(گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت ماده‌یی شێخایه‌تی) و (سنه‌ی سوور)
ئێژن ئیبراهیم كه‌شفی خودای كرد
بوتخانهی رمان خه‌ڵکی ئازاد كرد
به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌ویش هه‌روه‌ها
بوتێ زۆر گه‌وره و به‌سامی ساز كرد!
– –
وه‌ک پێشه‌کی: پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران (سیستمی پادشای) رمان و (کۆماری ئیسلامی) کرد به جێنشینی، گه‌لی کورد ئۆرگانێکی سیاسی که بریتی بوو له (نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان و چه‌ن که‌سایه‌تی کورد) پێکهێنا بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران. ئه‌و ئۆرگانه خواسته سیاسییه‌کانی له ژێرناوی:
(گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت ماده‌یی گه‌لی کورد) ئاماده کرد.
**
با له‌و نووسراوه که له فه‌یسبووک دانراوه، بڕوانین:
{( Mohammad khaki – 8 december )
شیخه‌کان و چه‌ن سه‌رنجی کورت
١- کومهلگای ڕۆژھه‌لاتی کوردستان کومهلگایهکی مه‌زھه‌بیه که به پیچه‌وانه‌ی زور شوینی تری ناوچه‌که خه‌لک، ھیز ، حیزب و چالاکی زوری لائیک ، سکولار و بی دینی تیدایه.
٢- جنیودان و بی حورمه‌تی به شیخه‌کان ، به مرید ، ده‌رویش و سوفیهکان نه ته‌نیا کاریکی ناشیاو و ناشارستانیه ، زوریش به زه‌ره‌ری خه‌لک و ھیزه‌کانی سکولار و لائیکن .
٣ – کوماری ئیسلامی به به‌رنامه و ھوشیارانه کار بۆ نا ئارامی له کوردستان ده‌کات و پشتیوانی حکومه‌ت له شیخه‌کان به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی شهر و نا ئارامی و پیلانی ساز کردنی شه‌ری دیندار و بی دینه له کوردستان .
٤ – چوار ده‌وری کوردستان تندراوه به داعش شیعه و سونی ، به تالبان و ھیزه جھادیهکان، به ئه‌لقاعیده و سه‌له‌فیه‌کان ، و ھه‌ر ٤٣ ساڵ پیش زوربه‌ی خه‌لکی ئیران خمینی و مه‌لای شیعه‌ی ھینایه سه‌رکار .
٥ – کوردستان ھه‌ر شاری سنه نیه و دروشمی سنه‌ی سوور ، ناتوانی راده‌ی نفوزی ھیزه مهزھبیهکانی له ئه‌و شاره به روشنی نیشان بات .
٦ – ھیزی چه‌پ و سکولار پیویستی به ھیمنی و ئاشتی ، به کاری کولتووری ، گه‌شه‌ی زانست و شارستانیه‌ت ھه‌یه که بتوانی پشیتیوانی خه‌لکیکی زور بۆ جیایی دین له ده‌وله‌ت و جیایی دین له خویندن و په‌روه‌رده مسوگه‌ر کات .
٧ – دین و مه‌زھه‌ب ئه‌مری شه‌خسی و خسوسی خه‌لکه و که‌س بۆی نیه دیندار و بی دین ناچار به کاری جیاواز و یا له دژی بیر و باوریان کات .
٨ – دیاره کوردستان جیاوازی زوری ھه‌یه له‌گه‌ڵ زور شوینی ناوچه‌که ، به‌لام تکایه کوردستان مه‌که‌ن به وڵات و یا کومهلگایهکی ئیجگار ھوشیار و پیشکه‌وتووی ئه‌و جیھانه ، بریا کوردستان ئه‌وه بیت که ژومارهیی ئه‌روپا نشینی وه‌ک من باسی ده‌که‌ن !
محه‌مه‌د خاکی}.
– –
تێبینی: ئه‌و نووسراوه به‌بێ ده‌سکاریکردن دانراوه!
به‌داخه‌وه هۆکاری نووسینی ئه‌و گه‌ڵاڵه ده‌سنیشان نه‌کراوه تا خوێنه‌ر بزانێت بۆ نووسراوه، به‌ڵام له رووی کاته‌که‌ی واته رۆژی (8/12/2021) و {(رووداوێ) که رۆژی (3/12/2021) له سنه روویدا} خوێنه‌ر ئه‌توانێ بێژێ ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی (سنه)یه.
