نه‌مانی سه‌ددام مزگێنی ده‌ری ژیانێکی باشتره بۆ گشت لایه‌ک و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی کوردستان.
ئێعدامی سەددام حوسێن پێویستە کە ببێتە دەرس و ئەزموون و هیچ دەسەڵاتدارێک دیکتاتۆریەت ڕەچاو نەکا، چوونکە درەنگ و زوو دەستی عەداڵەت و دەستی گەل تەنافی داریان بۆ هەڵدەخا، رژێمی ئێران و دار و دەستەکەی و ڕێبەری خۆداسەپێنی کۆماری ئیسلامیش دەبێ چاوەروانی حوکمی ڕاستەقینەی گەل بن و لە داهاتوودا وەک سەددامی دیکتاتۆر دەچنە سەر کورسی و ژێر داری ئێعدام.
بژی گەل و بژی عەداڵەت
نووسینی: حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی