هەندێک مەرگ، پێنووس شل دەکەن. شەونم هەمزەیی

هەندێک مەرگ، پێنووس شل دەکەن
هەندێک مەرگ، دڵ دەهەژێنن
هەندێک مەرگ، هەوری خەفەت بە سەر سەرت‌دا زاڵ دەکەن
هەندێک مەرگ، بڕستت لێ دەبڕن
هەواڵی هەندێک مەرگیش هەیە، پێت خۆشە ڕاست نەبن.
ئەم کۆچەی تۆ لە تاڵ‌ترین ڕاستییەکان بوو، سەرەڕای ئەوەی ئێستا خۆش بوو گوێمان لە درۆیەک بووایە؛ ئەم مەرگەی تۆ لەو هەندانەی سەرەوە بوو و زیاتریش!
ماڵاوا ڕاست‌بێژ، ماڵاوا ڕاست‌کردار، ماڵاوا وەفادار، ماڵاوا هاوڕێ، ماڵاوا گەورە، ماڵاوا ماندوویی‌بەزێن، ماڵاوا کێوی ورە و ئیمان!
ماڵاوا ئەی ئەو کەسەی سپیاییی سەر و سمێڵت، شەرمی لە ماندوو نەبوونت دەکرد!