شاری سنه و رۆژی (3/12/2021)
له‌و رۆژه‌دا به‌رنامه‌ێک به‌و دوو ناوه:
1 – (افتتاح تکیه طریقت قادری در سنندج)
2 – (مراسم افتتاح خانقاه کسنزانی در سنندج)
له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانۆ به‌ڕێوه برا، بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌و کاره ده‌سته‌یه‌ک ژن به جلوبه‌رگی (یهکرهنگ) ئاماده ئه‌کرێن و به لێدانی (ته‌پڵ و ده‌ف) ئهیانبهنه سه‌ر چاده. ده‌وڵه‌تی ئێران به مه‌به‌ست ئه‌و کاره‌ی کرده.
بۆ ئه‌و به‌رنامه به‌ڕێوه براوه؟!
زۆربه‌ی گه‌لی کورد هه‌ڵبژاردنی رۆژی (12/1/1358) که رۆژی ده‌نگدان بوو به (کۆماری ئیسلامی) بایکۆت کرد و ده‌نگی نه‌دا. ده‌وڵه‌تی ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته (سیاسییه‌ی گه‌لی کورد) ئه‌و به‌رنامه‌ی وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه به‌ڕێوه برده، ئه‌و کاره‌یش به (هێزی سه‌ربازی و زه‌بروزه‌نگ و سیستمی فریوکاری) ئه‌نجامدراوه، دیاره ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه که ئه‌و پیلانه به‌ڕێوه ئه‌بات!
لێره‌دا به‌جیا له پیلانه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌ڕۆینه ناو ئه‌و گه‌ڵاڵه. ئه‌و باسه سه‌باره‌ت به {(دین) و (مه‌زهه‌ب) و (شێخ و مرید) و (دروێش و سۆفییه)} له کوردستان. ئه‌و دینهیش ئایینی (ئیسلامه).
پێناسه‌یه‌کی کورتی ئیسلام
ئایینی ئیسلام به‌پێی کتێبی قورئان خۆی به ئایینی ئاسمانی ئه‌زانێ که له لایه‌ن خواوه بۆ رانمایی مرۆڤ هاته. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایینی ئیسلام بۆ رانمای ئینسان هاته، با له پێشدا له‌و ئایه‌ته بڕوانین که ئێژێ:
{ إنا أنزلناه قرآنا” عربیا” لعلکم تعقلون. سوره‌ی یوسف – ئایه‌تی (2)
فارسی: ما آن را قرآنی عربی نازل کردیم باشد که بیندیشید.}.
کوردی: ئێمه قورئانمان به عه‌ره‌بی نارده تا بیر بکه‌نه‌وه.
**
به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته قورئان به (عه‌ره‌بی) نووسراوه و بۆ (عه‌ره‌به).
با له درێژه‌ی باسی رانمایکردنی مرۆڤ له‌و ئایه‌تانه‌ی (سوره‌ی ئه‌نفال)یش بڕوانین:
{ئایه‌ی (1) : (یسألونک عن الأنفال قل الأنفال لله و الرسول فاتقوا الله و أصلحوا ذات بینکم و أطیعوا الله و رسوله إن کنتم مومنین).
فارسی – ( ای پیامبر از تو در باره غنایم جنگی می‌پرسند بگو غنایم جنگی اخصاص به خدا و فرستاده او دارد پس از خدا پروا دارید و با یک‌دیگر سازش نمایید و اگر ایمان دارید از خدا و پیامبرش اطاعت کنید) .
کوردی – ( ئه‌ی پێغهمبر سه‌باره‌ت به تاڵان پرسیار له تۆ ئه‌که‌ن، بێژه تاڵانه جه‌نگییه‌کان تایبه‌ته به خودا و نوێنه‌ره‌که‌ی خودایه، که وایه له خوا بترسن و له ناو خۆتان رێکه‌ون و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئیمانن سه‌ر دانه‌وێنن بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی)}.
– –
{ ئایه‌تی (67) : (ماکان لنبی أن یکون له أسری حتی یثخن في الأرض تریدون عرض الدنیا و الله یرید الاخرة والله عزیز حکیم).
فارسی – (هیچ پیامبری را سزاوار نیست که(برای اخذ سر بها از دشمنان) اسیران بگیرد تا در زمین به طور کامل از آنان کشتار نکند شما متاع دنیا را میخواهید و خدا آخرت را میخواهد و خدا شکست ناپذیر و حکیم است).
کوردی – (بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێ ره‌وا نییه که دیلی هه‌بێ و به‌ڕه‌ڵایان بکا به به‌ده‌لی ماڵی دونیا تا زه‌وی ره‌باس نه‌کا به خوێنی ناپاک و ناموسڵمانان، ئێوه ماڵی دونیاتان گه‌ره‌که و خواش مانی هه‌تاهه‌تایی و خۆشییه‌کی له‌بن نه‌هاتوو)}. (کتێبی ئاده‌مزاد له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا – عه‌بدولخالیق مه‌عروف)**
– –
{ ئایه‌تی (69) : (فکلوا مما غنمتم حلالا طیبا و اتقوا الله إن الله غفور رحیم).
