ئێمه و تاجی ژێرده‌سته‌یی. به‌شی سێهه‌م
داگیرکا‌ری به نووسه‌ر و شاعیر و کتێب و قه‌ڵه‌م
نه‌ک به سه‌رباز و تانگ و تۆپ و ئاڵا و عه‌له‌م!
ماوه‌یه‌ک پێش دوو بابه‌تم به‌و ناوانه‌ی خواره‌وه له فه‌یسبووکی چه‌ن دۆست دا بینی.
1 – ترجمه شعر شیرکو بیکه‌س با صدای احمد شاملو
له‌گه‌ڵ وێنه‌ی (شێرکۆ بێکه‌س و ئه‌حمه‌د شاملو).
2 – دوازده شعر کوتاه از شیرکۆ بێکه‌س ترجمه و بازسرایی:
سید علی صالحی و محمد رئوف مرادی، از کتاب سلیمانیه و سپیده‌م جهان.
**
له په‌راوێزی ئه‌و باسانه‌دا دوو نووسراوه‌م ئاماده کرد که بریتی بوون له‌و (2) وتووێژه
یه‌که‌میان: وتووێژی رادیۆ ئاوێنه له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س سه‌باره‌ت به وتووێژێکی سه‌ی عه‌لی ساڵحی) ده‌رباره‌ی زمانی فارسی و کورد
**
دووهه‌میان: وتووێژی (مرکز دائرة المعارف بزرگ اسلامی) له‌گه‌ڵ (سه‌ی عه‌لی ساڵحی) سه‌باره‌ت به زمانی فارسی و کورد.
ئه‌و (2) نووسراوه به لوتف و هاوکاری سایتی ئه‌نترنێتی (pmnews.se) و (giareng.com) خرایه به‌ر دست دۆستانی سه‌روه‌ر، هه‌روه‌ها له فه‌یسبووکه‌کانی (sai.saqzi) و (qayshi said) دانراون.
با بڕوینه سه‌ر ده‌سکه‌وتی هۆنراوه‌کانی (شێرکۆ بێکه‌س) که کراون به فارسی.
وه‌رگێڕانی هه‌ر چه‌شنه بابه‌تێکی سیاسی، کۆمه‌ڵاێتی و ئه‌ده‌بی وه‌ک (نووسراوه، هۆنراوه، په‌خشان، رۆمان، شانۆنامه و فیلمی سینمای) له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی‌تر کارێکی باش و پێویسته.
کاری وه‌رگێڕان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت؟
کاتێ که‌سێ (نووسراوه، هۆنراوه، په‌خشان و…) به زمانێ جیا له زمانه‌که‌ی خۆی ئه‌بینێ و تاموژچێژی لێوه‌رئه‌گرێ، پیخۆشه به‌پێی توانا وه‌ریئه‌گێڕێته سه‌ر زمانه‌که‌ی خۆی تا هاوزمانانی سوودی لێوه‌رگرن.
نمونه: بۆ دوورتان نابه‌م و کاری که‌ستان پێشکه‌ش ناکه‌م، به‌ڵام له‌ناو کۆمه‌ڵێ هۆنراوه‌ی سویدی که به‌پێی (توانا) کردمه به کوردی (دوو) نمونه‌یان ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستان، هیوادارم چاوپۆشی له که‌موکوڕییه‌کانی نه‌که‌ن!
نمونه‌ی یه‌که‌م – ئه‌و چوارینه‌ی { رالپ والدۆ ئێمارسۆن (Ralph Waldo Emerson)}
Vad som ligger bakom oss,
och vad som ligger framför oss
är bara små detaljer,
i jämförelse med vad som finns inom oss.
**
ئه‌و شتانه‌ی که وان له ده‌وروبه‌رماندا
گه‌ر به‌راوه‌ردیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ
2
ئه‌وانه‌ی که وان له ده‌روونماندا
وه‌ک پووشێکین له په‌نای خرمانێکدا
**
نمونه‌ی دووهه‌م – گورانییه‌کی سویدی به‌ناوی:
{ (Vem kan segla förutan vind?) = کێ ئه‌توانێ چارۆکه‌ی پاپۆر هه‌ڵبا به‌بێ با؟}
که به {ئاهه‌نگی دوورگه‌ی ئۆلاند = (Melodi från Åland)} به‌ناوبانگه و هه‌موو ساڵێ له هاویندا (کوڕ و کچ )، (ژن و پیاو)، (پیر و لاو) پێکه‌وه به‌کوڕ و (ده‌سته) ئه‌یڵێنه‌وه:
Vem kan segla förutan vind?
Vem kan segla förutan vind?
Vem kan ro utan åror?
Vem kan skiljas från vännen sin
Utan att fälla tårar?
Jag kan segla förutan vind.
Jag kan ro utan åror.
Men ej skiljas från vännen min
utan att fälla tårar.
**
کێ ئه‌توانێ چارۆکه‌ی پاپۆر هه‌ڵبا به‌بێ با؟
کێ ئه‌توانێ چارۆکه‌ی پاپۆر هه‌ڵبا به‌بێ با؟
کێ ئه‌توانێ به‌له‌م بئاژوێ بێ ئه‌وه‌ی سه‌وڵ لێبا؟
کێ ئه‌توانێ جیابێته‌وه له دۆستی
هه‌ڵنه‌ڕێژێ فرمێسکی خۆشه‌ویستی؟
من ئه‌توانم جارۆکه‌ی پاپۆڕ هه‌ڵبه‌م به‌بێ با.
به‌له‌م بئاژوم بێ ئه‌وه‌ی سه‌وڵ کێشم به ئاودا.
به‌ڵام ناتوانم جیابمه‌وه له یار
بێ ئه‌وه‌ی فرمێسک له چاوم نه‌ڕژێته‌خوار.
**
هۆنراوه‌کانی شێرکۆ بێکه‌س که کراون به فارسی له لایه‌ن نووسه‌ر و شاعیری فارسه‌وه کراوه به فارسی تا خوێنه‌ری فارس بیخوێنێته‌وه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره با له‌و چه‌ن رسته‌ی شێرکۆ بێکه‌س بڕوانین له وتووێژه‌که‌ی (رادیۆ ئاوێنه) دا:
{وه‌ختێ چه‌ن شاعیر و نووسه‌ری کوردی باشوری وڵات بڕێ له هه‌ڵبژارده‌ی شه‌عره‌کانی منیان ته‌رجومه کردبوو بۆ زمانی فارسی و دواتر گه‌یاندبوونیانه ده‌ست شاعیری گه‌وره‌ی هاوچه‌رخی ئێران (ئه‌حمه‌دی شاملو)، هه‌روه‌ها (سه‌ی عه‌لی ساڵحی).
وه‌ک بینیمان ئه‌و هۆنراوانه له لایه‌ن نووسه‌ر و شاعیر و فارسه‌وه نه‌کراون به فارسی، به‌ڵکو چه‌ن کوردێکی هاوزمانی شێرکۆ بێکه‌س ئه‌یکه‌ن به فارسی و پاشان ئه‌یبه‌نه خزمه‌ت (ئه‌حمه‌دی شاملو) و (سه‌ی عه‌لی ساڵحی).
بۆ ئه‌بێ ببرێته لای ئه‌و که‌سانه؟!
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بووبێت تا بزانن کاری وه‌رگێڕانه‌که = (ته‌رجومه) باشه یا که‌موکوڕی هه‌یه؟ خۆ (ئه‌حمه‌د شاملو) و (سه‌ی عه‌لی ساڵحی) کوردی‌یان نه‌زانیوه تا که‌موکوڕییه‌کانی ده‌سنیشان که‌ن. تۆی کورد، تۆی رووناک‌بیر و زمانزانی کوردی باشوری وڵات " هۆنراوه‌ی شێرکۆ بێکه‌س ئه‌که‌ی به فارسی و ئه‌یبه‌یته خزمه‌ت ئه‌وانه تا کارنامه‌ت بۆ بنووسن و (تاجی ژێرده‌ستیت) له سه‌ر بنێن!
3
جێگه‌ی داخه شێرکۆ بێکه‌س وه‌ک خاوه‌نی هۆنراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌و کاره ناشایست و نادروسته نه‌ک سووکه ره‌خنه‌ێکی نه‌بووه له وه‌رگێڕه‌کان، به‌ڵکو به‌و جۆره‌یش باسی سه‌ی عه‌لی ساڵحی و ئه‌حمه‌د شاملو ئه‌کات:
{سه‌ی عه‌لی ساڵحی له (کورد خۆی به په‌رۆشتر و به سۆزتر و دڵسۆزانه‌تر ده‌رباره‌ی کێشه‌ی ره‌وای کورد قسه ئه‌کات و له ئێمه زیاتر بۆ مێژووی پر له تراژیدای گه‌له‌که‌مان هاوخه‌م و هاوڕی و هاوپه‌یمانمان بووه) و (کورد وه‌ک گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ناسێ) و (کوردستانیش وه‌ک خاکی سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کورد) ناو ئه‌بات}.
**
شاملو هه‌رگیز قوربانییه‌کانی له یاد نه‌کرده، خوێنی ئه‌وان تێکه‌ڵ به ده‌ماره‌کانی شه‌عری ئه‌و بوون}.
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه‌ی شێرکۆ بێکه‌س سه‌باره‌ت به سه‌ی عه‌لی ساڵحی، با بڕۆینه ناو وتووێژێکی {مرکز دائرة المعارف بزرگ اسلامی – (هادی عیار)} له‌گه‌ل (سه‌ی عه‌لی ساڵحی) تا بۆمان روون بێته‌وه چۆن بیر ئه‌کاته‌وه.
هادی عیار: بهانه این گفت‌وگو استقبال بی‌نظیر رسانه‌ها و علاقه‌مندان در اقلیم کردستان، از شعرهای صالحی برای مردم سنجار و کوبانی بود. استقبالی که باعث شد دختری مبارز از پشت گریلا با او تماس بگیرد و از او برای همنشینی زیبای کلماتی که نثار این مردم کرده بود، تشکر کند. آنچه در ادامه می‌آید، گفت‌وگو با سید علی صالحی پیرامون تأثیرات متقابل ادبیات فارسی و کردی بر یک‌دیگر است……… .
{(سه‌ی علی ساڵحی: ………. من اولین بار در دهه 60 کتاب شعر«رفیق صابر» را در ایران – نشر پاسارگاد – منتشر و معرفی کردم. اوایل دهه 70، جامعه ادبی را با شعرهای بی کس، هلمت و پشیو آشنا کردم – مجله دنیای سخن – شاملو در ارتباط بود و روشنفکران و مترجمان متعهد کرد بیکار ننشستند. ما سلام کردیم، آنها علیک گفتند. تبادل آرا، تعامل واژه و ترجمه‌ها شروع شده بود، دست به دست در دو سوی مرز. =
(من یه‌که‌مجار له ده‌یه‌کانی (60)دا کتێب شه‌عری (رفێق سابیر) که چاپخانه‌ی پاسارگاد چاپی کردبوو، به خه‌ڵکم ناساند. له ده‌یه‌کانی (70)دا شه‌عری (بێکه‌س- هه‌ڵمه‌ت و په‌شێو)م برده ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بییه‌وه – گۆڤاری (دونیای سوخه‌ن)ی شاملو له‌و بواره‌دا که‌وته چالاکی، (رووناک‌بیر) و (وه‌رگێڕه به‌رپرسه‌کانی کورد) ده‌سه‌وسان و بێکار دانه‌نیشتن، ئێمه سڵاومان کرد و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دا‌وه و که‌وتینه لێکدانه‌وه‌ی وشه و کاری وه‌رگێڕان ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌م کاره له‌مدیو و ئه‌ودیوی سنوور ئه‌نجام ئه‌درا)}.
**
با له‌و چه‌ن به‌شه‌ی وتووێژه‌که بڕوانین:
1 – هادی عیار: بهانه این گفت‌وگو استقبال بی‌نظیر رسانه‌ها و علاقه‌مندان در اقلیم کردستان، از شعرهای صالحی برای مردم سنجار و کوبانی بود. =
هادی عه‌ییار: هۆی ئه‌م وتووێژه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشوازی بێوێنه‌ی ماسمێدیا له هه‌رێمی کوردستان له هۆنراوه‌کانی ساڵحی که بۆ خه‌ڵکی کۆبانی و سه‌نجار، (شه‌نگاڵ).
