حەیف کە نەتتوانی سەرچۆپی کێشی زەماوەندی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان بی . کامران سوهرابی

ھێندێک کەس وەک ناسنامە وابون لە ناوحیزبی دیموکرات دا کە شوێن و ساڵ و پێشمەرگە و سەرکردەکان و بنکەکان و ڕوداوە خۆش وناخۆشەکان، شایی وسەرەخۆشێکان ،کۆنگرە وکۆنفڕانسەکان ، بۆمباران و موشەکبارانەکانی بنکەکانی حیزبت پێ وەبیر دەھاتنەوە،ئەوان ببونە ڕەمزی پشودرێژی و کۆڵ نەدان وئەمانەتداری و دەستپاکی ،ئەوان سەرکردە نەبون بەڵام حیسابی سەرکردە وھاوشانەکانی رێبەرانت بۆ دەکردن
کاک مستەفا حەکیمزادە ( حەکیم)یەک لەو کەسانە بوو .
ساڵی ١٩٨٦ لە بنکەی کانی مێوی حیزبی دیموکرات پێشمەرگەیەکی ئارام و ھێدی ، خاکی ، بە جل و بەرگی خاکی و رەخت و تفەنگەوە لە ناو پێشمەرگەکان دا بوو،گوتیان ئەوە مستەفا حەکیم زادەیە ،لەوڕۆژە تا ئێستاشی لە گەڵ بێ من مستەفا حەکیمزادەم لە ھیچ جل و بەرگێکی تر بێجگە لە جل و بەرگی ڕەسمی پێشمەرگایەتی و ڕەخت و تفەنگەوە نەدی ، ئەوەندەی من دیتم حەکیمزادە ھەر بە پێیەوەلە کاتی پاسەوانی لە سەرکردەکانی دیموکڕات دا بوو کە نەکا دوژمن زەفەریان پێبەبا
ئەوەندەی من دیتم دایم دەوری سەنگەری ھەبوو بۆ پاراستنی رێبەرانی حیزب
.ئەو پێشمەرگانە ژیا و پێشمەرگانە بە جێی ھێشتین
لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ھەموو ئەندامانی حیزب وبنەماڵەی بەڕێزی کاک مستەفا دەکەم وخۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم
ڕوحت شادوئارام کاک حەکیم ، پێشمەرگە ماندوویی نەناسەکەی دیموکرات .