فارسی – (پس از آنچه به غنیمت بردهاید حلال و پاکیزه بخورید و از خدا پروا دارید که خدا آمرزنده مهربان است).
کوردی – ( هه‌ر تاڵانیێ که‌وته به‌ر ده‌ستان بیخۆن ره‌وایه بۆتان و خودایش مێهربانه و پیباشه).
**
به پێی ئه‌و ئایه‌تانه {(رانماییهکه) بۆ (کوشتوکوشتار) و (تاڵان = غه‌نیمه‌ته)} نه‌ک بۆ خۆشبه‌ختی مرۆڤ.
– –
(مه‌زهه‌ب) و (شێخ) و (مرید) و (ده‌روێش) و (سۆفی)
له‌و ناوچانه‌ی جهان که سه‌ر به ئایینی ئیسلامن، دوو مه‌زهه‌ب هه‌یه:
1 – (مه‌زهه‌بی سونی) به‌و چوار به‌شه‌وه: (شافێعی) – (حه‌نبه‌لی) – (مالکی) – (ئه‌حمه‌دی)
2 - (مه‌زهه‌بی شێعه)یش ئه‌و چوار به‌شه‌یه: (زیدیه) – (ئیسماعیله) – (غه‌لات) – (ئهسناعشری)
– –
(ده‌روێش و سۆفی) و (شێخ)
(ده‌روێش و سۆفی)
(ده‌روێش و سۆفی) دوو ده‌سته‌ن که زۆر پابه‌ند به (سه‌روه‌ت و سامان و زرقوبرقی) ژیان نین و به کارێکی ساده‌ی رۆژانه که ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ژیانێکی ئارام بۆ خۆیان دابین ئه‌که‌ن.
شێخ
زانیاریم سه‌باره‌ت به شێخ له جهاندا که‌مه، له به‌شی (Google)دا ئه‌توانین زانیاری پێویست به‌ده‌س بێنین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا دوو ده‌سته شێخ هه‌یه به‌و ناوانه:
1 – (شێخانی قادری)
2 – (شێخانی نه‌قشبه‌ندی)
(شێخانی قادری)
(شێخانی قادری): ئه‌م ده‌سته بنکه‌یه‌کیان هه‌یه به‌ناوی (ته‌کیه) و کۆمه‌ڵی که‌سیش به‌ناوی (مرید) که پێیان ئێژن (ده‌روێش). ده‌روێشه‌کان له په‌نای کاره ئاییهکانی ئیسلام وه‌ک (نوێژ و رۆژو…) که ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه به‌ناوی (زکر) له کاتی (زکرکردن) هه‌نێ کاری وه‌ک (به‌رد خواردن) – (شوشه خواردن) – (زه‌رک له خۆدان) و… ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، ئه‌و کارانه‌یش له ژێر چاودێری شێخه‌کانا به‌ڕێوه ئه‌برێ و سوودێکی بۆ نینسان نییه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا که زانست رۆژبه‌رۆژ ده‌سکه‌وتی نوێ پێشکه‌ش به مرۆڤ ئه‌کات. تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم شێخه‌کانی قادری کار ناکه‌ن و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیان ئه‌وه‌یه که ده‌روێشه هه‌ژاره‌کان له ده‌م (خێزانه‌که‌یان) ئه‌گێڕنه‌وه تا وه‌ک دیاری بیبه‌ن بۆ شێخ.
– –
(شێخانی نه‌قشبه‌ندی)
(شێخانی نه‌قشبه‌ندی) ئه‌م ده‌سته‌یش بنکه‌یه‌کیان هه‌یه به‌ناوی (خانه‌قا) و کۆمه‌ڵێ که‌سیش به‌ناوی (مرید) که پێیان ئێژن (سۆفی). سۆفییه‌کان له په‌نای ئه‌نجامدانی کاره ئایینیه‌کانی ئیسلام بایه‌خێکی زۆر به شێخه‌کانیان ئه‌ده‌ن و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی (شێخانی نه‌قشبه‌ندی)ش هه‌ر یارمه‌تی سۆفییه‌کانه که پێیان ئه‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر له که‌سایه‌تی ئه‌و دوو دسته واته {(ده‌روێش) و (سۆفی) که (مریدی شێخهکانن)} ورد بڕوانین به‌داخه‌وه زیاتر ئه‌چنه خانه‌ی (کۆیله) و شێخه‌کانیش ئه‌چنه خانه‌ی (کۆیله‌دار).