سه‌ی عه‌لی ساڵحی شه‌عر بۆ خه‌لکی {(کۆبانی) و (سنجار = شه‌نگاڵ)}ئه‌ڵێ، ئه‌وه‌یش له شوێنێکه‌وه ئه‌ڵێ که فتوای جهادی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بۆ گه‌لی کورد دێته ئاراوه که به‌پێی ئه‌و فتوایه پۆل پول پیر و لاوی کورد گولله‌باران کراوه و ئه‌کرێت.
جه‌نابی ساڵحی شه‌عر بۆ (کۆبانی) و (سنجار = شه‌نگاڵ)ئه‌ڵێ، ئه‌وه‌یش له شوێنێکه‌وه ئه‌ڵێ که ترۆری ئازادیخوازانی کورد به ده‌ست ترۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له شاره‌کانی کوردستان و ئوروپا ئه‌نجام ئه‌درێت!
لێره‌دا ئه‌بێ بێژین: ئای له‌و رۆژه که شاعیر و نووسه‌ر پێنووسه‌که‌یان له مه‌یدانی جامبازی و فریودانی خه‌ڵکدا ئه‌خه‌نه گه‌ڕ!
راستی دروست و شایسته‌یه به‌و جۆره که‌سانه بێژی شاعیر و نووسه‌ر؟!
2 – زۆر سه‌یره جه‌نابی ساڵحی له ساڵه‌کانی (1360 و 1370) دا کتێبی شه‌عری (رفێق سابیر- شێرکۆ بێکه‌س – له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و په‌شێو) له ئێران بڵاو ئه‌کاته‌وه تا خوێنه‌رانی فارس بیبینن و بیخوێننه‌وه.
ئه‌م جه‌نابه هیچ شه‌رم ناکات که ئه‌و باسانه ئێنێته ئاراوه، ئه‌م باسانه له کاتێکدا ئه‌کات که له ئێران‌دا نه‌ته‌وه‌کانی تورک، تورکه‌مه‌ن، بلوچ، عه‌ره‌ب و کورد … مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه و نییه له ده‌بستان و ده‌بیرستان و زانستگا وه‌ک تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی فارس به زمانی خۆیان بخوێنن.
ئه‌وه‌ی که ئه‌و کتێبه کوردییانه له ئێران‌دا چاپ ئه‌بێت بۆ فریودانی کۆمه‌ڵگای جهانییه و ده‌وڵه‌تی ئێران به‌و کارانه له ماسمێدی خۆیه‌وه ئێژێ:
4
کێ ئه‌توانێ باسی ئه‌وه بکات که کورد له ئێران‌دا مافی پێشێل ئه‌کرێت، ئه‌وه نییه کتێبی کوردی له ئێران‌دا چاپ ئه‌کرد.
با لێره‌دا و له‌به‌ر خاتری جه‌نابی ساڵحی … له‌و دێکۆمێنته بڕوانین:
{آقای رئیسی گفت مقام‌های دولت حسن روحانی نباید از رقیب‌های انتخاباتی تصویری علیه آزادی‌های مدنی بسازند.
{ (او گفت: "اطلاعات بنده نسبت به مسائل سیاست خارجی از اطلاعات شما کم‌تر نیست. ضمن اینکه چرا نسبت به مسئله آزادی‌های سیاسی، مردم را می ترسانید، آزادی‌های سیاسی وظیفه دولت است و باید به عنوان دولت آن را تضمین کرد. مگر خدا زبان را برای کردها آزاد کرده است، این قانون اساسی است که آزادی زبان، لباس را به کردها ارایه کرد. پس دولت باید این موارد را تضمین کند.
۲۲ اردیبهشت ۱۳۹۶ – ۱۲ مه ۲۰۱۷
مناظر تلویوزنی کاندیدها رئیس جمهوری}.
جه‌نابی محه‌ممه‌د ره‌ئیسی ئێژێ: مه‌گه‌ر خوا زمانی کورده‌کانی ئازاد کرده، ئه‌وه یاسا و قانوونی ئێرانه ئازادی زمانی کوردی و جلوبه‌رگی کوردی ئازاد کرده.
