بیره‌وه‌ری مانه‌وه‌ی سێ مانگی زستان له ناوچه‌ی سه رده‌شت: ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی
مه‌به‌ست له نووسینوه‌ی ئه‌و چیرۆکه پاراستنی مێژوه نوێه‌کانی جوڵه‌ی پیشمه‌رگه و پێش هاته چاوه‌روان کراو و نه‌کراوه‌کانی ناو بازنه‌ی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لاێک، ئه‌وجا ئه‌وه نیشان ده‌دا که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان چه‌نده له ناو ڕوح و جسته‌ی گه‌له‌که‌ی دایه و پارێزگاری لێده‌کرێ، دوای وره و ئیمان و باوه‌ڕی پێشمه‌رگه نیشان ده‌دا که چه‌نده خۆڕاگره و ئه‌توانێ له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکی سه‌خت دا خۆی بگونجێنێ و هه‌ڵکا.
به‌دوای قه‌بوڵ کردنی بڕیارنامه‌ی (٥٩٨)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن خومەینی، کۆتای به شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق هێنا .
واهات له ٢٩ی گه‌ڵاوێژی ١٣۶٧ شه‌ر له هه‌موو شه‌ڕگه‌کان ڕاوه‌ستا.
ئه‌وان له‌و ئاشته‌واییه‌ی نێوانیان دا به‌نیسبه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی چ عێراق و چ ئێران بێخه‌م نه‌بوو و پیلانی خۆیان هه‌بوو .
یه‌کێک له پیلانه‌کانیان هاوکاری نه‌کردنی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌ر دوو وه‌ڵات بوو، ئه‌وجا ده‌رکردنیان له سنووره‌کانی خۆیان !
ساڵێک به سه‌ر دا تێنه‌په‌ڕی ئێران و عێراق هێرشی نیزامی خۆیان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له هه‌ر دووک به‌ره‌که دا زیاد کرد، عێراق به هێزێکی زۆره‌وه هێرشی کرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی ێه‌کیه‌تی نیشتیمانی، حیزبی شوعی، حیزبی سۆسیالیست له به‌رزاییه‌کانی قه‌ندیل و دۆڵه‌کۆگه و زه‌ڵێ .
ئێران چه‌ند جار هێرشی کرده سه‌ر کۆمیته‌ی شارستانی سه‌رده‌شت له (سونێ) و شوێنه‌کانی تر و به فڕۆکه‌ش هێرشی کرده سه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، به‌ڵام لشکری هه‌ر دووک حکومه‌ت به لوت شکاوی گه‌ڕانه‌وه دواوه .
دوای شکسته‌که‌یان له شه‌ڕی پێشمه‌رگه حکومه‌رتی عێراق فشاری هێنا، که ناوچه‌ی سوونێ چۆڵ که‌ین .
واهات١۶خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣۶۹به ڕه‌شبگیرێکی ماشێنه شه‌خسیه‌کانی (بیتوێن) بنکه‌کانی ئێمه‌یان تێکه‌وه پێچاو و بردیانین له دۆڵی (باڵه‌کایه‌تی) شوێنێک به ناوی(بۆکوریسکان) له ناو قوڕێکی سوور دا فڕێیان داین.
یه‌کمانگبێپسانه‌وه‌له‌ناو ئه‌و قوڕه‌داخه‌ریکیچادر وچیخ لێدانبووین.
منله گه‌ڵ مه‌رحوم ڕه‌حمانشلماشی،کاکعه‌لیحاجی،کاککه‌ریمفه‌رخه‌پور،مه‌رحوم ماموستامه‌لا ئه‌حمه‌دیخاڵه‌یو به‌ڕێز ماموستاقادر ئیبڕاهیمی،به‌هاوبه‌شی چادرێکمانهه‌ڵدا بووبه‌یەکه‌وه بووین.
هێشتادانه‌مه‌زرا بووین،که‌کۆمیته‌یشارستانی سه‌رده‌شتئاگاداریکۆبوونه‌وه‌یه‌کیگشتیکردین!
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا،باس له‌خه‌باتی داهاتوویحیزب و پێشهاته‌کان دوای ڕێکه‌وتنامه‌که‌ینێوان ئێرانوعێراقکرا .
باسی پێشهاته‌چاوه‌ڕان نه‌کراوه‌کانیدوایشه‌ر،له‌سه‌رخه‌باتیچه‌کدارانه‌ی گه‌له‌که‌مانبه‌ڕێبه‌رایه‌تیحیزبیدێمۆکراتی کوردستانی ئێران کرا.
له باسه‌کان داده‌رکه‌وت که حیزبتووشی ناهـومێدێکبووه هه‌ربۆیه‌چاوه‌ڕوانیخه‌باتێکیسه‌ختو دژواریده‌کرد بۆ داهاتوو، ئه‌و ڕۆژه‌یانناو نا بوو (ڕۆژیڕه‌ش)!
به‌و پێشمه‌رگانه‌یکه‌به‌ساڵداچوو بوون چئـه‌وانـه‌یژنو منداڵیان هه‌بوو یان که‌م ئه‌ندام بوون پێیـانڕاگه‌یاندن،که‌بۆبه‌هارێحکومه‌تی عێراقئۆردوگاێکیان بۆ ده‌کاته‌وه،باماڵومنداڵه‌کانیانبه‌رنبۆ ئه‌وێ!
ئه‌و کادر وپێشمه‌رگانه‌ش که‌توانایانهه‌یه‌وچه‌کیانپێ هه‌ڵده‌گیرێ،باخۆیانئاماده بکه‌نوچه‌کوکۆڵه‌پشتیه‌کانیانهه‌ڵگرنوبۆقه‌ندیلوه‌ڕێکه‌ون!
مه‌رحوم مامـوستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیخاڵه‌یده‌نگی هه‌ڵبڕی وگوتی: ” هه‌یتڕحێوعه‌یب ناکه‌نئه‌و قسانه‌ده‌که‌ن!
چه‌ندساڵه‌هه‌مووته‌مه‌نیخۆمان له‌سه‌رحیزب و خه‌باتی گه‌لیکورد داناوه، چۆنئه‌مڕۆ بچم له‌ئۆردوگای دانیشمتاعه‌ره‌ببه‌شه‌قتێم هه‌ڵده‌ن گووتی:لێره‌بمکوژنبه‌ڵام ناچمه ئۆردوگا”!
کوردگوته‌نی”ته‌نگانانبه‌ریانکورته”هه‌رواشبوو پێشنیارێکیان کردکه‌به‌هه‌رجۆرێکبێ، کادر و پێشمه‌رگه‌بتواننزستانیشله ناوچه‌ی ژێرچاوه‌دێریڕێژیم دا بمێنه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بتواننپه‌ناگای ئه‌من و نه‌هێنیدروستبکه‌ن، تاله داهاتوو دابتوانرێله‌هه‌موو وه‌رزێکداکه‌پێویستبێ که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ.
بـۆ ئـه‌و مـه‌بـه‌سته‌ش من و کاککه‌ریمی شه‌هرنیا، کاک برایمیشێخی،کاکئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌ی، کاکسه‌یدخدرینه‌بی پور، کاکجه‌لالبێتوشیبانگهێشتنکراین بۆ کۆمیته‌یشارستانیسه‌رده‌شت، ئه‌وکاتشه‌هیدی نه‌مر عەبدوڵایشه‌ریفیبه‌رپرسی کۆمیته‌یشارستانیسه‌رده‌شت بـوو .
له کۆبوونه‌وه‌یێکینیو سه‌عاتیدا پێی ڕاگه‌یانـدیـنکه ئه‌و چه‌ند که‌سه‌تان سێمانگیزسـتـان له ناوچه‌یژێر چاوه‌دێری ڕێژیم ده‌مێنه‌وه!
بۆیباسی مه‌ئموریه‌ته‌که کردین،ده‌سنیشانی ئه‌رکه‌کانیکرد،باسیئیحتیاتیکرد،بۆئه‌وەی ئیمکانی هه‌ڵسووڕانمانهه‌بێله‌ناوگونده‌کاندا.
سه‌رنجامڕۆژی۱۷ی سه‌رماوه‌زی۱۳۶۹له (بۆکوریسکان) ڕا به‌ره‌و ناوچه‌ی(ئالان)وه‌ڕێکه‌وتین.
ئه‌وکاتهیچپێشمه‌رگه‌یه‌کبه ئازادینه‌یده‌توانیبچێته‌وه کوردستانیڕۆژهه‌ڵات،عێراق نه‌یده‌هێشت !
له به‌ر ئه‌وه مه‌جبور بووین به شه‌و له‌مه‌رزی ژێر چاوه‌دێری عێراق ڕه‌دبین.
ئه‌و کات له نزیک (گه‌ناو) بازارێککرابـۆوه،که له وێڕا ڕۆژانه‌هه‌زارانتۆنئارد بۆ عێراقبه‌رێده‌کرا !
