“حەکیمی شۆڕش” . ئاسۆ خەبات .

“حەکیمی شۆڕش”
کاک مستەفا حەکیم زادە، یان کاک حەکیمی خۆمان! زیاتر لە چوار دەیە بە بیر و باوەڕێکی بەرز و دڵێکی پاک و بێگەردەوە پێشمەرگایەتی کرد. زۆرتر ئەرکی پاراستنی سکرتێرەکانی حیزبی لە ئەستۆ بووە، یاری ڕازداری دوکتۆر و قاسملوو و دوکتۆر سەعید…. دەست و داوێنپاک، مەند و مەتین، هێدی و لە سەرخۆ، جیددی و کارقایمی حەکیمزادەیان کردبۆ جێ باوەڕ و متمانەی هەموو لایەک.
دوای چوار دەیە لە خەبات، هێندەی بە حەز و ئەوینەوە چەک و ڕەختەکە دەبەست و ئەوەندە بە مشوورەوە ئەرکی خۆی ڕادەپەڕاند، دەتگووت تازە بۆتە پێشمەرگە!
هەر ئەوانەی لێی نزیک بوون دەزانن چەندە جێ متمانە بوو و هەر ئەوانەی متمانەیان پێی بوو دەزانن چ پشت و پەنایەکیان له دەست داوە..
ماڵاوا پێشمەرگە سەر و سمێڵ سپیەکەی شۆڕش.
سەری هاوڕێ و هاوسەنگەرانی سڵامەت و سەرەخۆشی له هاوسەر و کچەکان و ئازیزانی دەکەم.
یاد و ناوی بەرز و بەڕێز و نەمر.