چەند بە ژانە مەرگی تۆ . عەلی سوورەچۆمی

چەند بە ژانە مەرگی تۆ.
ئەمڕۆ 5/5/2021 ھەواڵی مەرگی کاک مستەفا حەکیم زادە، دوای بەربەرەکانییەکی سەخت لە گەڵ ڤایرۆسی نەگریسی کڕۆنا بڵاو بۆوە.
ھێندێک مەرگ جیاوازن، چ لە خەم و ئازار چ لەوەی کە گەلی کورد بەشێک لە ڕۆڵەکانی پاسەوانی ئەوەندە ڕاستگۆو پاک و بێ گەردن کە بە لە دەست دانیان شەپۆلێکی گەورە لە خەم و ئازار سەر ھەڵدەدا..
بنەماڵەی حەکیم زادەکان ناوی دیاری ناو شۆڕش و خەباتێکی نەپساوەن بۆ ڕزگاری…
کاک مستەفا تێکۆشەرێکی خاوەن باوەڕ بوو، بە دەیان سیفەت و ئەخلاقی بەرزی شۆرشگێری و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزەوە.
بەو بۆنە ناخۆش و دڵتەزێنەوە سەرەخۆشی دەکەین لە بنەماڵە شۆرشگێرەکەی حەکیم زادەکان و بە گشتی تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری.
ئاوات و ئارەزووەکانت بۆ ڕزگاری ون نابن و ڕۆژێک دێت خەون و خوولیای ئێوە لە نێو گەلی کورددا، دەگاتە لووتکەی سەرکەوتن و ئەوکات جارێکی دیکە کڕنۆش دەبەین بۆ ئازایەتیتان.
روحت شاد بێت تێکۆشەری بەوەفا…..