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و کات عێراقیان هه‌ڵپه‌سارد بوو، له پێدانی خۆڕاک له سه‌رداگیر کردنی وه‌ڵاتی (کوێت) .
ئه‌و ئارده‌یکه له بازاڕی گـه‌ناوێ بار ده‌کرا، هه‌تاشاره‌عه‌ڕه‌ب نشینه‌کانیعێراق دا نه‌ده‌به‌زێندرا! ئه‌وکاتشاره‌کوردنشینه‌کانبڕوێشیشیاننه‌بووبیخۆن ! به سه‌ر زگی برسی کورد دا تێده‌په‌ڕی بۆ عه‌ره‌ب ده‌چوو !
ئێران که‌قه‌تپابه‌ندیهێچ بڕیارێکینه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاننه‌بووه،هه‌موو مه‌رزه‌کانی خۆیبه سه‌رعێراقدائاواڵه کردبوو.
بۆئه‌وه‌ییارمه‌تی وه‌ڵاتێکبدا، که‌هه‌شت ساڵشه‌ڕیله‌گه‌ڵکرد بوو!
کاکموعته‌سەمینورانیئه‌و کاتبه‌شیته‌داروکاتی هێزیگیاڕه‌نگبوو،هه‌رخۆشی ماشێنی لێ ده‌خوڕی.
بڕیاره‌که‌وا بووکه‌به‌بیانوی ئارد هێنان له بازاڕی (گه‌ناوێوه)ماشێنه‌که‌بچێته ئه‌وێ،ئه‌و جائێمه‌شسواربینهه‌تانزیک گه‌ناوێ، له‌وێ ئه‌گه‌رده‌رفه‌ت بووله‌دۆلێکینه‌دیو دادامانبه‌زێنێ، به شه‌رتێک عه‌سکه‌ره‌کاننه‌مان بیننو بتوانین به‌شه‌و له مه‌رز ڕه‌دبین.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد،سه‌عاتچواریدوانیوه‌ڕۆوه‌ڕێکه‌وتین.
له‌خۆار(سڵێ)ماشێنه‌که‌مانخه‌ڕاپ بوو! کاک موعته‌سه‌مگووتی: ده‌رناچینئه‌وڕۆ!
ده‌بێماشێنه‌که‌بگێڕینه‌وه بۆته‌عمیرگا چاکی بکه‌ین، لێره هیچی له‌گه‌ڵناکری.
ئه‌و گووتی:منسوار ده‌بم ئێوه‌ش پاڵینێن،ده‌بێ کارێکی وابکه‌ین که‌له‌وباسکه‌ی ئه‌و به‌رێلێماننه‌کووژێته‌وه ئه‌گینا بۆمانهه‌ڵنابێته‌وه‌مه‌حته‌لده‌بین!
سه‌ره‌وژێربوو، هه‌ر خۆی ده‌ڕۆیبه‌ڵامکه به‌ره‌و هه‌ورازده‌بۆوه‌ده‌بووبه‌په‌له‌دابه‌زینو پاڵینێین، منیشوامکرد، خۆشمنه‌مزانیچۆن فڕێدرامه ئه‌ولای!قاتێکینوێمده‌به‌ردا بوو، هه‌ردووکسه‌ره‌ئه‌ژنۆیه‌که‌م له‌گه‌ڵئانیشکمبه‌ئیسفاڵته‌که‌وه‌ڕۆیشتن!
تفه‌نگه‌که‌م سێمیترله دووریخۆمکه‌وتبوو!خوێنبه‌ده‌ستم و به‌ئه‌ژنۆمداده‌هات.
کاکموعته‌سەمگووتی:ئه‌یبرابۆوا باڵت گرتووه؟ چیتبه‌سه‌رهات؟ کاکه‌تۆنابیبزانیماشێن له‌ڕۆیندابێچۆنداده‌به‌زی!
ئه‌یگووتم: برا تۆنه‌تگووتنابێ بـێڵنبوه‌ستێ یه‌کسه‌ره پاڵینێن!؟
به هه‌رحاڵئازارێکیزۆرمپێگه‌ی، ئه‌وێ شه‌وێ گه‌ڕاینه‌وه بۆ (بۆڵێ)منبۆشه‌وێ میوانی ماڵی کاکحه‌سه‌نیکوێخاسمایلی بووم .
براژنه‌ئامینچه‌رخیخه‌یاتیهه‌بوو،له‌شیساغوته‌مه‌نی درێژ بێ،جلکه‌کانیبۆپه‌ڕۆکردم.
ڕۆژی١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٣۶۹هه‌تاویسه‌عاتچواری دوانیوه‌ڕۆله‌بۆڵێ ڕا وه‌ڕێکه‌وتینبه‌ره‌و (گه‌ناو)، کاتێک گه‌یشتیه پشده‌ر گه‌لێک غوربه‌ت دایگرتم که ئه‌مبینی ئه‌و شار و گونده جوانانه‌ی: توه‌سوران، سه‌نگه‌سه‌ر،به‌سته‌ئه‌ستێن،ژاراوه، قه‌ڵادزێ، پێـماڵک له گه‌ڵ گونده‌کان هه‌رهه‌مـووی به‌لاشه که‌وتۆته‌سه‌رئه‌رز!
هه‌تاڕه‌دده‌بوویبه‌و نێوه‌دابه سه‌دان گوێدرێژ‌و سه‌گوپشیله‌ئه‌هـاته‌سه‌رڕێگات، که هه‌ر هه‌موویانماڵیبوونو هه‌ڵوه‌داببوونبرسی،بێساحێبئه‌خولانه‌وه.
ئه‌و دیمه‌نه پڕ ئازاره‌ی ناوچه‌ی پشده‌رمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و گه‌ناو ڕۆیشتین.
که‌مێکمان مابوو که‌بگه‌ینه بازاڕی گه‌ناو،له‌دۆڵێکدادابه‌زین بۆ ئه‌وه‌ی عه‌سکه‌ره‌که‌کان نه‌مانبینن به‌دۆڵه‌که دا سه‌رکه‌وتین!
کاک موعته‌سه‌م به‌ره‌وبازاڕه‌که وه‌ڕێکه‌وتوئێمه‌یبه‌جێ هێشت.
ئێمه هه‌تا هه‌وا تاریک بووله دۆڵه‌که داماینه‌وه، دوای ورده‌ورده له بازاڕه‌که‌نزیک بووینه‌وه.
له‌نزیکبازاڕه‌که‌دانیشتین،وابزانمکاککه‌ریم وکاک برایمبه‌بێچه‌کچوونه ناوبازاڕه‌که،بۆ ئه‌وه‌ینه‌فه‌ری ناسیاووجێی متمانه‌له‌ناوکاروانچیه‌کانبدۆزنه‌وه، تابتوانینله‌مەیدانه مین ڕێژکراوه‌کانیئه‌وێنده‌رێڕه‌دبین.
هه‌موو خڕ و دۆڵ و ده‌شته‌کان مین ڕێژ کرا بوون، به‌ڵام عه‌سکه‌ره‌کان بۆ خاتری ئارده‌که ڕێگای کارانچیه‌کانیان کۆ کرد بوونه‌وه.
به‌خۆشیه‌وه‌کاروانچیه‌کان زۆربه‌یانناسیاوبوون، زۆربه ئاسانیتوانیمانله‌گه‌ڵیانبڕۆینوهه‌رزۆربه‌ئامانه‌تیشه‌وه‌ده‌ربازیانکردین.
له‌خوارئه‌شکان گوتیان:پاسداره‌کانله‌سه‌ر ڕێگان! ده‌بێ پاره‌ێکیان بده‌ینێبۆ ئه‌وه‌یڕێگامانبده‌ن!
به ئێمه‌شیانگۆوت:له گه‌ڵباره‌کان ته‌نیشته‌و ته‌نیشتوه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی پاسداره‌کاننه‌زاننکه ئێوه‌چه‌کدارن!
ڕاستخۆمان به ئه‌وان سپارد بوو،چیانگووتبا وامان ده‌کرد! هه‌وا زۆرتاریکبوو،باڕانێکی به‌لێژمه ده‌باری، هه‌ریه‌که‌ی میترێکنایلۆنمانپێ بووبه‌سه‌رخۆماندادابوو بـێپسانه‌وه هه‌تاڕۆژبۆوه‌باری.
ڕێگاکه زۆر دوور بوو، ده‌بوو بچینه هه‌رزنێ له وێوه بچینه‌وه سه‌ری تاڵیشی، ئه‌وجا داگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوندی مه‌زناوێ.
به‌هه‌ر جۆرێکبووکاروانچیه‌کانئه‌رکینیشتیمانیخۆیانبه‌جێگه‌یاند،له‌شیانساغو ته‌مه‌نیاندرێژ.
سه‌عات ٥یسه‌رله‌به‌یانی گه‌یشتینه گوندی(مه‌زناوێ)یه‌کێکله‌کاروانچه‌یه‌کانچۆوه‌ماڵیخۆیان و یه‌ک باوه‌ش نانی بۆهێناینکه‌له‌گه‌ڵخۆمان بیبه‌ین بۆشوێنیمانه‌وه‌مان.