**
له‌په‌نای ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و دژی ئینسانییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران که رێگا به نه‌ته‌وه‌کانی تورک، عه‌ره‌ب، بلوچ کورد و … نادات به زمانی خۆیان بخوێنن و خوێندن له‌سه‌ر بنه‌مامه فارسیسزم داڕێژراوه، ده‌زگاێک به‌ناوی:
(کانون نویسندگان فارس)
له ئارادایه، به‌ڵام ناویان ناوه
(کانون نویسندگان ایران)!!
(ئه‌حمه‌د شاملو) و (سه‌ی عه‌لی ساڵحی) ئه‌ندامی رابه‌رایه‌تی ئه‌و (کانونه) بوون.
**
با بڕۆینه ناو باسێکیتری جه‌نابی ساڵحی له هه‌مان وتوویژدا که به‌و جۆره ئێژن:
این رفت و آمد هۆشمندانه میان ما و کردهای خاورمیانه همواره وجود داشته است. به همین دلیل و دلایل دیگر است که ما در سفر به کردستان عراق نمی گوییم می‌روم (خارج). می گوییم مسافر همین اطرافم. ….. رابطه ما و کردهای گرامی، بی گسست است، هر دو مثل یک رودخانه، شناوریم. این رابطه نسبی( به معنای تاریخی و نه نژادپرستانه آن) است. در سلیمانیه و در قهوه‌خانه دیدم که کردی دارد شاهنامه می‌خواند. متقابلا در این‌جا هم مثلا «شیرکو بی کس» یکی از هموندان ماست. مثل هه ژار، نالی، محوی و… تازه این توفیق و تبادل – لااقل به مفهوم روشنفکرانه آن در تهران – دستاورد همین سه دهه اخیر است. چرا در موسمی این همه کوتاه و فشرده، ما به تعاملی این همه با ارزش و مؤثر رسیدیم که گویی نتیجه سه قرن کار است. چون «یکی» هستیم، کار شاقی نکرده‌ایم، همه چیز وجود داشت، ما فقط غبار تاریخ را تکاندیم.
ئه‌و باسه‌ی ساڵحی سێ (3) خاڵی سه‌رنجڕاکێشی تێدایه:
1 – {به همین دلیل و دلایل دیگر است که ما در سفر به کردستان عراق نمی گوییم می‌روم (خارج). می گوییم مسافر همین اطرافم. =
هه‌ر به‌و هۆیه کاتێ که ئێمه ئه‌چین بۆ کوردستانی ئێراق ناڵێین ئه‌ڕۆین بۆ دره‌وه (خارج) به‌ڵکو ئێژین ئێمه له‌م ده‌وروبه‌ره گه‌شت ئه‌که‌ین. ئه‌م جه‌نابه بۆ وشه‌ی {ده‌ره‌وه (خارج)} به‌کار نابات و ئێژێ ئێمه له‌م ده‌وروبه‌ره گه‌شت ئه‌که‌ین}.
جه‌نابی ساڵحی به زمانێکی چه‌په‌ڵی سیاسی ئێژێ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش هه‌ر هی ئێرانه.
2 – {در سلیمانیه و در قهوه‌خانه دیدم که کردی دارد شاهنامه می‌خواند.=
له چایخانه‌ێکی سلێمانی کوردێکم بینی شانامه‌ی ئه‌خوێنده‌وه}.
لێره‌یشدا که باسی شانامه ئه‌کات که کوردێ ئه‌یخوێنێته‌وه، هه‌مان سیاسه‌تی چه‌په‌لی ئێرانیگه‌ری له پشته.
3 – {در سلیمانیه و در قهوه‌خانه دیدم که کردی دارد شاهنامه می‌خواند. {متقابلا در این‌جا هم مثلا «شیرکو بی کس» یکی
از هموندان ماست. =
له په‌نای ئه‌وه‌دا (شێرکۆ بێکه‌س) ێکی له خۆمانه}.
لێره‌یشدا به هه‌مان زمانی چه‌په‌ڵی سیاسی ئێژێ: شێرکۆ بێکه‌سیش ئێرانییه}.
