کاریگەریەکانی ڕۆژنامە و مێدیا لە سەر سیاسەتی کۆمەڵگا. ڕێژوان مەحموودپوور

ڕۆژنامە ومێدیا کاریگەریێکی زۆریان ھەیە لە کۆمەڵگادا، و بە راشکاویی دەتوانین بڵێین یەکێک لە گرینگترین کەرەستەکانی بەرەوپێش چوونی کۆمەڵگان کە ئەگەر بێتوو بە شێوەیەکی جوان و دێموکراسیانە بە کار ببردرێن، ئەوە وەڵاتێکی پێشکەوتوو و خاوەن کۆمەڵگایەکی جوان بەرھەم دێنن.

یەکەمین ڕۆژنامە لە دوونیا دا لە لایەن یوھان کارولوسی فەرانسەوی لە سالی ١٦٠٥ دا و بە دوای ڕۆژنامەدا تەلەڤیزیۆن لە دەستپێکی قەرنی ١٩ بەولاوە لە ناو خەڵک ھاتە بڵاوبوونەوە و تا ئەورۆش لە ھەموو دوونیا دا لایی خەڵک گرینگترین کەرەستەن بۆ زانیاری و ئاگاداربونیان لە دەوروبەرو و دونیای دەرەوە.

بە پێی زۆربەی سەرچاوەکان ڕۆژنامە بۆ یەکەمین جار لە سالی ١٢٥٣ قەمەری لە ئێران ھاتە بڵاوبوونەوە و تەلەڤیزیۆن بۆ یەکەمین جار لە سالی ١٣٣٥ دا ھاتە ناو ئێرانەوە و ھەر لەو کاتەشەوە تا ئێستا خەڵکانێکی یەکجار زۆر بەو کارەوە سەرقاڵن و بۆیان وەکوو پیشە لێھاتوە.
لە کۆماری ئێسلامی ئێران دا کەسانێک دەتوانن لە مێدیا کار بکەن کە تەواو باوەریان بە کۆمار ھەبێ و ھەڵگر و پەیڕەوی دینی ئیسلام بن.

لە وەڵاتانی دیکتاتۆر وەکوو کۆماری ئیسلامی زۆر جار مێدیاکان یان ئەو ڕۆژنامانەیی ھەواڵی دژی حکومەت بڵاودەکەنەوە دادەخرێن. ئامانجی داخستنی ئەو مێدیانە ئەوەیە کە ھەواڵەکان بە شێوەیەکی راستگۆیانە نەگواسترێنەوە بۆ خەڵک و ئەوان بەو کارەیان مێدیا وەکوو شتێکی بێ موراڵ لە ژێر چنگی خۆیان دانێن، و بە سیاسەتە پیس و چەپەڵەکەیانەوە دڕۆ بخەنە ناو مێشکی خەڵکەوە.
ھەر وەک چۆن مێدیا بە گشتی دەورێکی زۆر کاریگەری ھەبوو لە سەر بەھاری عەرەبی، ھەر بۆیە ئەم گەندەڵ و بێ موراڵانەی کۆماری ئێسلامی ئێستا زیاتر بۆیان دەرکەوتوە، و وەک ھەموو دیکتاتۆرەکانی تری دوونیا لەوە بە باشی تێگەیشتوون کە مێدیا دەکرێت ببێتە رووخانی دەسەڵاتە گەندەڵ و بێ ئەخلاقەکەیان.

لە ئێستادا کۆمەڵگای ئێران پێویستی بە مێدیایێکی تەواو سەربەخۆ ھەیە کە خەڵک زیاتر روون بکاتەوە لە سەر بارودۆخی ژیانیان و ئەو سیاستە چەپەڵ و پیسانەی کۆمار، کە ئەوە بەداخەوە لە ناو خۆیی ئێران دا شتێکی ئەستەمە و ئەو ئەرکە دەخرێتە سەر حیزب و ئۆپۆزسیۆنەکانی دەرەوەی وەڵات.

مێدیای ئازاد و پیشەگەر پێویستە بۆ پاڵپشتی و راستکردنەوەی رێچکەی دێموکراسی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا.

ڕێژوان مەحموودپوور