روحت شاد بێت و یادت هەرمانە حەکیم زادەی تێکۆشەر و خۆشەویست ئازاد محەممەدزادە

روحت شاد بێت و یادت هەرمانە حەکیم زادەی تێکۆشەر و خۆشەویست.
کۆستێکی گەورە بوو و دڵگران بووم بە بیستی ئەم هەواڵە ناخۆشە، بەم بۆنە خەمناکەوە خۆم بە شەریکی خەمی بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو مستەفا حەکیم زادە دەزانم و سەرەخۆشیان ئاراستە دەکەم. سەبووری و سەرساغی و تەمەن درێژی بۆ بنەماڵەی تێکۆشەری و سەرجەم هاورێ و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو لە بەرزە ناوی بێ هاوتا داواکارم.
کۆچکردوو مستەفا حەکیم زادەم هەر رۆژانی یەکەمی هاتنم بۆ پێشمەرگایەتی لە نزیکەوە بینی، لە راستی قەڵافەت و کەسێتی و وتە و گفت خۆشی و سۆز و بیری نەتەوەیی و کراوەی زۆر سەرنجی راکێشام و زۆر رێزی گرتم و بۆ منی لاوی تازە هاتووی ناو شۆرش ئۆلگوو و پێشەنگ، هاورێ و هاوکار و پشتیوانێکی بە تەواو مانا بوو لە زۆر رووە، تا بڵێی مرۆڤێکی خاوەن رەوشتی بەرزی شۆرشگێری، پاک و لەبەر دڵان، تێکۆشەرێکی بە بروا و ئەمانەتدار، خەمخۆر و کۆمەڵایەتی و بەمشوور بوو.
رەوانت ئاسوودە و یادت هەردەم زیندووە