له‌مه‌زناوێ ڕابه په‌له‌هه‌تاڕووناکنه‌بووه‌به‌ره‌و (زه‌رده‌کانیان)وه‌رێکه‌وتین،دیاره گوندی زه‌رده‌کانیانبه هۆی شه‌ڕینێوانعێراقوئێرانه‌وه وێرانببووژیانی لێنه‌مابوو !
ئێمهله‌وێ ڕه‌د بووینچووینه ناودۆڵێکه‌وه،له‌وێ نواێکمان بینیه‌وه که بارانه‌نه‌یده‌گرت،هه‌وا زۆرساردبوو، به‌ڵامکیسه خه‌ومان پێبوون به نۆڕه‌نیگابانماندانا و لێی نووستین هه‌تا دوا نیوه‌ڕۆێ.
دوانیوه‌ڕۆ که هه‌واخۆش بوو له نوایه‌که هاتینه‌ده‌ر، ته‌ماشای ده‌ور و به‌رمان کرد بینیمان ئه‌وه له‌پشتئێمه‌وه‌نیگابانیجاده‌که قوت بوونه‌وه!
زۆرنزیک چه‌ند سه‌دمیترێک له ئێمه‌دوور، ناچارچووینه‌وه‌شوێنیخۆمانهه‌تاسه‌عاتچواریدوانیوه‌ڕۆێ، ١۹سه‌رماوه‌زی۱۳۶۹سه‌عات ٥ی دوانیوه‌ڕۆ به‌ره‌وگوندی(دیناران)وه‌ڕیکه‌وتین.
شه‌و له گوندی دیناران نانمانخۆارد، دواینانخواردنله‌ماڵێککۆبووینه‌وه.
کاککه‌ریمشەهرنیاگووتی:به‌نه‌زه‌ری منکۆڵه‌کانمانزۆر قورسن و پێمباشه‌که‌مێکسووکیانکه‌ین!
هه‌رکه‌سه نه‌زه‌ریخۆیگووت، من پێمباشنه‌بوو! له‌به‌ر ئه‌وه‌قاتوکیسه‌خه‌وه‌که‌م زۆرخۆش ده‌ویستندڵم نه‌ده‌هات به‌جێیان بێلم!
به‌ڵام ته‌سلیمیڕای ئه‌کسه‌ریه‌ت بووم، جێم هێشتن هه‌ر جێم هێشتنهه‌تائێستاش!
کاککه‌ریمته‌حویلی که‌سێکی دان و دوایەش بۆی نه‌گێڕاینه‌وه ونی کردن!
ئه‌وێ شه‌وێ سه‌عات١٠ گوندی دینارانمان به‌جێ هێشت به‌ره‌و گوندی(ڕه‌زگه)ڕۆیشتین بۆ به‌یانیزوو گه‌یشتینه ڕه‌زگه .
له‌وێ خۆمان به ماڵێکداکرد و زۆربه‌ڕێزه‌وه وه‌ریانگرتین، دووڕۆژهه‌رهه‌موومان له‌وێ بووین.
هه‌تا بڵێی ئاره‌قاوی و چڵکن بووین، داوایخۆشۆردنمانکرد، ده‌چی حه‌مامیان نه‌بوو!
کچه‌کانئاویان بۆده‌ته‌نه‌که‌داگرمکرد بووین،ده‌بوو وه‌کمنداڵی ساوا‌له‌ته‌شتیدا خۆمان بشۆین له ژێر خانێکی سارد وسڕدا!
منگووتم:ئه‌وەی ڕاست بێمنبه‌ته‌نه‌کێکئاوهه‌رناخوسێم!
له‌وه‌ی که قاته‌کانمان به‌جێ هێشت بوو، زۆر په‌شیمانبووم ماڵه‌که جلکی پیاوانی نه‌بوو بۆ شه‌ش که‌س، هی خۆشمان چڵکن بوو، هه‌تاشه‌و هه‌مووانخۆیانشتمن خۆم نه‌شت.
لهده‌ریگونده‌که‌کانیاوێک هه‌بوو،پێیانده‌گووت:کانیژنانکۆخێکیله‌سه‌رکرا بوو، حه‌وزێکیباشیان بۆ دروست کردبوویه‌کمیترقووڵ،ئاوه‌که زۆربوو به‌لووسکه ده‌هاته‌ناوحه‌وزه‌که، هه‌وا زۆرساردبوو،ده‌ور و به‌ریئاوه‌که‌هه‌رهه‌موویسه‌هۆڵیگرتبوو،هه‌ڵمیلێهه‌ڵده‌ستا.
سه‌عات دووی شه‌و بوو،۲۱‌ی سه‌رماوه‌زی۱۳۶۹خۆمبه‌کانیه‌که‌داکرد و ده‌ستمبه‌خۆشتنکرد، سابوونێکی لۆکسمپێ بووله سه‌رگوێلاکیخۆمئه‌داوگۆرێه‌کانیشمکردبوون به لفکه !
له‌وێ ترسیشم هه‌بوو ده‌مگووتپیره‌ژنێک به چراوه خۆ به کانیه‌که دا نه‌کاو بمبینێ هه‌رام لێ بکا و بڵێ وه‌رن خێو ده‌کانیه‌که داییه!
جوانخۆمشتوچوومه‌وه‌لێینووستم۲۲یسه‌رماوه‌زبه‌ره‌وگوندی(شڵماشێ)وه‌ڕێکه‌وتین، ئه‌وێ ڕۆژێ له‌ناوگوندی شڵماشماینه‌وه.
۲۴یسه‌رماوه‌ز چووینه گوندی (قوڵه‌سوێروێ)ڕۆژێک هه‌موومان له‌وێ ماینه‌وه.
شه‌وی۲۵ی سه‌رماوه‌زمن و کاک برایمیشێخی و کاک ئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌یله‌وان جودابووینه‌وه، ئێمه‌چووینه‌گوندی (دۆڵه‌گه‌رمێ)ئه‌وانیش هه‌رله قوڵه‌سوێروێ مانه‌وه، شه‌وی۲۶یسه‌رماوه‌ز چووینه گوندی(دۆڵه‌بییه) ڕۆژێکله‌وێ ماینه‌وه ۲٧یسه‌رماوه‌زچووینه‌گوندی(ده‌رمانئاوێ)له‌وێ دۆستانیحیزب پێیانگوتین:که‌ڕێژیمهه‌ستی به‌بوونتانکردوه له ناوچه‌که‌ده‌بێ وریایخۆتانبن!
هه‌رئه‌وێ شه‌وێ گه‌ڕاینه‌وه بۆگوندیدۆڵه‌گه‌رمێله‌وێشگووتیان: ئه‌مڕۆجاش وپاسدارهاتوونه‌ناوگوندزیاتر له پنجانه‌فه‌رده‌بوون، گونداو گوند ڕۆیشتوونه‌وه‌بۆ سه‌رده‌شت.
۲٨یسه‌رماوه‌زله‌گوندی(فه‌قێسێمانی)بووین،به بێسیمئاگاداریکاککه‌ریمو هاوڕێیانیبووینه‌وه‌که‌ئه‌وانیش له‌گوندی(خڕێئاخه‌ڵ)بوون.
سه‌عات١٠ی پێش نیوه‌ڕۆ به په‌له‌ئاگاداریان کردینکه‌جاشوپاسداره‌کانهاتوونه‌ته‌ناوگوندیخڕێئاخه‌ڵ چوو بوونه ئه‌و ماڵه‌ی که پێشمه‌رگه‌کانی لێبوون جاش له ژورێک و پێشمه‌رگه‌ش له ژورێک!
گوتیان:ئاگاداربن ئه‌گه‌ر ماڵیان پشکنین،ئه‌وه ده‌بێته‌شه‌ڕ، هه‌رکه گوێتان له ده‌نگی ته‌قه‌بوو، خێرا وه‌رنه پشتی گوندی خڕێئاخه‌ڵان، له‌وێ ڕاده‌تواننگه‌مارۆیدوژمنبشكێنن.
ئێمه‌خۆمان ئاماده‌کردبوو بۆهه‌ر پێشهاتیک به‌ڵام سه‌عات دوانزده‌یئه‌وێڕۆژێ جاش وپاسداره‌کانگونده‌که‌یان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و سه‌رده‌شتگه‌ڕانه‌وه.
ئێوارێ۲۸یسه‌رماوه‌زی ۱۳۶۹هه‌تاویبه‌ره‌وگوندیشڵماش گه‌ڕاینه‌وه.
شه‌وی۱یبه‌فرانباری۱۳۶۹له ماڵێک بووینله ناو گوندی شڵماش،ئه‌وێشه‌وێبه‌فرێکی زۆرهه‌تائه‌ژنوی باریبوو !