– –
مه‌لا و ئاخوند
با ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌که‌ین که بنه‌ما و ده‌ستووری ئایینی ئیسلام ده‌سته‌یه‌ک به‌ناوی: (مه‌لا و ئاخوند) به‌رێوه‌ی ئه‌بن، ده‌ور و رۆڵی ئه‌وان له شێخه‌کان زیانبه‌خشتره! خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ قورئان کراوه به کوردی و فارسی و …. ئه‌توانین خۆمان بیخوێنینه‌وه، نه‌ک وه‌ک جاران هه‌رچی مه‌لا و ئاخوند و شێخ وتیان ئێمه‌یش بڕوا بکه‌ین و ئه‌نجامی بده‌ین.
– –
ئیسلام و مه‌زهه‌ب
له ئیسلامدا نه (شێعه) هه‌یه و نه (سونی)! جا که ئه‌و {دوو مه‌زهه‌به نه‌بێت (ئیمام و ئایه‌توڵا و حسینیه و نه‌هجولبه‌لاغه و توضح المسائل …)، هه‌روه‌ها (شێخ و ته‌کیه و خانه‌قا و مرید) بێبنه‌ما و بێپایه‌ن!
خودی ئایینه‌کانیش واته ئایینی (یه‌هودی و مه‌سیحی و ئیسلام) که به ئایینی (ئیبراهیمی) به‌ناوبانگن، به‌بێ به‌ڵگه و سه‌ند خۆیان به ئایینی (ئاسمانی) ئه‌زانن!
**
سنه‌ی سوور
به‌ڕیز خاکی له به‌شی پێنجه‌می گه‌ڵاڵه هه‌شت مادهییهکهیدا به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
( ٥ – کوردستان ھه‌ر شاری سنه نیه و دروشمی سنه‌ی سوور، ناتوانی راده‌ی نفوزی ھیزه مهزھبیهکانی له ئه‌و شاره به روشنی نیشان بات).
– –
وه‌ک خوێنه‌رێ نازانم ئه‌و (په‌راگرافه) باسی چی ئه‌کات و بۆچ نووسراوه؟! هه‌ر به‌و هۆیه پێناسه‌یه‌کی کورتی (سنه) باس ئه‌که‌م، که به‌و جۆره‌یه:
(ده‌وڵه‌تی ئێران) و (شاری سنه)
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له ساڵی (1358) بۆ ماوه‌ی (24) رۆژ به هیلکۆپتر سنه‌ی گولله‌باران کرد، هه‌روه‌ها له پادگانی سه‌ربازییشه‌وه تۆپبارانی ئه‌کرد و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی به دانیشتوانی سنه و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی گه‌یاند، پاشان که‌سێکی وه‌ک (نوێنه‌ری خومه‌ینی – نمایندهء امام) بۆ (ئوستانی کوردستان) دیاری کرد، به‌داخه‌وه ناوی ئه‌و که‌سه‌م له یاد نه‌ماوه. ئه‌و که‌سه واته نوێنه‌ره‌که‌ی خومه‌ینی له ساڵی (1359) له (2) به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی که له سنه‌وه به‌شێوه‌ی وتووێژ بڵاو کرایه‌وه، به‌و جۆره‌ی وت:
1 – {ما و نیروهای ما در سنندج تظاهرات میکینم، علیه امریکا – علیه اسرائیل و علیه عراق شعار میدهیم، مردم این شهر از (کنار ما) و (بی اعتنا به شعارهای ما)} از پیادرو خیابانها عبور می‌کنند و با چشم بیگانه به ما می‌نگرند!
2 – {ما از دست (محلهء ….) خون جگر شدهایم و خون دل میخوریم!}
تێبینی: به‌داخه‌وه ناوی ئه‌و گه‌ره‌که‌ی سنه (محلهء ….) و (رۆژ و مانگی ئه‌و وتووێژه‌م) له یاد نه‌ماوه!
ئه‌گه‌ر به‌ڕێز خاکی له رووداوه‌کانی جهان به‌گشتی و (کوردستان)یش به‌تایبه‌تی بڕوانێت بۆی ده‌رئه‌که‌وێت رۆڵ و ده‌وری ئایین چۆنه، هه‌روه‌ها هه‌ست به‌وه‌یش ئه‌کات که (کارنامه‌ی گه‌لی کورد یه‌کڕه‌نگه) و (پێناسهکهیشیان لای دوژمن یه‌ک پێناسه و یه‌ک نما)!
به‌و هیوایه جوانتر بیربکاته‌وه!
3/1/2022
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com