ڕێکەوتننامەی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین. ڕەحمەت مەحموودپوور

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وردە وردە بەرەو رووخان دەروا و وەکو کەسێکی سەرلێشێواو کە خەریکە سێڵاو دەیبا، دەست بۆ ھەموو شتێک ڕادەکێشێو پەنایی بۆ دەبا، کۆماری ئیسلامیش ئەو جارە لە ترسی نەمانی دەستی داوەتە فرۆشتنی بەشێک لە وەڵاتەکەیی بۆ ماەویێکی دڕێژ خایەن بە کۆماری چین.
بەڵام بۆ چین؟
کۆماری چین خاوەنی گەورەترین رێژەی نیزامیە لە دونیادا، خاوەنی چەکی کیمیاییە، ئەندامی سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکانە، حەقی وتۆ یی ھەیە و بە پێی زانیاری و گۆرانکاریانەی لەو ماوەیەدا رویدا زۆر کەس پێی وایە درەنگ یا زوو ئابوریەکەی لە ئامریکا باشتر دەبێ وھەر ئەو جۆەری کە دەزانین چین ڕێکەوتن نامەی لە گەڵ ٧٨ وەڵاتی دونیا وەکوو عەرەبستان،ئاڵمان، فەرانسە و بریتانیا ھەیە بەڵام بە شێوەی جیاواز.

زۆربەی خەڵکی ئێران ئەو ڕێکەوتن نامەی وەکوو پەیماننامەی تورکەمەنچای و گوڵستان دەبینن و وا ھەست دەکەن بەشێکی کە لە خاکی وەڵاتەکەیان فرۆشراوە. ئەو ڕێکەوتن نامەیە لە کڵتوری سیاسی ئێراندا دو مەعنایی ھەیە، یەکیان خیانەت و دوەم دۆران و شکان.

خەڵک بروای بە ڕێبەرانی کۆمار نەماوە و وا ھەست دەکەن وەکوو فەتح عەڵی شای قاجار کە لە قەرنی نۆزدە دا بۆ مانەوەی خۆی بەشێکی لە خاکی ئێران فرۆشت، ڕێبەرانی کۆماریش ھەر ئەو کارە دووپات دەکەنەوە.

ناوەرۆکی تەواوی ڕێکەوتن نامەکە بڵاو نەکراوەتەوە، ھەر چەند حکومەتی ئێران لە پێشدا گوتبوویی کە لە ھەوێڵی خەڵک دادەندرێ، بەڵام ئێستا بە بیانووی ئەوەیکە چین رازی نیە بڵاو ببێتەوە بێ دەنگیان لێھێناوە. زۆربەی کەسانی نزیک لە دەسەڵاتیش باسیان لەوە کردوە لە بەر گەمارۆکانی سەر ئێران ناوەرۆکی ڕێکەوتن نامەکە بڵاو ناکەنەوە، کە ئەوە کاردانەوەی زۆری بەدوا خۆیدا ھێناوە و ترسی خەڵکی زیاتر کردوە لەوەیکە دەبێ چ لە ناو ئەو ڕێکەوتن نامەیە دا ھەبێ کە لە خەڵکی دەشارنەوە.

ئەو ڕێکەوتنە ھەم لایانگری ھەیە ھەم دژبەر :
لایانگرەکان کە زۆربەیان سەر بە دەسەڵاتن و کوێرکوێرانە تەنیا بەڵێ بۆ کۆمار دەدەن و دەڵێن شەرت نیە ھەرچی لەو ڕێکەوتن نامەیە دا ھاتوە بخرێتە بواری جێبەجێ کردن و دەتوانین لە داھاتوودا بیانگۆرین و لە ئێستا دا ئێران پێویستی بە کەرتی وزەو ژێرخانی ئابوری دەرەکی ھەیە.
دژبەرەکانی دژ بەو ڕێکەوتن نامەیە دو دەستەن: دەستەیەکیان تەواو دژ بە کۆماری ئیسلامین و پێیانوایە کە دەبێ ئەو رژیمە ھەر چی زووتر لە سەر کار لاچێ و باوریان وایە دانی باج و فرۆشتنی ئێران ستراتێژی ڕێبەرانی کۆمارە بۆ مانەوەی زیاتر لە سەر دەسەڵات، دەستەی دوەم کەسانێکن کە تەنیا دژ بە سەرۆک کۆمار حەسەن رووحانی کار و چالاکی دەکەن.

لە بەستنی ئەو ڕێکەوتن نامەیە دا ئێران یاسایی ئەساسی خۆشی پێشێڵ کردوە، چۆن بە گوێرەی یاسایی ٧٧ ی قانونی ئەساسی ئێران ھەرچی پەیماننامەی دەرەکیە، دەبێ پارڵەمان دەنگی لە سەر بدا کە ڵێرەدا ئەو کارە نەکراوە و ھەموو خەڵکیش باش دەزانێ پارڵەمان لە ئێران ھیچ کاریگەریەکی نیە.

ڕێبەران و دانیشتوانی کۆماری ئیسلامی باش دەزانن کە بە بەستنی ئەو رێکەوتن نامەیە، دەسەڵاتدارانی کۆمار ناتوانن دڕێژە بە دەسەڵاتە نگریسەکەیان بدەن و ئەوەی دەبێ بە باشی بزانن لە کاتی لە سەر کار ڵاچوونی دیکتاتۆرەکان ھیچ ڕێکەوتنێک نەیتوانیوە پێش بە ڕووخانی دیکتاتۆرێک بگرێ و مێژوو ئەوەی بە باشی نیشان داوە.

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕەحمەت مەحموودپوور