سیاسه‌ت و پیلانی داگیری ده‌وڵه‌تی ئێران له‌و بۆچوونه‌ی (ساڵحی) به روونی دیاره!
5
داگیرکا‌ری به نووسه‌ر و شاعیر و کتێب و قه‌ڵه‌م
نه‌ک به سه‌رباز و تانگ و تۆپ و ئاڵا و عه‌له‌م!
– –
ئه‌وه کارنامه‌ی جه‌نابی سه‌ی عه‌لی ساڵحی بوو که به‌ڕێز شێرکۆ بێکه‌س به‌و جۆره باسی کرده:
{سه‌ی عه‌لی ساڵحی له (کورد خۆی به په‌رۆشتر و به سۆزتر و دڵسۆزانه‌تر ده‌رباره‌ی کێشه‌ی ره‌وای کورد قسه ئه‌کات و له ئێمه زیاتر بۆ مێژووی پر له تراژیدای گه‌له‌که‌مان هاوخه‌م و هاوڕی و هاوپه‌یاممان بووه) و (کورد وه‌ک گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ناسێ) و (کوردستانیش وه‌ک خاکی سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کورد) ناو ئه‌بات}.
**
شێرکۆ بێکه‌س: {شاملو هه‌رگیز قوربانییه‌کانی له یاد نه‌کرده، خوێنی ئه‌وان تێکه‌ڵ به ده‌ماره‌کانی شه‌عری ئه‌و بوون}.
کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران، بریتیه له کوشتوکوشتار و ترۆری ئازادیخوازان، له‌و رۆژه‌وه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ده‌سه‌ڵات دایه، ئه‌حمه‌د شاملو ئازادانه هاتووچووی وڵاتانی ئوروپا و ئه‌مریکای ئه‌کرد، کۆڕی سیاسی بۆ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌گێڕا و پاشان ئازادانه ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران و ده‌وڵه‌تی ئێرانیش پرسیاری لێ نه‌ئه‌کرد: (تۆ چۆن کۆڕ بۆ دوژمنانی من دائه‌نێت؟!)
**
(سه‌ی عه‌لی ساڵحی و ئه‌حمه‌د شاملو) و (زمانی کوردی)
با ئه‌و پرسیاره بێنینه ئاراوه: کورد و زمانی کوردی که‌ی له ناو سیستمی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێران و سیستمی فارسیزمدا ئه‌و‌نده خۆشه‌ویست بووه تا (سه‌ی عه‌لی ساڵحی و ئه‌حمه‌د شاملو) به‌و جۆره به‌های پێبده‌ن؟!
بۆ ده‌ورانی په‌هه‌له‌وییه‌کان و پێش ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه، با له‌م ده‌ورانه‌ی ئه‌مڕۆ که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له ژێر چاودێری سیستمی فارسیسزمدا ده‌سه‌ڵاتداره (سووکاێتی کردن به تاکی کورد، به جلوبه‌رگی کوردی و به زمانی کوردی له ماسمێدیای ده‌وڵه‌تی ئێران و له ناو چالاکانی سیاسی ئوپۆزیسیۆن هه‌م له ئیران و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئێران) کێ نه‌یبیسته و نه‌ی بینیوه! سه‌باره‌ت به‌و کاره چه‌په‌ڵ و نامرۆڤانه با له‌و نمونه‌یش بڕوانین:
ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌ای رابه‌ری ئێران و (زمانی کوردی)
{انتشارات پرتو بیان، یک جلد نهج البلاغه کردی منتشر کرده بود، آقا پرسیدند: (این را کردهای ایران همه می فهمند؟) که جواب مثبت بود، بعد پرسیدند: (کردهای عراق چه؟) جواب با توجه به برگزاری نمایشگاهی در عراق و استقبال مردم، مثبت بود. بعد آقا چند صفحه‌ای از نهج البلاغه را تورقی کردند و رو کردند به وزیز و گفتند: (کردی، فارسی است، تنها زیاد تغیر کرده است.) در همین حین غرفه‌دار یک نهج البلاغه برداشت تا به حضرت آقا هدیه بدهد، ایشان هم با لبخند گفتند: انشأالله باید کردی هم یاد بگیریم. ..
