هەزار جار حەیف. ئەحمەد مەکڵاوەیی

تازە هەڕەدی لاویم بوو،لە شارە جوانەكەی سەردەشت،لە رووبەڕووی. گاراج،یان گاڕاژ،لە قاوەخانەی حەكیم زادە، چاوم بە كاك مستەفای حەكیم زادە كەوت.
دیتم كوڕێكی دەم بە پێكەنین و بە جەفەنگ و قسە خۆش،قۆڵی هەڵ كردوون چای تێدەكات.
ئێدی كە ئاوا رەزا سووك و دەم بە پێكەنین دیتم،تا چووباما سەردەشت بۆ نان و چا خواردن دەچوومە قاوەخانەی حەكیم زادە.
ساڵ دەڕۆیشت و كاتەكان تێپەڕ دەبوون و،راپەڕینی خەڵكی ئێران دەستی پێ كرا و،رۆژێك كاك مستەفا-م لە نێو شەقامەكانی شاری سەردەشت لە نێو خۆپێشاندەران دیتەوە.
كە رێژیم رووخا و شاری سەردەشت شۆڕای شار بەڕێوەی دەبرد،خوا لێ خۆشبوو مام حەسەنی باوكی بوە یەكێك لە شۆڕاكانی شاری سەردەشت،لەو كاتە دا چاوم بە كاك مستەفا كەوتەوە٠لەوە بە دوا ئیدی كاك مستەفام نەدیتەوە تا ساڵی ١٣٦٩ لە دەفتەری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە بۆڵێی بناری قەندیل.
كاك مستەفا پێشمەرگەیەگی باش و بە ئیمان و سادە وساكار و لەسەر خۆ بوو،هەموو كەس خۆشی دەویست،نازانم چۆن بوو من تا چاوم پێی دەكەوت دڵم ڕوون دەبۆوەو لە دڵەوە خۆشم دەویست،ئەم ئێوارە كە هەواڵی كۆچی دوایی ئەو تێكۆشەرە-م بە نەخۆشی كڕۆنا بیست پڕ بە دڵ بۆی نارەحەت بووم،بەڵام چی دەكرێ لە گەڵ قەدەڕ و،هەر ئەوەمان لە دەست دێ كە دووعای بە خێری بۆ بكەین،رووحت شاد پیاوە دڵسۆز و باوەفاكەی حیزبی دێموكراتی كوردستان،لە كۆتای دا سەرە خۆشی لە گشت خزمانی لە نێو ریزەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و ،لە ناو خۆی وڵات لە سەردەشت سەر سەوزی زێدی لە دایك بوونی و،لە دەرەوەی وڵاتیش لە هەموو ێەندەان دەكەم و خۆم بە شەریكی خەمیان دەزانم و، ئیشاڵا جێی بە هەشتە.