پەتا. بێبەش پیرۆتی

ئای کە چەند بەژانە وەرینی ئەو گوڵانەی رازێنەری گۆڕەپانی خەباتی نیشتمانمن. رووحت شاد کاک مستەفای حەکیمزادە، پێشمەرگە خۆڕاگرەکەی کوردستان.
پەتا
بێبەش پیرۆتی
———–
دەمامکم ناوەتە سەردەم خەیاڵیشم
بۆوەی کاتێ هاتە ژوانت
گەڕا لە نێو هەواری سەوزی چاوانت
نەژاکێ گوڵپەڕی کۆڵمت
لە باگڕەی نێو هەناسەی
لە چیرۆکی پڕ حەماسەی.
ئەو پەتایە
هەر چیایە بەرگەی دەگری
زۆر دەترسێم
زمانم لاڵ
پێی هەڵوەری.