منبع: خبرگزاری مهر، در حاشیه بازید رهبر انقلاب از نمایشگاه کتان – سال 2007 }.
خامنه‌ای به رسته‌ی (انشأالله باید کردی هم یاد بگیریم) به ئاشکرا سووکایه‌تی به زمانی کوردی ئه‌کات!
له په‌نای ئه‌و رسته‌ی خامنه‌ایدا ئه‌توانین بیر له‌و کارانه‌ی سه‌ی عه‌لی ساڵحی و ئه‌حمه‌د شاملو بکه‌ینه‌وه که ئایا کاره‌که‌یان له رووی مرۆڤدۆستی و کورد دوستییه‌وه ئه‌نجامیانداوه و ئه‌یده‌ن یان پیلانێکی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێرانه و سپاردییه به وانه تا جێبه‌جێی که‌ن؟؟؟!!!
با گله‌یی له (ساڵحی و شاملو….) ناکه‌ین، هه‌ر که‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێئه‌کۆشێ، با بیر له کار و کرده‌وه‌ی خۆمان بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ساده و خۆشباوه‌ڕین!
**
با بڕۆینه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی خوار:
شێرکۆ بێکه‌س و (سه‌ی عه‌لی ساڵحی و شاملو) و (گوگوش)
دیداری شێرکۆ بێکه‌س له گه‌ڵ (سه‌ی عه‌لی ساڵحی)
شێرکۆ بێکه‌س: له هاوینی 1996 بۆ یه‌که‌مجار له تاران چاومان به‌یه‌ک که‌وت به ئاماده بوونی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد و ئێران دوکتۆر قودبه‌دینی سادقی و شاعیری جوانه‌مه‌رگی کورد مارفئاغایی له ماڵی موسیقاژه‌ن، موسیقاری ناسراوی کورد حسین زمانی. هه‌ر له‌وێ سه‌ی عه‌لی ساڵحی خۆی دیدارێکی دوورودرێژی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵدا کردم و دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌یه‌کی نوێ له شێعره‌کانم که خوالێخۆشبوو مارفئاغایی ته‌رجوومه‌ی کردبوون له گۆڤاری دنیای سوخه‌ندا بڵا کرانه‌وه.
6
دیداری شێرکۆ بێکه‌س له گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د شاملو)
شاملو و من دیاره له نزیکه‌وه دوو جار چاوم پێی که‌وتووه، جارێکیان لێره له ستۆکهوڵم له ساڵی 1988- 89 و دواجار دیسان له ساڵی 96 له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له که‌ره‌ج، یه‌عنی به ئاماده بوونی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره دوکتۆر قوتبه‌دینی سادقی.
**
من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه، یه‌که‌م هۆنراوه‌ی (شێرکۆ بێکه‌س)م له ساڵه‌کانی (1960 = 1340) له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول له‌و به‌شه‌ی کوردستان که وا له (نه‌خشه‌ی ئێراق)دایه، بینوه. هۆنراوه‌که له مانگنامه‌ێکی فارسی به‌ناوی: {(خاک و خون) ئۆرگانی (حیزبی پانئێرانیست)} چاپ‌کرا بوو. حیزبی (پانئێرانیست) له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی ئورگانه‌که‌ی واته (خاک و خون)دا به پیتی درشت ئه‌و دروشمه فارسییه‌ی ئه‌نووسی:
(نیریزد آن خون که نریزد به پای آن خاک!) =
بێنرخه ئه‌و خوێنه‌ی له پێناو ئه‌م خاکه‌دا نه‌ڕژێ،!
هه‌روه‌ها ئه‌و دروشمه‌یشی بوو:
به دفاع از کردهای آنسوی مرز برخیزیم.=
با به‌رگری و پشتیوانی بکه‌ین له کورده‌کانی ئه‌و دیو سنوور.
تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێت هۆنراوه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س به‌و جۆره ده‌ستی پێئه‌کرد:
خۆشمان ئه‌وێی:
خۆشمان ئه‌وێی
وه‌ک باران بۆ گێڵگه‌کان
وه‌ک گولله بۆ تفه‌نگه‌کان
وه‌ک ….
