پرسەنامەی ناوەندی پێشمەرگە دێرینەكانی دێموكرات

زۆر بەداخەوە ئەوڕۆ هاوڕێی بەڕێز و تێكۆشەر كاك مستەفا حەكیمزادە بەهۆی نەخۆشی خەمباری كردین و باقی ژیانی پێشمەرگایەتی و خەباتی خۆی بە لاوان و نەوەكانی داهاتوو ئەسپارد٠ هاوڕێ مستەفا كەسایەتیەكی جێگای باوەڕو بەردێك بوو لەبناغەی پتەوی دێموكرات ، هەروەها خۆشەویستی هەموو ئەندامانی ڕێبەری و كادرو پێشمەرگەو دڵسۆزانی حیزبەكەمان بوو.
ئەگەرچی كاك مستەفا ئەوڕۆ بە جەستە لەگەڵمان نەماوە ، بەڵام بۆ هەمیشە لەناو دڵ و دەروونی هەموو دێموكراتێكدا دەمێنێتەوەو هەرگیز لەیادی ناكەین٠
ناوەندی پێشمەرگە دێرینەكانی دێموكرات سەرەخۆشی لە هەموو كەسوكارو خۆشەویستانی بەتایبەتی و هەروەها كادرو پێشمەرگەو ئەندامان و خەڵكی كوردستان بەگشتی دەكات٠
یادو ناوی بەرزو بەڕێز
ناوەندی پێشمەرگە دێرینەكانی دێموكرات
٥ / ٥ / ٢٠٢١