سه‌ره‌ڕای به‌فره‌که‌ش جاش وپاسدار هاتبوونه‌ناوگونده‌که! هه‌تادوو ڕۆژان له ناوگونده‌که‌مانه‌وه.
ئێمه هه‌رله‌و ماڵه‌یکه‌لێیبوویننه‌بزووتین،جاشوپاسداره‌کانخه‌به‌ریئێمه‌یانهه‌بوو!
چه‌ند ڕۆژێکبوو ده‌گه‌ڕان به‌دوامانداگوندا و گوند بهدوامانداهاتبوون.
ئێمه‌بریارمانداکه‌هه‌تاماوه‌یه‌کوه‌زعه‌که ئارامده‌بێته‌وه له‌گوندی ڕه‌زگه‌وشڵماشنه‌جووڵێین.
پێشئه‌وه‌ی به‌فر ببارێ،به‌هۆیئه‌ندامانیحیزبه‌وه‌ناردبوومان که‌شه‌شده‌ستجلکیسپیمانبۆدروست بکه‌نو بۆمان بنێرن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئیمکانی هه‌ڵسووڕانمانله‌ناوبه‌فردا هه‌بێ، به‌فره‌که‌باری و جلکه‌که نه‌هاتن، ئه‌و ماوه له‌شڵماشماینه‌وه، بووینه سه‌رباربۆ چه‌ند ماڵێک.
واهات ٩ی به‌فرانباربڕیارمانداکه‌له‌یه‌کترجیابینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قورساینه‌خینه سه‌رچه‌ند ماڵێک دیاره‌ئێمه هه‌میشه سێ سێ ده‌چووینه ماڵێک، به‌ڵام هه‌رزۆربوو !
سێنه‌فر له مالێکشه‌و ڕۆژخواردنت بۆ ئاماده بکه‌ن و خزمه‌تت بکه‌ن بارێکی قورس بوو.
هه‌رچه‌ندخه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به گشتیقه‌تچاویانله‌خواردنو خزمه‌ت کردن نه‌بووبۆ پێشمه‌رگه.
بۆیێ پێشمه‌رگه‌ده‌بێ هه‌تاماوه‌شانازی بکا به‌به‌رگه‌که‌ی که‌چه‌نده‌به‌قه‌در وقیمه‌ته لای گه‌له‌که‌ی.
پێشمه‌رگه‌ده‌بێ هه‌ڵگری هه‌موو به‌هائه‌خڵاقیه‌کان بێ، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی وڕوو سووریه‌وه‌خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی بکات ومتمانه‌یخۆی له ده‌ستنه‌داوپارێز راو بێلایگه‌له‌که‌ی.
شه‌وی۹ی به‌فرانبارمن و کاکبرایمیشێخی وکاک جه‌لال بێتوشی به‌نیازی چوونه گونده‌کانی دۆڵی (بان‌و و قازانی) که‌وتینه‌ڕێ.
به‌فرێکی زۆرباریبوو،باێکیساردیده‌هات، ئاسمانساماڵبوو، تریفه‌ی مانگه شه‌و دیمه‌نێکی جوانی به سروشتی ناوچه‌که بخشی بوو، زۆر له دوره‌وه نه‌فه‌رت ده‌بینی،ئه‌وسه‌ره‌و ژێره‌ی پشت ماڵێ خاڵ(حه‌سه‌نی) که هه‌ڵده‌ڕژێ بۆ سه‌ر تاڤگه‌ی شڵماش به‌فرێکی زۆری تێکرد بوو، هیچ ڕێگایه‌ک دیار نه‌بوو!
هه‌ر له‌سینگی به‌فره‌که‌مان ده‌بڕی،هه‌تا که‌وتینه‌به‌ری گۆندی (گوڵێنێ) زیاترله‌سه‌عاتێکمان پێچوو !
له‌به‌ریگوڵینێ به‌فره‌که زۆرنه‌بوو باشتر بوو، جلکه‌کانمانبه‌ته‌واویته‌ڕ ببوونووه‌کگه‌ڵشکی به‌ستبوونی، به‌ره‌وهه‌وراز تێهەڵ بووین بۆگوندی(گوڵینێ)کاتێک سه‌ر که‌وتین بینیمان به هیچ لاێکدا ڕێگا نه‌شکاوه!
که‌وتینه نێوان گوندی(کانیسێووگوڵینێ)سه‌عات١۲یشه‌و بوو.
له سه‌ربه‌فره‌که وه‌ک گایڕه‌شدیاربووین، له‌ناوگوندی گوڵینێجاشخانه‌هه‌بوو، ده‌بوو به خوارگونده‌که‌دا ڕه‌دبین ونیگابانیجاشخانه‌که نه‌مانبینێ.
کاکبرایموکاکجه‌لالگوتیان:با بچین بۆ گوندی (کانی‌سێو)، منگوتم: که‌سله‌وێناناسم!
ته‌نیا یه‌ک ماڵ ده‌ناسم ئه‌ویش باوه‌ڕ ناکه‌مماڵیان له‌وێمابێ!گوتمهێشتا زووه‌به‌سه‌عاتێکیتر ده‌گه‌ینه گوندی (قازانی).
گوتیان:هێزمان نه‌ماوه!ئه‌و هه‌مووبه‌فره به‌کێده‌بڕدرێ!
کاکبرایمگووتی:کاک که‌ریمگووتیویه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوون بۆدۆڵێ قازانی،ئه‌وه بچنه‌گوندیکانیسێوێنازانمماڵیکێ!
گووتم فه‌رموونبابچینبۆکام ماڵ؟ گوتی:ناویماڵه‌که‌مله‌بیرچۆته‌وه!
گووتمقه‌ی ناکاله بیرتچۆته‌وه، ده‌چین بۆگوندی (کانی‌سێو)له‌پیش دا سه‌رێک له‌و ماڵه هه‌ڵدێنین که منده‌یناسم، ئه‌گه‌رله‌وێ مابن و باریان نه‌کردبێ بۆ شار ئه‌وه‌له‌وێین.
ئه‌گه‌رله‌وێش نه‌مابن ئه‌وه‌خۆمان به ماڵێک دا ده‌که‌ین!
سه‌عات ێه‌ک و نیوی شه‌و چووینه ناوگوندی کانیسێوێسهگ پێمانوه‌ڕی و ماوه‌یەک خۆمانپه‌نا دا.
ئه‌وجار چوومه‌بنپه‌نجه‌ره‌یئه‌وماڵه‌یکه من ده‌مناسین، هه‌رله‌شوێنیخۆیانمابوون.
به‌هێواشیله په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کام دا، خێزانی ساحێبماڵهاته‌بنپه‌نجه‌ره‌که‌و گوتی: کێیه؟گووتمفڵانه که‌سه‌م ! زه‌حمه‌ت نه‌بێ پیاوه‌که‌ت له ماڵه؟
گووتی: پیاوه‌که‌م ئه‌و ئێواره له‌پڕ تووشی زگ ئێشه‌بووه‌وبردوویانه‌بۆنه‌خۆشخانه!درێژه‌یداو گووتی:من ناتوانم ده‌رگاتان لێبکه‌مه‌وه!هه‌ڕۆن بۆماڵیخه‌زورم له‌گه‌ڕه‌کێخواره‌وه‌ییه‌دارتوێکیان له‌پێش ماڵه‌که‌ییه.
چووینه‌خوار، ماڵه‌که‌مان دیته‌وه، به‌فره‌که‌زۆر به‌رز ببۆوه له نزیکپه‌نجه‌ره‌که بوو .
به‌هێواشی په‌نجه‌ره‌که‌مکوتاپیاوێکی ریش سپی به‌ته‌مه‌ن سه‌ری له‌ده‌ربیزه‌که‌وه‌ده‌رهێنا !
گووتی:ئێوه کێن فه‌رموون؟ گووتمبێزه‌حمه‌ت ئێمه پێشمه‌رگه‌ین ده‌رگامانلێده‌که‌یته‌وه؟
تاوێک ڕاماو ته‌ماشای کردین و زانی که‌چه‌کدارین!زۆر ئازا ونه‌ترسبوو، هاتده‌رگاکه‌یلێکردینه‌وه.
چووینه ژوره‌که‌ی دیتمانخۆیوکچه‌که‌ی به‌ته‌نیاله‌وژوره دا نوستوون.
خۆمان پێناساندئه‌وئێمه‌ی نه‌ده‌ناسی،به‌ڵام باوک و باپیری منی ده‌ناسی هه‌ویستمان له‌و ڕێگایه‌وه متمانێکی بۆ دروست بکه‌ین و شک و گومانه‌کانی بڕه‌وێته‌وه لێمان نه‌ترسێ.
سۆبه‌که‌یبۆگڕ داین، خۆمان وشک کرده‌وه، خه‌ریکبوو خواردنمان بۆبێنێگووتمانئێمه هیچ ناخۆین! دانیشه خۆت سه‌خڵه‌تمه‌که.