وه‌ک ….
وه‌ک ….
خۆشمان ئه‌وێی
**
ساڵی(1975) رێکه‌وتنێک له ئه‌لجه‌زائیر له نێوان ئێران و ئێراق به به‌شداری (سه‌دام حسین سه‌رۆککۆماری ئێراق) و (محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی شای ئێران) ئه‌نجام درا. پاش ئه‌و رێکه‌وتنه به‌داخه‌وه کۆتای به شۆڕشی ئه‌یلول هات و رابه‌ران و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و شۆڕشه وه‌ک په‌نابه‌ر روویان کرده ئێران. با له‌و چه‌ن دێڕه بڕوانین:
– آغا بیا
– ئێمه له کوێین ؟
له به‌ستێندا ئێمه لم بووین
وێڵ بووین له ده‌نگی گوگوش دا ده‌ستی به سه‌ر سه‌ری نه‌رمی،
ئاسکی دڵدا ئه‌هێنا
به‌ڵام، جخار! ده‌رزی هه‌موو قه‌وانه‌کان
له برژانگی هه‌ڵکێشراوی خۆمان بوون و
خاتوو گوگوش به دێوجامه‌ی زه‌رد و سووری ئاوازه‌کان
راوی ئاسکه‌که‌ی ئه‌کردین.
جه‌خار! جه‌خار !
له به‌ستێندا ئێمه لم بووین
بچوکترین منداڵی شا
به چیلکه‌یه‌ک
پایان ی له‌سه‌ر ئه‌نووسین!
– قوربانتان بین، ئاگادارن؟
– ئێره کوێ یه؟
شه‌قامه‌کان ریزه تابوتێکی ڕه‌ش بوون
سه‌رکانیان کرا بۆوه
له ناویاندا – موعینی – یه‌کان ڕاکشا بوون
7
که به‌سه‌ریاندا ئه‌ڕۆیشتین
ده‌ره‌لنگی
شه‌رواڵه‌کانیان ئه‌گرتین
ئه‌وه چۆن بوو نه‌ئه‌مردین
ئێره کوێ یه؟
….
….
داستانی هه‌ڵۆی سور – لاپه‌ڕه (46 و 47) – شێرکۆ بێکه‌س.
**
ئه‌گه‌ر ئێستا به‌ڕیز شێرکۆ بێکه‌س له ژیاندا ببواێت له په‌نای ئه‌و هۆنراوه‌ی (ئاغا بیا – له داستانی هه‌ڵۆی سور) کاتێ که به‌ڕێز شێرکۆ بێکه‌س ئه‌چێته تاران و که‌ره‌ج بۆ دیداری (سه‌ی عه‌لی ساڵحی و ئه‌حمه‌د شاملو) ئه‌و پرسیاره‌م ئه‌خسته به‌ر ده‌ستیان:
ئایا تابوتی (موعینی – یه‌کان) که پاشا (فتوا جهاده‌که‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بۆ گه‌لی کورد له شاره‌کانی مهاباد و سنه و سه‌قز… پۆل پۆل گولله‌باران کران) له سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران و که‌ره‌ج، نه‌بینیوه؟
ئایا تابوتی (که‌سایه‌تییه کورده‌کان) که له کوردستان و ئوروپا به ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران ترور کران، نه‌بینیوه؟
ئایا ئه‌و (موعینی)یانه ده‌ره‌لنگی شه‌رواڵه‌که‌یان نه‌گرتی؟
هه‌روه‌ها بۆ خاتوو (گوگوش دێوجامه به‌ده‌سته) و (سه‌ی عه‌لی ساڵحی و ئه‌حمه‌د شاملو) فریشته‌ی ئازادین؟؟
له کۆتاییدا به‌و هیوایه له جهانی خۆشباوه‌ری ده‌رباز بین!
ئه‌شکی خواکان دوو ره‌نگه
یه‌کێ جه‌نگ و یه‌ک نیره‌نگه
ئێمه به جه‌نگ نه‌دۆڕاوین
هه‌ر به نیره‌نگ فه‌وتاوین
21/7/2021
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com