سرووشتی ناوچەی سەردەشت لەگەڵ گۆرانی بەهاری سەردەشت. بە دەنگی ئەحمەد ئیسلامی
بەهاری سەردەشت
سەردەشت بەهارت گەلێک شیرینە
خاکت گەوهەرت، چیات ڕەنگینە
داوێنی سەوز و سووری شاخەکەت
هەزاران دڵی کردۆتە حەیران
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا
<><><><><><>
دیمەنی جوانی بێورانی سەردەشت
چاو ئەندازێکە لە باخچەی بەهەشت
دووکانان خۆشە بە سەرچاوەکەی
سرنج ڕاکێشە ئاوە ساردەکەی
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا
<><><><><><>
کڵپەی ئاگر و قوڵپەی کانیانی
قاسپەی کەوانی لووتکەی شاخانی
شمشاڵی شوان و باڕەی مەڕانی
هاتووچۆ و خرمەی شەنگە بێریانی
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا
<><><><><><>
دەنگی جووتیاری خاوێن و دڵپاک
شادی هێنەرە بۆ دڵی غەمناک
کێوی زمزیران بەرز و گەردنکەش
دار و دەوەنی گرتۆتە باوەش
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا
<><><><><><>
سەردەشت بەهارت گەلێک شیرینە
خاکت گەوهەرت، چیات ڕەنگینە
داوێنی سەوز و سووری شاخەکەت
هەزاران دڵی کردۆتە حەیران
بەهاری سەردەشت لە کوردستانا
نییە بە وێنەی لە گشت جیهانا
<><><><><><>
ئەم گۆرانییە پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانەی کە خەمیان خەمی خاک و نیشتمانە، ژیانیان تەرخانی ئاوەدانی نیشتمان کردووە و بۆ ئاوەدانی و سەوز ڕاگرتنی ژینگە خزمەت دەکەن.
پێشکەش بە ئەویندارانی ڕێگای ئازادی و سەربەستی کوردستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری سەردەشت بە تایبەتی
ئامادە کردنی حەمەڕەسووڵ کەریمی
<><><><><><>
گۆرانی بەهاری سەردەشت
بە دەنگی ئەحمەد ئیسلامی
شێعر مامۆستا عەبدولخالەق نەقیب
ئامادەکردن و ژێرنووسی تێکست
حەمەڕەسووڵ کەریمی
ماڵپەری گیاڕەنگ