ئاگاداری کۆچی دوایی کاک مستەفای حەکیمزادە (حەکیم)

هەواڵی کۆچی دوایی کاک مستەفای حەکیمزادە (حەکیم) ئەوەندە گوڕچووبر و دڵ تەزێنە کە هەموومانی تووشی تاسان کردوە،مەگەر تێپەرینی زەمەن سووکنایی دڵی ئازیزان و خۆشەویستانی بێت دەنا باوەرکردن بە ماڵئاوایی حەکیم لە کۆری هاورێیان لە بنەماڵەی گەورەی دێموکرات شتێکی حاستەمە . کەلێنی لە نێو ئەندامانی بنەماڵەکەی دا ، لە دڵی شارە بریندارەکەی دا ، لە کۆری تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات دا پر نابێتەوە .
دۆستان و خزمان و هاورێیانی حیزبیمان ئاگادار دەکەینەوە ، بۆ پاراستنی گیانی ئێوە خۆشەویستان و پێشگیری لە ئەگەری تووش بوونی ئێوەی خۆشەویست لە راوێژێکی بنەماڵە و خزمان دا بریارمان دا لە دانانی هەر چەشنە رێورەسمێکی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دەبوێرین و پەیوەندیە تەلەفوونییەکانی ئێوە خۆشەویستان و هاودەردی دونیای مەجازی بە حزوور و دڵنەوایی ئێوە خۆشەویستان دەقەبڵێنین . با بەوکارەمان رووحی حەکیمی بەناوەخت کۆچکردوومان شاد و ئێوەخۆشەویستانمان لە تووش بوون بە بەڵای نگریسی کرونا پاراستبێ
سوپاس بۆ هاودەردی و بەشکردنی ئەم کۆستە گەورەیە ، دڵنیاین بە بێ بوونی ئێوە خۆشەویستان هەڵگرتنی خەمێکی ئاوا قورس لە تواناو تاقەتی ئێمە بەدوور بوو.
هەر بژین
لە لایەن بنەماڵەکانی حەکیم زادە ، حەسەن‌پوور، ،عەلیدوست ، حەدداد ،حەسەن‌قازی، کەریمی، ئەمینی ، خاکی،.
ژمارەکانی ثیوەندی
073 7691751
مەحەممەد حەکیم زادە
070 7713059
غەفوور حەکیم زادە
076 655 55 10
رەحیم حەکیم زادە
070 4449838
کەریم حەکیم زادە
070 0140654
سکالا حەکیم زادە
073 7691721
کاروان حەکیم زادە