تێ بینی: پێویسته لێره ئه‌وه بڵێم که من بۆم نییه ناوی که‌س به‌رم ! زۆر دوور نییه ئێشتاش ڕێژیم دووبار گێچه‌ڵ به‌و بنه‌ماڵه پێ بکا !
پێمان ڕاگه‌یاند که ئێمه‌پێشمه‌رگه‌یحیزبیدێمۆکراتیکردستانیئێرانین، ئه‌وه‌ش پێناسه‌که‌مانه!
خاڵه پیره گووتی: گرینگنییه هه‌رکه‌سێکبن به‌خێرهاتن.
ئاگادارمان کرد که خۆمانوشکده‌که‌ینه‌وه و شوێنێکمان بۆدیاری بکا که‌ڕۆژبتوانین به ئامانه‌ت لێی بحه‌وێنه‌وه.
ئه‌و گووتی:له دیوی کوڕه‌کانم جێگاتان بۆ ڕاده‌خه‌م وهه‌ر له‌وێشده‌بن ڕۆژێ، من هێشتا نه‌مده‌زانی چه‌ند کوڕی هه‌یه!
ئه‌و خێزانی نه‌مابوو ته‌نیا کچێکی هه‌بوو به سه‌ر ماڵه‌که‌ی ڕاده‌گه‌ی، به‌کچه‌که‌مان گووت:ئه‌گه‌ر سپه‌ی پاسدار هاتن نه‌چیهاوارکه‌ی و خۆتسه‌خڵه‌تکه‌ی،هه‌ربه شێوه‌ی ڕۆژانهه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ی.
چووینه‌دیواخانه‌که بۆ نوستن، ده‌بینم دوو گه‌نج له‌وێ نوستوون! ئه‌وانمان خه‌به‌ر نه‌کرده‌وه له‌ڕیزی ئه‌وان جێگایبۆڕاخستبووین.
به‌یانیکوڕه‌گه‌وره‌که‌یبه‌خێرهاتنی کردین‌و گووتی:ناچن چاوبشۆنله‌کانییه‌که؟
جوابمان داوه‌که‌ئێمه‌پێشمه‌رگه‌ی حیزبیدێمۆکڕاتین و ناتوانین بچینه ده‌رێ خه‌ڵک ده‌مانبینێ!
گووتی: چۆن بزانمکه ئێوه‌پێشمه‌رگه‌یحیزبیدێمۆکڕاتن؟!
کارتی پێناسه‌که‌مان پێ نیشان داته‌ماشای کرد وگووتی به‌خێرهاتن سه‌رسه‌رم.
ئه‌و پیشئێمه‌له خه‌وهه‌ستابوو و نان وچایخوارد بوو به ئێمه‌یگووت: له‌وپاشخانوه چاوبشۆن و نان بخۆن، منده‌چم بۆشار ده‌بێ سه‌ردانی کاکم بکه‌م له نه‌خۆشخانه‌و هه‌ر شتێکی پێویستانه بۆتاندێنم!
ئێمه‌ڕازینه‌بووین که‌بچیته‌شارو هیچیشمان پێویست نه‌بوو، گوتمان پێوست ناکا ئه‌مڕۆ بچیه شار، هه‌ر لێره‌له ده‌ور و به‌ری ماڵ بی باشه !
ئه‌وبه قسه‌یئێمه‌ی نه‌کرد بوو، بێ ئاگاداری ئێمه ڕۆیبوو بۆشار!
له شار براێکی تری ده‌بینێ، که ڕۆژی پێشتر له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌که‌یان کاتێک نه‌خۆش بووه چۆته شار و شه‌و له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه له گه‌ڵی دا.
کاتێک ئه‌یبینێ ده‌ڵێ کاکه بۆچی هاتووی بۆ شار؟ جواب ده‌داته‌وه ده‌ڵێ میوانم هه‌ن!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: میوانی چۆن؟ ده‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ن! هه‌ر ئاگادار ده‌بێ که پێشمه‌رگه‌یان له ماڵه‌وه‌ن ڕاده‌کا بۆ بازار گه‌لێک خواردن ده‌کڕێ به په‌له ماشێنێک به‌کرێ ده‌گرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه، کاکیشی به‌جێ ده‌هێڵێ !
۱۰یبه‌فرانباری۱۳۶۹سه‌عات دووی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌و کوڕه وه‌ژور که‌وت و به‌خێرهاتنیکردین!
ئێمه ئه‌ومان نه‌بینیبوو هه‌ر به پێکه‌نینه‌وه گووتمان له‌کوێ بووی؟! گووتی:دوێنێئێواریله‌گه‌ڵکاکم که نه‌خۆش بوو چوومه‌سه‌رده‌شت.
گووتمان: کاکتچۆنبوو؟ گووتی:باشه،عه‌مه‌لی جه‌ڕراحی بۆ کراوه وڕێخۆڵه‌کوێره‌ی بووه ئێستا باشه.
گووتی: له خۆشیئێوه‌هاتوومه‌وه! گووتمان:چۆنتزانیکه ئێمه لێره‌ین؟
گووتی:کاکم که‌هاتبۆشارپێگووتمکه میوانمانهه‌ن!
سه‌عات سێ و نیویدوانیوه‌ڕۆمن خۆم پێچایه‌وه، گوتمکاک برایمخۆتانبه‌بستنهه‌رواباشه!من هه‌میشه ده‌مه‌و ئێواران زوو خۆمده‌به‌ست.
من نیو سه‌عات زووترخۆمپێجایه‌وه دانیشتم ،وه‌کهه‌سته‌کانی ناومێشککه‌پێمبلێن شتێک ڕوو ده‌دا!
هه‌ستێکم ڕێنیشتبوو! متمانه‌م به وزعه‌که نامابوو فکرم ده‌کرد خه‌ڵکێکی زۆر زانیبێتی که ئێمه له‌و ماڵه‌ین! سه‌عاتبوو به چوارله‌پڕ هه‌مان کوڕه خۆی به‌ژووره‌کهداکرد وگووتی:جاش و پاسدارهاتن ده‌وره‌تانگیرا!
خانوێکی قه‌دیمبوو زۆرکونو که‌لێنهه‌بوون، کاک برایم وکاک جه‌لالخۆیاننه‌بەستبوو هه‌رتفه‌نگوخه‌شابیان به کۆڵدا دان و بۆ پشتیریئه‌و دیواخانه‌یکه‌لێیدانیشتبوویندوو پشتیریتری له‌پشته‌وه هه‌ڵکه‌وت بوو، چووینه ده‌وێوه شوێنێک بوو سه‌ر بانه‌که‌ی هه‌واکێشی هه‌بوو دوو داری ڕاسته‌و چه‌پ لێ قایم کرا بوو.
کاک برایممێزه‌ر و گۆرێیه‌کانیشی له دیواخانه‌که‌به‌جێ مابوون!
جێگا وبانه‌که‌شهه‌روه‌ک خۆڕاخراوبوون!
به ته‌واویئاماده‌نه‌ببووین که جاش وپاسداره‌کانگه‌یشتنه ژورێ!ئه‌وانه‌یکه هاتنه ژوره‌که هه‌ر هه‌موویانجاش بوون!
هه‌ربه‌کوردیقسه‌یان ده‌کرد، هه‌ر وه‌ژورکه‌وتن و به قه‌و هاواریان کرد و گووتیانکوانێنپێشمه‌رگه‌کان؟!
گووتیان ئه‌وجێوبانه‌بۆکێ ڕاخراوه؟ئه‌و گۆرێ و مێزه‌ره هیکێن؟ خاڵه پیره جوابیدانه‌وه گووتی:باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌وانه هه‌موو هی کوڕه‌کانی خۆمن که‌ڕۆژانه‌ماندوده‌بنبه خزمه‌تکردنیماڵاته‌وه، لێره‌شپشووده‌ده‌ن.
خاڵه پیره پێشی پێ‌گرتن و گووتی: بۆخاتریخودا پێشمه‌رگه چده‌کا لێره‌به‌و به‌فروزستانه‌ماڵم بۆئه‌پشکنن به خۆڕایی؟ جوابیخاڵه پیره‌یان نه‌دایه‌وه و له سه‌رگه‌ڕان به ژوره‌کانداسووربوون.
جاشه‌کان داوای چرایان کرد که بۆیانبێنن،چراقه‌وه‌ێکیان بۆ هێنان.
له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه‌چراکه‌یان هاویشتبۆ ئه‌و پشتیره‌ی که ئێمه‌ی لێبووین که‌وته‌پێشلاقمان!
جاشه‌کان ڕه‌نگه هه‌ستیان به‌بوونی ئێمه‌کردبێ، له‌پشتیره‌که دابه‌ڵامنه‌یان وێرا بۆلای ده‌رگاکه بێن!
چۆن باشئه‌یانزانیکه مه‌رگچاوه‌ڕوانیان ئه‌کا!بگره زۆریش پێیان خۆشبووکه‌بزاننئێمه له‌کوێداین!
