درۆزنترین کۆمار لە مێژووی مرۆڤایەتی دا. ئێقبال ساڵحی فەر

ئێرانی خاوەن فرە نەتەوە بە هەموو پێکهاتەکانی فارس ،کورد ،عەرەب و گەلانی ترە وە بە درێژایی مێژوو نەیانتوانیوە پیشانی بدەن کە ژیانی پێکەوییان لە سەرخواستی خوایانە، بەڵکو هەرجارەو ستەمکارێک هاتووەو ناچاری کردوون تا بە میکانیزمی جەور و ترساندن پێکەوەیان بنووسێنێت لە سەردەمی سەفەوییەکانەوە تا دەگاتە هاتنی ڕەزا شاو دواجاریش کوڕەکەی!
تەنها هیوایەک کە بەگەلانی ئێران درا بوو،هەموو ئەو بەڵینو پەیمانە پڕ درۆیانەی ئیمامی زەمان بوو،کە پێش هاتنی بۆ ئێران لە پاریزەوە بە ئاراستەی تارانی پایتەخت.

بەڵام هاتنی خومەینی نەک هەرنەیتوانی هیوا بەخش بێت بۆگەلانی ئێرانی بە گشتیو گەلی کورد بە تایبەت بەڵکو هۆکاری نانەوەی چەندین جۆر لە جەنگی ئابوری،سیاسی،مەزهەبی بوو لە سەرانسەری وولات دا.
کەواتە دەتوانین بێێژین ئیمامی بە ناو ئیمامی زەمان داهێنەری ڕژیمی لێکترازانونانەوەی دووبەرەکی بوولە واقعدا.

کەواتە بۆچی دەتوانین بە درۆزنترین کۆمار ناوزەدی بکەین کۆماری بە ناو ئیسلامی ئاخوندەکان؟

لە بەر ڕۆشنایی ئەم هۆکارانە دەتوانین پێناسەی ڕاستو دروست بە دەست بهێنین ئەوانیش هەرجەندە دەیانو سەدان هۆکاری تر هەن:

یەکەم/ نانەوەی جەنگێکی سارد لە نێوان ڕژیمەکەی خومەینیو،ووڵاتە یەکگرتووە کانی ئەمریکا تەنها بە شیعاروهەڕەشەی بێکردەوە.

دووم/ هەڕەشەو گوڕەشەی بێ بڕانەوە بۆسڕینەوەی ئیسرایل لە سەر نەخشەی جیهانو،ئازاد کردنی قودس،کەچی ئیسرایل سەدان جارلە جاران بە هێزترەو، ئێرانی ئاخوندی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نەخۆشو گیرۆدەی سەدان قەیرانی بێ چارەسەر،ئیسرایل لە مانگێکدا چەندین جارهێرش دەکاتە سەربەرژەوەندییەکانی کۆماری ئاخوندی بە ئاشکرابەڵام رژیمی ئاخوندی تا ئیستاکە هیچ بەرپەرچدانەوەیەکی نەبوو کەمایەی سەلماندنی قودرەتی ئاخوندەکان بخاتە ڕو.
سێ هەم/ دانێ بەلینو سۆزی بێ سنور لە هەموو بوارەکانی فراوانکردنی شوێنکارو پێدانی هەل بە لاوان بەڵام لەوەشدا هەر درۆزنو بێ ئاکامو بێ کردەوە.
چوارەم/ بە کار بردنی دین لە سەر سەکۆی وویلایەتی فەقی بۆ بەرژەوەندییەکانی خودی خۆیان وەک ئاخوندی ستەم کار،بەلام لە ڕاستیدا هیچ ئاماژەیەک کە دڵسۆزیان بۆ خوداو دینەکەیان بێت بونی نی یە بەڵگەش تەشەنەکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکانو،خۆ قوتارکردنی گەنجانی ئەو ووڵاتە بە کوڕانو، کچانەوە بۆ وولاتە دوورەدەستەکانی ئەمریکاوئەوروپاو،وولاتانی تر.
بێجگە لەو خاڵانە بگرە سەدان خاڵ و هۆکاری تر هەن بۆ پشتراستکردنەوەی درۆزنی دەسڵاتی ئاخوندەکان وەک درۆزنترین کۆمار لە مێژووی مرۆڤایەتید.
ئیقبال ساڵحی فەر