ئاگاداری یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە وڵاتی سوئێد

شەهیدانی کوردستان، بەڵگەی گیانفیدایی و بڕوای پتەوی ئێمەن بە داوا ڕەواکەمان و ڕاستی دروستی ڕێبازەکەمان.
بۆ ڕیزگرتن لە ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سوئێد، وێبینارێک لە ژێر ناوونیشانی “خوێندنەوەیەک بۆ هزر و کەسایەتی پێشەوا قازی محەممەد لە ٧٤ ساڵەی شەهیدکرانیدا” بۆ بەڕێز کاک عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکدێنێ.