بە یادی هەموو ئازیزانی کوژراو و گولەباران کراو، پێشکەش بە هەموو بەندکراوانی وڵاتەکەم!
من نه‌ورۆزم, نه‌ورۆز
له كۆنی كۆنه‌وه دێم,
ئه‌و كاته كه « مه‌ش و مه‌شیانه» بوونه میوانی زه‌وی,
ئه‌و كاته كه «ئه‌هورامه‌زدا» به‌سه‌ر «ئه‌هریمه‌ن» دا زاڵ بوو,
ئه‌و كاته كه شایی و خۆشی ده‌گه‌ڕیا.
………………………………………………
من«ئاژیدهاكم» بینی،
كه بۆ تاج وته‌خت بۆ دڵنه‌وایی ئه‌هریمه‌ن باوكی خۆی كوشت.
من مێشك پژاندنی كوڕگه‌لی «كاوه» و دووپاره‌بوونی «جه‌م»
و پاره‌پاره‌بوونی وڵاتی خۆم بینی.
………………………………………………

من له ژێر ئاڵای چه‌رمینی ئاسنگه‌ری كورددا،
زه‌ماوه‌ندی كیژوكوڕانم له شایی تاج وته‌خت پێبه‌خشینی «فه‌ریدون» دا بینی.
كوڕی «ماندانا»شم له كاتی ڕماندنی «مێدیا»،
بۆ پێك ئانینی كیانی «پارسه‌كان» بینی.
………………………………………………
من رووناكی ئه‌هورام له په‌یكه‌ری په‌یامبه‌ری كورداندا،
كه وه‌به‌ر قامچی «عاره‌بان» ده‌كه‌وت بینی.
………………………………………………
من له كۆنی كۆنه‌وه دێم,
ئه‌و كاته كه خوا و مرۆڤ و سروشت هاوده‌م بوون,
«میترا» و «زه‌رده‌شت» و «زو‌روان» و«مانی» هاوده‌نگ بوون,
«مه‌م وزین»یش له یه‌ك كاتدا چاو له یه‌ك ئه‌وینداری یه‌ك بوون.
………………………………………………
من نه‌ورۆزم, نه‌ورۆز, له كۆنی كۆنه‌وه دێم.
………………………………………………
ئه‌گه‌ر من
بینه‌ری كوشتاری «بابل» و«ئاشور» و«قه‌ڵای دم دم »بووم,
ئێوه‌ش
بینه‌ری «هه‌ڵه‌بجه» و «ئه‌نفال» و«قارنا» و«قه‌ڵاتان» و«ده‌رسیم» بوون:
»سه‌قز وسه‌رده‌شت وسابڵاخ وسنه‌ی كرد غه‌رقی خوێن
سێ ی تری ویستن گوتی بۆ سفره حه‌وت سینم ده‌وێ«1
ئه‌گه‌ڕ ئێوه بینه‌ری ئه‌مه بوون,
منیش بینه‌ری كوشتنی «زه‌رده‌شت» و جه‌نده‌كی پڕ له‌كای «مانی»
و ته‌رمی هه‌ڵواسراوی «هه‌لاج»و «قازی» بووم.
………………………………………………
ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڵگه‌ن بۆ بینینی دڕینی ئه‌مرۆی وڵاته‌كه‌تان,
منیش به‌ڵگه‌ی ئه‌و رۆژانه‌م كه «خوا و مرۆڤ وسروشت» هاوده‌م بوون,
«میتراو زه‌رده‌شت وزو‌روان ومانی» هاوده‌نگ بوون,
زێد و مرۆڤی نه‌ورۆزیش سه‌ربه‌ست بوون.
………………………………………………
به‌ڵام ئه‌مرۆ «خوا ومرۆڤ وسروشت» داماوی ده‌ستی«مرۆڤن»,
من وتۆش
داماوی ده‌ستی دڵنه‌وازانی«ئه‌هریمه‌ن» و زڕنه‌وه‌كانی «دیاكۆ»ین.
………………………………………………
ئه‌مرۆ نه من «نه‌ورۆز»م, نه «خوا» خوایه و
نه «سروشت» سروشت و نه «مرۆڤ» مرۆڤ و
نه «زێد» زێده!
………………………………………………
«من» ئاواتی خۆم, «نه‌ورۆز» ده‌خوازم,
«خوا» ئاواتی خوا و«سروشت» ئاواتی سروشت و
«مرۆڤ» ئاواتی مرۆڤ و «زێد» ئاواتی زێد.
هه‌مووی ئه‌وانه‌ش
له «مرۆڤ» ده‌خوازن «خوا» بگه‌رێنێته‌وه بۆ «خوا»,
«سروشت» بۆ «سروشت»,«مرۆڤ» بۆ «مرۆڤ» و
«زێد» بۆ «زێد».
«غه‌ریب» و «كۆچه‌ر»یش بۆ «وڵات»,
وڵاتێك پڕ له «نه‌ورۆز»!
نه‌ورۆزتان پیرۆز!
برایم فەڕشی
10/03/1998 كوڵن ـ ئاڵمان
1 ـ مامه هێمن موكریانی