بۆئه‌وه‌ناکه‌بڵییهێنده ئازا و به غیره‌تبن بێنه‌سه‌رمان و بمانکوژن، به‌ڵکو له‌به‌ر ترسه‌نۆکیانیان،ئه‌وانزۆر له‌وه ده‌ترسان که‌به‌نه‌خافڵه‌ت به سه‌رمان دابکه‌ون بکوژرێن.
ئه‌وپشتیره‌ی که ئێمه‌ی لێبووینده‌رگاکه‌یقفڵ درابوو، به‌خاڵه پیره‌یانگووت: ده‌رگاکه‌مان بۆبکه‌وه؟
ئه‌وگووتی:نایکه‌مه‌وه!چۆڵه که‌سیتێدانییه!جاشه‌کانفشاریانبۆ هێناگوتیان هه‌رده‌بێ بیکه‌یته‌وه!
خاڵه پیره گووتی:ئه‌وه کلیله‌که‌خۆتانبیکه‌نه‌وه!نه‌وێرانسرکه‌ێکیان کرد‌و ڕۆیشتن!هه‌ربۆیەکاتێککه‌دڵنیا بوون ئێمه‌له کوێن!ده‌ستیان به‌ڕاکه‌ڕاککرد به ناو ژوره‌کاندابه هه‌راهه‌راوهه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌چوونه ژێرخانه‌کانیخواری.
خانوه‌که دووقات بوو، هه‌رچیهه‌بووکه‌ل وپه‌لی ناو ماڵ پێکیاندادا!
به‌ڵامبۆ لایئێمه‌نه‌هاتنه‌وه!
جارێک ڕۆیشتن و دوای ماوه‌یه‌ک گه‌ڕانه‌وه!
سه‌رله نوێ هه‌مووماڵه‌که‌یان پشکنیه‌وه، به‌ڵامبۆ لای ئێمه‌نه‌هاتنخۆیان ده‌یانزانیکه ئه‌وێ بڤه‌یه!
ئێمه بڵیمنه‌ترساین ڕاست نیه، گیان شیرینه‌ئه‌وه‌ی بڵێ ناترسم درۆده‌کا،ترساینبه‌ڵامخۆمان ئاماده‌کردبووبۆشه‌ڕیمان و نه‌مان.
له‌کاتیکی وا دا که‌سێشزامنی ئه‌وه‌ناکا که چ ڕوو ده‌دا، کێ ئه‌دۆڕێ و کێ ئه‌یباته‌وه.
ئێمه که ده‌وره‌مان گیرابوو ده‌رکی ئه‌وه‌مانده‌کردکه‌دوژمن ده‌وره‌ی داوین، به‌ڵامنه‌مان ده‌زانیکه‌هێزیدوژمنزۆره‌یان که‌مه، یان چپیلانێکیانهه‌یه.
کات و ساتێکی زۆر هه‌ستیار بوو چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێک ده‌کرا و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌ر ده‌م و له مه‌یدان دابوون، له‌و کات و ساته چاره‌نوس سازه دا زۆر ئیمانمان به خۆمان بوو، وره‌مان به‌رز بوو، توکی سه‌رمان قرژ ببوو! یه‌کپارچه ببووینه ئاگرێک ته‌سویری وا به‌مێشکم دا ده‌هات چه‌ند که‌سێک که‌وتوون به سه‌ر ده‌ست و قاچ دا و شڵاڵی خوێنن!
دوای چه‌ندده‌قیقه‌ێه‌ک جاشوپاسداره‌کان ڕۆیشتنه‌وه سه‌رجاده و گونده‌که‌یانچۆڵکرد.
ئێمه‌ش له ماڵه‌که چووینه‌ده‌ره‌وه وخۆمان هه‌ڵدابه‌ناو به‌فره‌که دابۆ لایگوندی (ترشیان)، له‌ترشیاننه‌ماینه‌وه‌چووینه چۆمی شڵماشێ.
ئێوارێ له‌وی نانمان خوارد، هه‌رئه‌وێ شه‌وێ به‌ره‌وگوندی ڕه‌زگه که‌وتینه‌رێ.
سه‌عات دوانزده‌ی شه‌وگه‌یشتینه‌ڕه‌زگه، پرسیاری هاوڕێیه‌کانیترمانکرد، له‌وێ نه‌بوونئه‌وان چوو بوونه گوندی شڵماش.
بۆ ڕۆژی دوای جاش و پاسداره‌کانبه قه‌وه‌تێکیزۆرتره‌وه دێنه‌وه سه‌ر گوندیکانیسێوێ و هه‌موو ئه‌ندامانیبنه‌ماڵه‌ی خاڵه پیره ده‌پێچنه‌وه و ده‌یانبه‌ن بۆ ئیتلاعاتیسه‌رده‌شت.
دوایئازار و بێحورمه‌تیێکیزۆر ماوه‌ی چه‌ندڕۆژ زیندانیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌هاجیاله‌و ئازار دانه دووساڵیش زیندانی به سه‌ر کوڕه‌گه‌وره‌که‌یانداده‌سه‌پێنن.
ئێمه ئه‌و دوو ڕۆژه هیچپیوه‌ندێکیبێسیمیمان به یەکه‌وه نه‌بوو، کاک که‌ریم بێسیمه‌که‌ی داخست بوو !
ئه‌وه‌یکه‌بۆ ئێمه‌هاته‌پێش له‌گوندی کانیسێوێ هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو ئێمه ده‌رباز بووین ساحێب ماڵ ٢ساڵ زیندانی چێشت .
به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران هیچ به دوا داچونێکی دا بۆ نه‌کرد!
دیار بوو که به‌ساده‌کاریخۆیان له سه‌رده‌شت لای که‌سێک باسیان کردبێ.
ئه‌و بنه‌ماڵه ناوی که‌سێکیان بردووه که گویا ئه‌و ڕاپۆرتی داوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌ره‌و ڕووی لێپرسینه‌وه نه‌بووه .
ئه‌گینا هیچکه‌سێکنه‌یزانیوه‌که‌ئێمه‌له‌گوندی کانیسێوین،که‌سیشئێمه‌ی نه‌بینیوه له‌وگونده ئه‌ی ڕێژیمچۆن خه‌به‌رێکی ئاواده‌قیقیده‌ستکه‌وت؟!
هیچسه‌یر نیه‌که‌له دەمیئه‌وانده‌رچووه ڕێژیم خه‌به‌رێکی زۆر ده‌قیقی وه‌رگرت بووجێگای تێڕامانبوو !
به‌هۆی ئه‌وئاشکرا بوونه‌ی ئێمه‌له گوندی کانیسێوێ، ڕۆژی۱۲یبه‌فرانبار ڕێژیم قه‌وه‌تێکی زۆری هێنا بۆ گونده‌کانیده‌ور و به‌روه‌ک:ماره‌غان، کانی‌سێو، ترشیان،گوڵینێ، شڵماش.
هاوڕیه‌کانمانله شڵماشه‌وه‌به‌په‌له هاتنه‌وه بۆگوندیڕه‌زگه، خه‌به‌ریانپێداین که‌قه‌وه‌ته‌که‌دێته‌گوندی ڕه‌زگه‌ش!
ئێمه له‌گوندی ڕه‌زگه‌کۆبووینه‌وه،بڕیارماندا که هه‌تاسه‌عاتچواری شه‌و له ماڵێکنیگابانی بده‌ینوبۆڕۆژبچینه ئه‌ودۆڵه‌ی نێوان ڕه‌زگه‌وشێخه‌سوور.
ڕۆژی۱۳ی به‌فرانبارله‌خوارگوندی ڕه‌زگه‌له کۆخێکی هاوینه داماینه‌وه له‌و نیسێ ییه،نه‌ده‌رگای تێدا بوونه په‌نجه‌ره به ته‌واوی به‌ر هه‌ڵدابوو، هه‌وازۆرساردبوو، پێنج پله ژێر سفر بوو .به‌فر هه‌مووناوچه‌که‌ی داپۆشیبوو،بۆمان نه‌بوو ئاگریشبکه‌ینه‌وه‌له‌به‌ردوکه‌ڵ!
ئه‌وێ ڕۆژێهه‌تائێوارێهه‌ڵپه‌رین له‌سه‌رمان،هه‌ر چه‌ند ڕۆژه‌که‌مان زۆر لێدرێژبوو!به‌ڵام قه‌وه‌ته‌که‌نه‌هاتبۆ ڕه‌زگه ئێوارێ گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌وگوند.
ماوه‌یەکیهه‌رله‌گوندی ڕه‌زگه‌ماینه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژیم له‌دیتنه‌وه‌ی پێ و شوێنمانناهومێدبێ.
جاشوپاسداره‌کان پێنجرۆژ له گوندیشڵماش مانه‌وه، به شه‌ویشکه‌مینیانداده‌نا.
