دیاری کاک فاروق قوبادی بۆ ئەویندارانی ڕێگای کۆماری کوردستان

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا کاک فاروق قوبادی یەکێک لە شارەزایانی بواری گرافیکی و کاری ماڵپەر بە شێوازی جۆراوجۆر لە بواری فەرهەنگی و کولتوری و کۆمەڵایەتی‌ و هەروەها لە بواری گەیاندنی زانیاری بە هاوڵاتیانی کورد هەوڵی زۆری داوە و لە ڕێگای ماڵپەری قوبادی گەلێک خزمەتی بەرچاوی بە گەلەکەی کردووە و لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوو دا جێ‌پەنجەی بە کاری ئینترنێتی و ماڵپەرەوە دیارە و هەرجارەی بە شێوەیەک کاری هونەری خۆی دەردەخا. لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان وێنەیەکی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆک کۆماری کوردستانی بە شێوەی ڕەنگی درووست کردووە و لە ڕێگای ماڵپەری گیارەنگەوە پێشکەش بە گشت ئەویندارانی ڕێگای کۆماری کوردستانی دەکا.

ماڵپەری گیارەنگ وێرای دەستخۆشی لە کاک فاروق هیوای بەردەوامی لە کارەکانی بۆ بە ئاوات دەخوازێ و هاوکات سوپاسی هەموو هاوکاری‌یەکانی دەکا.

ماڵپەری گیارەنگ