بەڕێـوەبەری سایتی “گیـارەنگ” ی رەنگـین

بەڕێـوەبەری سایتی “گیـارەنگ” ی رەنگـین
برای دڵسۆز و فـرە بەڕێـزمان کاک / حەمەڕەسووڵ کەریمی / پێشمەرگەی شـاخ و پێنـووس وشەی رەسەنی کـوردی
سـڵاو و خۆشـەویستی و رێـزی زۆرم
هـیوای تەنـدروستی و تەمەنـدرێژی و شادی و کامەرانی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
پیرۆزبایی تایبەتیشم بە بۆنەی جەژنی نـەورۆزی پیرۆز و سەری ساڵی نوێی کـوردی.
کاک حەمەڕەسـووڵ گیـان/ دەستەکـانتان خـۆشبن بۆ ئەو گـۆڕانکارییە جـوانەی کە لە دیـزاینی لاپەڕەی دەستپێکی سایتی گیاڕەنگ دا کردووتـانە. سایتەکە رازاوەتـر بـووە.
زۆریش سوپاس بو بە جـوانی داگرتنی هـۆنراوەکەم “نەورۆز و بەهـار” بۆ منـداڵان. لەسەر گوڵی نێرگـز. لە منداڵیمەوە تا ئەمڕۆش نێرگـز جوانترین گوڵە بە لامەوە و بە شاگوڵی دەزانم. چونکە هەموو ساڵێک مژدەی نـەورۆز و بەهـارمان بۆ دەهـێنێت. لە هەر شوێنێکدا نێـرگـز ببینم. بەهـاری رەنگین و قەشەنگی کوردستان دێتەوە بەرچاوم.
دووبارە پیرۆزبایی و دەستخۆشیتان لێدەکەم.
براتـان
رەزا شـوان
١٧/ ئـادار/٢٠٢٠