له‌گوندی ڕه‌زگه‌هه‌ر ڕۆژه‌له ماڵێکمیوان بووین، هه‌مووخه‌ڵکیگوندده‌یان زانیکه‌پێشمه‌رگه له‌ناو گوندن ئه‌گه‌رڕۆژێکهه‌ستیانکردبا له گوندنینپرسیاریانئه‌کرد بۆ ونبوون؟
ئه‌وماوه‌په‌ڵوی کوله‌که‌وکه‌شکه‌کیباشمان خوارد.
۲۳یبه‌فرانبارله‌گوندیشڵماشچاومبه‌یه‌کێکله‌وجاشسه‌ربازانه که‌وتبه‌ناویعوسمانکه‌له‌گه‌ل ئه‌و جاش و پاسدارانه‌ببوو که‌له‌گوندیکانیسێوی ده‌وره‌یان دابووین.
“عوسمان ته‌مه‌نێکیکه‌میهه‌بوو،لێم‌پرسی: کێخه‌به‌ریبه ئێوه‌داکه‌پێشمه‌رگه‌له گوندی کانیسێون؟
جوابیداوه‌نازانم! ته‌نیا فه‌رمه‌نده‌که‌مان که پاسدار بوو،سه‌عات دوو و نیوی دوانیوه‌ڕۆبه په‌له هاتو گووتی خۆتانئاماده که‌نمه‌ئموریه‌تمانهه‌یه!
گووتی: مننه‌مزانی بۆکوێیه !۲۶ نه‌فه‌ربووین،ئه‌کسه‌ریجاشسه‌ربازبووین .
سواریدووتوێتا باریان کردین وهێنایانینبۆکانیسێوێ،فه‌رمه‌نده‌که‌مانزۆرده‌ترساهه‌رله‌سه‌ر جاده‌که نه‌هاته‌خواره‌وه.
پێیانگوتینکه ماڵی فڵانه که‌س پێشمه‌رگه‌ی لێن و ده‌بێ بیانگرین.
منباوه‌ڕمنه‌کرد که به‌و زستانه‌پێشمه‌رگه‌له‌ناوچه‌بن! نه‌ش ده‌ترسام دڵنیا بووم که درۆییه شتێکی وا روو نادا!
کاتێک چووینه‌ماڵه‌که‌هه‌ستمان کردکه کسانێک له ژوره‌که‌بن به‌ڵام که‌س نه‌یده‌زانی که پێشمه‌رگه‌ن یا که سانی ترن، ترس و خۆفمان ڕێنیشت که‌سیش ئاماده‌نه‌بووخۆیبه‌کوشت بدا!
هه‌رچی پاسداره‌کان بوون نزیکی ماڵه‌که نه‌که‌وتن هه‌ر له سه‌رجاده‌که له‌گه‌ڵ فه‌رمه‌نده‌که مانه‌وه، نه‌هاتنه ناو گونده‌کش! ئه‌وانه‌ی هاتنه‌ژور سێ نه‌فه‌ر بوون هه‌موویان جاش و کوردبوون، جارێکچووینه‌وه سه‌رجاده‌که به فه‌رمه‌نده‌که‌مانگووت: ماڵه‌کامان پشکنی،که‌سیلێ نه‌بوو!
ئه‌و ڕازینه‌بوو! گووتی:ده‌بێ دووباره بچنه‌وه بی پشکنن، دووباره هاتینه‌وه‌بۆماڵه‌که ئه‌ونۆره‌هه‌رچووینه ژێرخانه‌کان که دڵنیا بووین که‌س له‌وێ نین .
مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو بیانۆی فه‌رمه‌نده‌که ببڕینو بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ سه‌رده‌شت”.
من باس وخواسم زۆرلێپرسی، به‌ڵامده‌قی قسه‌کانی هه‌ر ئه‌وه‌بوون که‌نووسیومن.
واهاتبه‌رگه زستانیه‌کانمانبۆ هاتخه‌یاتێکیلێزاندرویبوونیزۆرباشبوون، ده‌ستیخۆشبێت.
شه‌وه‌ی ۲۵‌ی به‌فرانباربڕیارماندا که دووبار تیمه‌که‌مان له یه‌ک جیا ببینه‌وه.
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌شبه باشمان زانیکه هه‌تا دۆڵیقازانی به‌یه‌که‌وه‌بڕۆین،له‌وێشه‌وه دووبه‌ش بین.
من‌و کاک‌برایمی شێخی و کاک ئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌یئه‌و نۆره به‌یەکه‌وه بووین.
کاککه‌ریم شه‌هرنیاو کاک سه‌یدخدری نەبی‌پور و کاکجه‌لال بێتوشیش به‌یەکه‌وه‌بوون.
ڕۆژی۲۶ی به‌فرانبار به‌یەکه‌وه بووینله‌گوندی(خڕێئاخه‌ڵان)بۆشه‌وی۲۷ به‌فرانبار له‌یه‌کدابڕاین ،کاککه‌ریمو هاوڕێیانی یه‌کسه‌رگه‌ڕانه‌وه‌بۆشڵماش.
ئێمه‌به‌ره‌و گونده‌کانیدۆڵه‌گه‌رم، دۆڵه‌بێ، سێوه‌تاڵ، ده‌رمانئاوێ ڕۆیشتین.
چه‌ندڕۆژێکله‌و گوندانه‌ماینه‌وه،۵یڕێبه‌ندانی۱۳۶۹له‌گوندی(گه‌وه‌لان) له ماڵێک بووین له یەکێک له دیواخانه‌کان دانیشت بووین، ده‌رگاکه‌یان داخست بوو که‌س بۆی نه‌بوو بێته ژوره‌وه، دوانیوه‌ڕۆ کچێکی گه‌نج پیدا بوو، له داڵانه‌که ده‌ستی کرد به گۆرانی وتن! ئه‌و ده‌نگی خۆش بوو به پێشمه‌رگه‌شی هه‌ڵ ده‌گووت، ئێمه له‌و دیو گوێمان لێ گرتبوو تاوێک پێچوو به ساحێب ماڵی گووت: ده‌ڵێی ئێره پێشمه‌رگه‌ی لێن! هه‌ر هاتوو ده‌رگایه‌که‌ی ئێمه‌ی داکوتاو هه‌ر بۆ خۆی گووتی دێره دان وه‌رنه ده‌رێ! نه‌مانتوانی سرته بکه‌ین، تاوێک پێچوو ئارام بۆوه ڕۆیی.
فه‌رموو ٥ی ڕێبه‌ندان له‌و گونده خنجیلانەی گه‌وه‌لانین، له ناو باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵکی قاره‌مانی کورد دا، هه‌موو ڕێگا گیراون، سه‌ردان کردن هه‌تا به‌هار دژواره! به‌ڵام پێشمه‌رگه هه‌ر ڕۆژه له گو‌ندێکه!
شه‌وی۱۲ی ڕێبه‌ندانله‌گوندی(فه‌قێسێمانی)ماینه‌وه ئاسمان ساماڵ و هه‌وازۆرساردبوو، له هیچ شوێنێک نه‌ده‌توانی سه‌د میتر بڕۆی له به‌ر به‌فری زۆر هه‌موو ڕێگاوبان داخرابوون، گوندا و گوند نه‌ده‌کرا سه‌خت حاسێ بووین، ساحێبماڵ ۲ هۆده‌ی دانیشتنی هه‌بوو، یه‌کیک له هۆده‌کان بۆ خۆیانی لێبوون، ئه‌وی تر که ئێمه‌ی لێبووین کوره‌یئاگری تێدانه‌بوو!
سه‌عات دوانزده‌ی شه‌و عه‌لا‌دینێکی نه‌وتی بۆداگریساندین، به ئاسووده‌ی لێینووستین.
سه‌عاتدووی شه‌و له نه‌کاو ساحێبماڵخۆیبه‌ژورداکردوگووتی: هه‌ستن!هه‌ستن! ماون؟
چهه‌ستینچاوچاوینه‌ده‌بینی!عه‌لا‌دینه‌که‌دووکه‌ڵیکردبوو، هه‌موو دیوه‌که‌یپڕکردبوو له دووکه‌ڵ!
کاتێکدیوه‌که‌ی ئێمه پڕببووله‌دووکه‌ڵ له وێشه‌وه‌به ناو دارهۆڵه‌کاندا نه‌کبه‌ده‌رگاکه‌داچوو بۆژوری ساحێبماڵ، ئه‌وێشی پڕ کرد بوو له دووکه‌ڵ!
ماڵومنداڵهه‌موویخه‌به‌ر ببۆوه‌ده‌رپه‌ڕیبوون بۆده‌رێ گووتیان چیڕوویداوه، ئه‌وه چییه‌ئه‌و هه‌موو دووکه‌ڵه ڕه‌شه؟
به‌وسه‌رمایه‌ده‌رپه‌ڕینه‌ده‌ره‌وه، هه‌موودموددانمان پڕله‌دووکه‌ڵ!ئه‌وهه‌موونوێنوبانه‌هه‌رخڕی وێران ببوو .
