روحت شاد بێت “حەکیم”ی شۆرشگێر . ئیسماعیل ئیبراهیمی

روحت شاد بێت “حەکیم” ی شۆرشگێر…
کاک مستەفا حەکیمزادە “حەکیم” ی خۆشەویست و جێ متمانەی شۆرشگێڕان ئەمرۆ پاش زیاتر لە ٤٠ ساڵ خەبات بۆ رزگاری نەتەوەکەی، بە سەربەرزی چۆوە ئامێزی ئاخی پیرۆزی کوردستان ودڵەگەورەکەی ئۆقرەی گرت.
ئەوەی لە دوورەوەش ناوبانگی بنەماڵەی “حەکیمزادە” ی بیستبێ، دەزانێ کە ئەو بنەماڵە چەندە کورد و کوردپەرەوەر و پاک و بێگەرد و فیداکار و وەفادارن، بەڵام رەنگە تەنیا ئەوانەی لە سەردەشت ژیاون هەستیان بە رادەی خۆشەویستی ئەو بنەماڵە لە نێودڵی گەورە و بچووکی ئەو شارە کردبێ.
ماڵی حەکیمزادە و کاک مستەفا ی “حەکیم” مایەی شانازی و سەربلندی شارێک بوون و هەمووان شانازی بە بوونیان دەکەن.
خۆشەویستی و ناوبانگی پاکی مالی حەکیمزادە نەمامی کوردایەتی و خۆشەویستی حیزبی دێموکرات ی لە دلێ زۆر کەسی وەک من دا چاندوە و ئاوێتەی ئەو رێبازە پیرۆزە بوون.
ئەمرۆ شارێک پرسە بۆ خۆشەویستەکەی دەگێڕێ، روحت شاد کاک “حەکیم” ، تۆ رەمزی خەباتی و سەرمەشقی کوردایەتی ئێمە و نەوەکانی داهاتووی…..