هۆڵه‌کان هه‌موویان قلقله‌یدووکه‌ڵیانلێهاتبوونه‌خوارێ، نازانمچۆن ئێمه‌وه‌خه‌به‌رنه‌هاتبووینله ناوئه‌و هه‌موودووکه‌ڵه‌دا !
ئه‌ویشه‌وێبه‌ڕێگادازۆر ماندووببووین هه‌ر وه‌ک مردوانمان لێهاتبوو، له هه‌موویسه‌یرتر که‌ته‌ماشاییه‌کترمان ده‌کرد ده‌تگووت ئێستا له ئه‌فریقایڕاهاتووین ڕه‌ش وه‌ک خه‌ڵوز!
هێنده دووکه‌ڵمان هه‌ڵمژی بوو ئه‌وێ شه‌وێ، هه‌تا دوو رۆژان هه‌ر دووکه‌ڵمان فڕه ده‌دا!
به‌داخه‌وه ئه‌و ڕۆژه ماندو بوونێکیزۆرتووشیخێزانیساحێب ماڵ بوو، ئه‌وێ ڕۆژیهه‌تائێوارێ جلک و به‌رگی بۆ هه‌موومان شتوه،بێجگه‌له‌نوێنوبان وماڵه‌که‌یخۆیکه‌به‌چه‌ندڕۆژده‌بوو پێیه‌وه خه‌ریک بێ هه‌تاخاوێنی بکاته‌وه.
ڕۆژی ١۲ی ڕێبه‌ندان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ئه‌و هه‌موو دووکه‌ڵه‌شمان لێ هاڵابوو چووینه ده‌ره‌وه، هه‌تاوێکی خۆش ئاسمان ساماڵ، به سه‌ر ئه‌و دۆڵه‌ی قازان و ڕه‌شه‌هه‌رمێمان دا ده‌ڕوانی دیمه‌نی جوانی ئه‌و به‌فرو مه‌نزه‌ره ژیانێکی نوێی به‌به‌ر دائه‌کردینه‌وه و ئاره‌زووی باڵت ئه‌کرد بفری به سه‌ری دا، به‌ڵام هێنده شاد و سه‌ربه‌رز بووین پێویستمان به باڵ نه‌بوو چۆنکه پێشمه‌رگه بووین زۆر له هه‌ڵۆی به‌رزتر بووین.
هیوادارم گه‌ل و وه‌ڵاتم ڕزگاری بێ و بتوانین عه‌وێزه‌ی ئه‌و خێزانه قاره‌مانه بکه‌ینه‌وه.
ڕۆژی۲۱یڕێبه‌ندان ۱۳۶۹ له‌گوندی سێوه‌تاڵ بووین، ئه‌و گو‌نده‌ی لێی له دایک ببووم به‌ڵام ئه‌وێ رۆژێ نه‌مده‌توانی له ژووره‌که بێمه ده‌ره‌وه و ته‌ماشای یادگاریه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵی خۆم بکه‌م!
ئه‌وڕۆ ۲١ی ڕێبه‌ندانه له گوندی سێوه‌تاڵین، کاک برایم شێخی، کاک ئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌ی و ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی له په‌نجه‌ره‌وه ته‌ماشای کوێستانه پڕ له به‌فره‌کان ده‌کەین، ئه‌بینین دوژمن سڕ بووه له سه‌ر جاده‌که نیگابانه ئێمه له شوێنی گه‌رمین له نزیک ئه‌و له باوه‌شی خه‌ڵکی خۆمان دا چای گه‌رم ئه‌خۆینه‌وه! جارجار گوێ له هه‌واڵه‌کان ده‌گرین خه‌به‌ر خۆشن! ورده ورده ده‌سەڵاتی یه‌کێک له دوژمنه‌کانی گه‌لی کورد گڵۆڵه‌ی که‌وتۆته لێژی و به‌ره‌و نه‌مان ئه‌روا.
ئه‌و سێ مانگه زستانه‌مان زۆر به سه‌ختی لێڕۆی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆر به‌خته‌وه‌ر بووین که سێ مانگی زستان به‌و زروفه سه‌خته‌وه له ناوخه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و به‌توانای ناوچه‌ی هۆملیسه‌رده‌شتبمێنینه‌وه،ژیانمانتێکه‌ڵی به ژیانیئه‌وانکرد، وه‌ک که‌سێکیخۆیانپاراستیانینله‌داوته‌ڵه‌یدوژمن، له‌و ماوه دا هه‌ر چه‌ند جار‌و بار ته‌نگه تاو ده‌بووین به‌ڵام به‌هاوکاری و پشتیوانی خه‌ڵکه‌که به سه‌ر ته‌نگانه‌کان دا زاڵ ده‌بووین و سه‌ر به‌رزانه مه‌ئموریه‌ته‌که‌مان به‌ڕێوه ده‌به‌رد.
ئه‌وێ زستانێ هه‌تاومان نه‌بینی!هه‌ر له‌شوێنه تاریکه‌کان دابووین وه‌ک کرمیسپیمانلێهاتبوو!
له‌لاێکیتره‌وه‌به‌هۆیبێ ئیمکاناتیخه‌ڵکه‌که‌نه‌مانده‌توانیپوختوخاوێنیخۆمان بپارێزین.
زۆر جار ئه‌سپێ لێیداینو تووشی نه‌خۆشیه‌کانی پێست بووین، له‌و ماوه دا گوێمان له ڕادیۆ ده‌گرت و کتێبمان ده‌خوێنده‌وه، به‌دایم وه‌ککوێره‌که‌هه‌ربه‌هه‌ویا دووچاوی ساغبووین!
کاتێکوه‌ڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانپه‌لاماری عێراقیاندا زۆر شاد و خوشحاڵبووین،پێمان وا بوو که‌له‌به‌ندێکرزگاربووین.
به‌شادیه‌وه به‌ره‌و گونده‌کانیناوچه‌ی ئالان وه‌ڕیکه‌وتین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه به په‌ڕینه‌وه بۆ کوردستانی باشوور وهه‌ناسه‌ێکی ئازاد هه‌ڵکێشین!
ئه‌یچه‌ندخۆشبوو!ده‌تگووت ئه‌وی ڕۆژیله‌دایکبووم،۲٣ ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣۶۹بووله‌گوندی(گروێسێ)بووین.
هه‌تاسه‌عاتسێیشه‌وله‌وێ نووستین، دوای ئه‌ندامێکیحیزبی وه‌پێشمانکه‌وت بۆ سه‌رچۆمیگروێسێ، هه‌رخۆشی به شریتله ڕوباره‌رکه په‌ڕاندینه‌وه‌بۆ به‌ری(گرگاشێ).
له به‌ری گرگاشێ خه‌ڵکێکی زۆری لێ‌بوو که‌هه‌موویانکاروانچی ومه‌حامه‌له چیبوون.
به‌هه‌زاران هه‌زار قه‌وانه‌ی زه‌ردی تۆپیان له سه‌ر یه‌ک دانا بووبۆفرۆشتن،که‌وه‌ک زه‌ردبه‌رێیان ده‌کردبۆ ئێران !
ئه‌وێڕۆژێهه‌تاسه‌عات سێی دوانیوه‌ڕۆماشێنمان ده‌ست نه‌که‌وت بچینه‌سلێمانی یه.
ناچار جاده و جاده به پێ ڕۆیشتین، هه‌تا لۆریێکپیدا بوو و له سه‌رباره‌که‌یسواریکردین هه‌تاسلێمانی یه.
سه‌عات ده‌ی شه‌و گه‌یشتینه شاری سلێمانی،خه‌ڵکی شاری سلێمانی هه‌رهه‌مووی له سه‌رشه‌قامه‌کانی شار شای‌و لۆخانیانده‌گێرا.
هه‌رچه‌ندله هه‌موو لاێکخۆشی و شادیله دڵی خه‌ڵکه‌که داده‌گه‌ڕا،به‌ڵام وه‌زعێکیزۆر نائەمن به سه‌ر شاره‌که دازاڵبوو.
چاوه‌ڕوان ده‌کرا له هه‌ر چرکه‌یەک دابکه‌ویته به‌ر ده‌ستڕێژیخه‌راپکاران.
ئێمه له ماشێنه‌که هاتینه‌خوارخه‌ڵکێکی زۆر ڕاخزیبه‌ڵامانداو به‌خێراتنیانکردین!
ئه‌وان نه‌یانده‌زانی ئێمه له کوێ‌ڕا هاتووین،ئه‌وان به‌جلو به‌رگه‌که زانیانکه پێشمه‌رگه‌یحیزبیدیمۆکڕاتین پێیانوا بووله جه‌بهه‌ی شه‌ڕی که‌رکووکه‌وه‌گه‌ڕاوینه‌وه!
ئیترتاکسێکمان گرت‌و بردنی بۆبنکه‌ی پەیوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌یحیزبله‌سلێمانی.
شه‌و له‌وێ نووستین، به‌یانی گه‌ڕاینه‌وه بۆ (بۆکوریسکان)
۲٣⁄١⁄۲٠١٣
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی